كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی عەرەب کۆچی دوایی کرد

ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسر و عەرەب بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2020، ئەشرەف زەکی، نەقیبی هونەرمەندانی میسر کۆچی دوایی خاتوو نادیە لوتفی، راگەیاند.

نادیە لوتفی، کە لە ساڵی 1937 لە قاهیرە لە دایک ببوو، یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری نواندن و یەکێکە لەو هونەرمەندانەی بەردەوام هەڵوێستی سیاسی لەبارەی رووداوەکانەوە هەبووە.

ئەو هونەرمەندە لە دوو هەفتەی کۆتایی تەمەنیدا، زۆر بە خراپی تووشی نەخۆشی ببوو و بە ناچاری خرابووە ژێر چاودێریی وردی پزیشکی.