حه‌شدى شه‌عبی نه‌وتى دزراوى كه‌ركووك له بازاڕى ره‌شیشدا ده‌فرشێت، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌زی زستانه‌دا، كه خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتره، هاوكات ماوه‌یه‌كه ناوه ناوه داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر كێڵكه‌كانى نه‌وتى سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس)، چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌بازه‌ى سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتى باكوور له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، له ئه‌نجامدا پۆلسێكى نه‌وت و گاز، كه به نه‌ته‌وه كورده، به ناوى وه‌لید حه‌مید محه‌مه‌د و له‌دایكبووى ساڵی 1971 و خه‌ڵكى شاری خورماتووه، شه‌هید بوو و سێ پۆلیسی دیكه‌ی کوردیش بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار شه‌و دواى ئه‌و ڕووداوه، جارێكى تر چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌بازه، له‌نێوان هه‌ردوو بیری نه‌وتى ژماره 10 و ژماره 14 و پاشان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانى داعش و پۆلیسی نه‌وت و گاز ڕووی دا، به‌ڵام زیانه‌كان نه‌زانراون.
كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌بازه، یه‌كێكه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، كه ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى پارێزگاى كه‌ركووك.
كۆتایی مانگى رابردووش، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى عه‌لاس، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زنجیره چیای حه‌مرین و سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتى باكووره و له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، كه له‌نێوان چه‌كدارانى داعش و پۆلیسی نه‌وت و گاز ڕووی دا، چوار پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست دا و پاشان چه‌كدارانى داعش بۆ شوێنى نادیار هه‌ڵهاتن.
له‌م باره‌یه‌وه، عادل كاكه‌یی، شاره‌زای سه‌ربازیی و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "ره‌نگه داعش ئێستا وه‌ك جاران نه‌بێت، کە ناوچه‌ى گه‌وره كۆنترۆڵ بكات، چونکە ئێستا بابه‌تى لۆجستییان لێ بڕاوه و وه‌ك پێشتر نییه و په‌رته‌وازه بوونه و بوونه‌ته گرووپی بچووك بچووك، دوو هۆكارى سه‌ره‌كیى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى داعش ماوه‌یه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتى باكوور له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، یه‌كه‌میان، مه‌به‌ستیان زیانگه‌یاندنه به ئابووریى عێراق له رێگاى ئه‌و هێرشانه‌یانه‌وه بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، داهاتى عێراقیش له‌سه‌ر نه‌وته، دووه‌میان، ره‌نگه داعشه‌كان مه‌به‌ستیان له‌و هێرشانه‌یان بۆ ئه‌وه بێت، بزانن ئایا پێیان ده‌كرێ چه‌ند كێڵگه و بیرێكى نه‌وت داگیر بكه‌ن و به‌كاری بێنن".
هاوكات له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك جیا له‌وه‌ى بۆ ئێران ده‌برێ، ده‌گوترێ نه‌وتى دزاروى كه‌ركووك له بازاڕه‌ى ره‌شیشدا ده‌فرۆشرێت، عادل كاكه‌یی، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌یان راسته و كه‌ركووك له‌سه‌ر ده‌ریایه‌كى نه‌وته، كه‌چی ئه‌وه‌تا دۆخى شاره‌كه بێ خزمه‌تگوزارییه و پێشتریش حكوومه‌تى عێراقی بودجه‌ى پترۆدۆلارى نه‌ده‌نارد بۆ شاره‌كه، نه ئاو هەیە و نە كاره‌بایان وه‌ك پێویسته، گرووپه میلیشیاییه‌كانیش شاره‌كه‌یان داگیر كردووه، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق به‌نیاز بوون خه‌ڵك له كه‌ركووك دامه‌زرێنن، حه‌شدى شه‌عبی فه‌رزى كردبووه سه‌ر په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، كه ده‌بێ 500 كه‌سی سه‌ر به ئه‌وان دابمه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ بێسه‌روبه‌ریى دۆخى شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ناله‌باره و به ئاره‌زووى خۆیان هه‌رچییه‌كیان بوێت ده‌یكه‌ن، بێ گوێدانه یاسا و ڕێساكان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ (باس) ڕای گه‌یاند، جگه له‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك به تانكه‌ر به‌ره‌و ئێران ده‌برێ، ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ى له ناوخۆی عێراقیش، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و هاتنی وه‌زرى زستان، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادى كردووه و حه‌شدى شه‌عبی نه‌وتى خاو بە پاڵاوتگه ئه‌هلییه‌كان له كه‌ركووك و شاره‌كانى دیكه‌ى ناوەڕاست و باشوورى عێراق ده‌فرۆشێت.
گوتیشی: ”داهاتى ئه‌و نه‌وته دزراوه بۆ به‌رپرسانى باڵاى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ڕوات و ته‌واوى به‌رپرسانى داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌ن، به‌ڵام هیچكامیان ده‌نگى ناڕه‌زایی له‌سه‌ر دزینى ئاشكراى نه‌وتى كه‌ركووك هه‌ڵنابڕن“.
کێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانى نه‌وتى كه‌ركووك، پێكدێن له کێڵگه‌كانى باباگوڕگوڕ، بای حه‌سه‌ن، هاڤانا، جه‌مبوور و خه‌باز، سه‌رجه‌م ئه‌و کێڵه‌گه نه‌وتییانه له‌توانایاندا هه‌یه زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رهه‌م بهێنن، كه ئێستا به‌ئاشكرا نزیك له‌و بڕه نه‌وته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه به‌شێكیان بۆ پاڵاوتگه ناوخۆییه‌كان ده‌ڕوات.
كۆی یه‌ده‌كى نەوتی کێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك زیاد له 9 ملیار به‌رمیل نه‌وته و به ده‌یان بیری دیكه‌ى نه‌وت هه‌یه و نه‌وتى لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، جیا له‌وانه‌ش، ده‌یان بیری نه‌وتى دیكه هه‌یه، كه سه‌رى داپۆشراوه و نه‌وتى لێ به‌رهه‌م ناهێنرێت، كه‌چی وه‌ك چاودێرانى دۆخى كه‌ركووك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكى كه‌ركووك نه ئێستا و نه له رابردوودا سوودیان له نه‌وتى شاره‌كه‌یان نه‌بینیوه و ئێستاش نه‌وتى شاره‌كه‌یان ده‌دزرێت.
پێش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى هه‌ردوو كێڵگه‌كانى هاڤانا و بای حه‌سه‌نی له ڕێگاى نه‌وتبه‌رى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ردا مانگانه بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك بودجه‌ى پترۆ دۆلاری شاره‌كه ده‌نارد بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بۆرییه‌كانى نه‌وتى كه‌ركووك به مه‌به‌ستی دزینى نه‌وته‌كه‌ى كون ده‌كرێن، هه‌روه‌ها نه‌وتى كه‌ركووك به تانكه‌ر ده‌برێت بۆ ئێران و به‌شێكیشی له بازاڕی ڕه‌شدا ده‌فرۆشرێت.
ساڵی ڕابردوو، هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه به‌شێك له نه‌وتى كه‌ركووك له رێگاى بۆریی نه‌وتبه‌رى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكرێت و تاوه‌كوو ئێستا رۆژانه كه‌متر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاشكراى كرد، كه مانگى رابردوو دوو ملیۆن و 827 هه‌زار و 50 به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا كراوه، كه رۆژانه ده‌كاته 91 هه‌زار به‌رمیل“.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر مانگى رابردوو، له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه 347 هه‌زار و 707 به‌رمیل نه‌وتى خاو له ڕێگاى تانكه‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ى وڵاتی ئوردن كراوه، كه پێشتر به‌پێی رێكکه‌وتنێكى نێوان سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتى عێراق و هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى، له‌سه‌ر ناردنى نه‌وتى عێراق بۆ ئوردن رێك كه‌وتبوون.