هەوڵی پێدانی ئیقامە بە پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتێکی ئەوروپی دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەوڵی پێدانی ئیقامە بە پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتێکی ئەوروپی دەدرێت

هەوڵی پێدانی مافی مانەوە (ئیقامە) بە پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتێکی ئەوروپی، دەدرێت.

مستەفا عەممار، سەرکردەی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی دەسەڵاتدار داوای لە حزبەکەی کردووە کار بکات بۆ پێدانی ئیقامە بەو پەنابەرە عێراقییانە لە ئەڵمانیان.

مستەفا عەممار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، بەهۆی بارودۆخی عێراق و بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران، داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کردووە بۆ پێدانی ئیقامە بە پەنابەرانی ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێکرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 600 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.