دوا لێدوانی میسی له (2013) ئه‌وه‌بوو، ره‌خنه‌ی له خافیێر فاوسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرت، له‌سه‌ر به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى و وایكرد ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بكه‌ن و تووڕه‌بوونه‌كه‌ى میسی سه‌رجه‌میان رابماڵێت. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه بێده‌نگ نابوون و هه‌موویان لایانده‌دا به‌لای میسیدا و لایه‌نگری ئه‌و بوون، بۆیه له‌وساته‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون، میسی چی ده‌وێت بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن. بارتۆمیۆی جێگری سه‌رۆكی ئه‌وكاتى یانه‌كه رایگه‌یاند: "له‌به‌رئه‌وه‌ی میسی چاكترین یاریزانی جیهانه، ده‌بێت چاكترین و به‌رزترین مووچه‌شی له جیهاندا هه‌بێت و ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه روون و ئاشكرایه". له‌لایه‌كى دیكه‌شەوە، باوكی میسی دووپاتی كرده‌وه، كه پاشه‌ڕۆژی میسی هه‌ر له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه و لەگه‌ڵ ئه‌واندا به‌رده‌وام ده‌بێت و میسی و به‌رشه‌لۆنه دووانه‌یه‌كن له‌یه‌كتر جیا نابنه‌وه و پێكه‌وه به باشی كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌مووانه. له لێدوانێكیدا ساندرۆ رۆسێلى سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى یانه ئیسپانییه‌كه، له‌سه‌ر زیادكردنى مووچه‌ى لیۆ ئه‌وه‌ی دووپات كردووەته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی بۆ ئه‌رجه‌نتین، په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن. داواكردنى میسى و خێزانه‌كه‌ى بۆ زیادكردنى مووچه‌ى ساڵانه‌ى دواى ئه‌وه هات، خه‌ڵكى هه‌موو ده‌یانگوت: بۆچی ده‌بێت یاریزانانی وه‌ك (ئیبراهیمۆڤیچ، فالكاو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، رۆنى) هیچ ناسناوێكی ئه‌وتۆیان بۆ یانه‌كانیان نه‌بردووەته‌وه و مووچه‌كه‌یان له میسی زیاتر بێت. له‌كاتێكدا رۆناڵدۆ کە بینی مووچه‌كه‌ی له ئیبرا و ئیتۆ كه‌متره، شڵه‌ژانێكی له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا دروست كرد و به‌ئاشكرا داوای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد یانه‌ی ریاڵ جێده‌هێڵێت، به‌ڵام رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌یان هێنده‌ی ئه‌مه‌ی میسی و فاوس گه‌وره نه‌كرده‌وه، چونكه ئه‌مه‌یان توانى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا شۆڕش دروست بكات. له‌لایه‌كى دیكه‌وه، پێگه‌ی دیفنسا سێنترالی ئیسپانی له‌سه‌ر زاری پاكۆ گۆنزالێسی رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی نووسیویەتى: ”كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له (2013) زۆر له فلۆرینتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی تووڕه بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قسه‌یه‌ك، كه پێی گوتووه. له‌به‌رامبه‌ردا رۆناڵدۆ دڵته‌نگ بووه له ریاڵ، كه نه‌یده‌زانی بمێنێته‌وه یاخود بچێته یانه‌یه‌كی تر، بۆیه رایگه‌یاند: ”له مه‌درید دڵخۆش نییه“، كه‌چی پێرێز پێی گوتبوو: ”ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بڕۆیت ئه‌وا پاره‌یه‌كم بۆ په‌یدا بكه، كه بتوانم بۆند له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی مۆر بكه‌م“. به‌وه‌ش رۆناڵدۆ له پێرێز نیگه‌ران بووبوو، چونكه زۆر دڵته‌نگ بوو به‌وه‌ی پێرێز شه‌ڕى له‌سه‌ر ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ نه‌یماری یاریزانی یانه‌ی سانتۆس ده‌كرد و پێی وابوو بۆ ركابه‌ریكردنی ئه‌و ده‌یه‌وێت بیهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى.
به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ى بۆ میسی به سه‌روه‌ری داده‌نرا ئه‌وه‌بوو، میسی داوای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی نه‌كردبوو، داوای چاككردنی بۆنده‌كه‌ی نه‌كردبوو، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كردبوو، كاتێك ئه‌و هه‌موو بۆنده گرانبه‌ها و بێ وێنانه‌ی ده‌خرایه به‌رده‌مى لیۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان سوود له تواناكانی وه‌ربگرن، كه‌چى ستاره‌كه هه‌ر بێده‌نگی و یاریی هه‌ڵبژاردبوو.