قوتابخانەی "قوبەهان" یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی بەهدینان و لە قەزای ئامێدی لە نزیک هاوینەهەواری سۆلاڤە کە نزیکەی یەک کیلومەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری ئامێدییەوە دوورە و لەسەر ڕووبارەکە هەڵکەتووە.
ئەم قوتابخانەیە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1534 بۆ 1576زایینی و بە دیاریکراوی لە سەردەمی میر حسین وەلی میری میرایەتی بهدینان و بە فەرمانی سوڵتان حوسێن وەلی، میری میرنشینی بەهدینان درووست کراوە، وەک ناوەندێکی ئایینی و فێرکاری بەکار هاتووە بۆ فێرکردنی زانستەکانی ئایین، فەلسەفە و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان"
سەبارەت بە ناوی قۆتابخانەکە سێ بۆچوون هەیە کە یەکیان قسە و رای زیاتری لەسەرە، ئەویش ئەوەیە کە پسپۆرانی بواری مێژوو دەڵێن: "ناوی قوبهان لە شێوازی بیناسازی و ئەندازیاریی بیناکەوە وەرگیڕاوە، واتە لە بەشی سەقفی بینای قۆتابخانەکە نۆ قوبە، یان میچی نیوەبازنەیی لێ دروست کراوە".
ئامێدی یەكێكە لە 30 شارە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکە، مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 800 ساڵ پێش زایین و دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک و چەندین شوێنی گەشتیاری و كولتووری و مێژوویی تێدایە، یەکێک لەوانەش قوتابخانەی قوبەهانە کە دەكەوێتە سەر رووباری ئامێدی.