كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ئوور شوێنەوارێکی گرنگ و پایتەختی سۆمەرییەکان بووە

ئوور لە عێراق، یەکێک لە شوێنەوارەکانی سەردەمی سۆمەرییەکانە و 17 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری "ناسریە"وە دوورە کە سەنتەری پارێزگای "زیقار"ە.

ئوور پایتەختی سۆمەرییەکان بووە، ئەو ناوە بە پێغەمبەری ئیبراھیمەوە گرێ دراوە، کە مەزندە دەکرێ 2000_1700 ساڵ بەرلە مەسیح لەو شارە لەدایک بووبێت.

ئەو شارە بە "زەقورە، زیگۆرات" بەناوبانگە، کە لە ئەفسانە سۆمەرییەکاندا پەرستگەی خوداوەند بووە و گرنگترین "زەقورە"ش لەو ناوچەیەدا زەقورەی "ئوور"ە کە لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای گەڕەکی پەرستگەکان هەڵکەوتووە.

مەلیک "ئوورنەمو" بەناوبانگترین مەلیکەکانی "ئوور"ە کە پەرستگە و زەقورەکانی بنیات ناوە و لە ساڵانی 1922 و 1934 کۆمەڵە گۆڕێکی مەلیکەکان لەو ناوچەیەدا دۆزرایەوە و ئێستاش زۆر لە ئەنتیکەکانی ئوور لە مۆزەخانەکانی فەڕەنسا و بەریتانیان.