به‌ر له‌وه‌ی رۆناڵدۆ به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه وه‌ڵامی قسه‌كانى پلاته‌ر بداته‌وه، سه‌رۆكى ریال فلۆره‌نتینۆ پێرێز نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌وكاتى فیفا كرد و داوای روونكردنه‌وه‌ی زیاترى كرد، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی یانه ئیسپانییه‌كه دڵگران و تووڕه‌بوون له‌و قسانه‌ى پلاته‌ر كردى. له‌وكاته‌دا كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید، له كۆنفرانسێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی یانه‌كه نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی فیفا ناردووه و داوای كردووه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته راست بكاته‌وه، كه ده‌رهه‌ق به رۆناڵدۆ ئه‌نجامیداوه. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا: ئایا ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ قسه‌ی كردووه؟
ئه‌نچیلۆتی به ڕۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بووى گوت: ”نا نه‌خێر له‌و باره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، به‌ڵام له مه‌شقه‌كاندا به نایابی ده‌یبینم، ئه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌رى ده‌خات، كه یاریزانێكی مه‌زنه و رێزی هه‌مووانیش ده‌گرێت، هیوادارم ئاوا بێت". له‌لایه‌كى دیكه‌وە فرناندۆ گۆمێزی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی پورتوگال، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی فیفا كرد و ئه‌ویش داواى روونكردنه‌وه‌ی زیاترى كرد، گۆمێز له به‌یاننامه‌ی دووه‌مى سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه گوتى: " ه‌و قسانه‌ى پلاته‌ر، كه گاڵته به ئاستى رۆنالدۆ ده‌كات، كه‌مكردنه‌وه‌ى رێزی رۆناڵدۆ و پورتوگال ده‌رده‌خات، كه به‌وپه‌ڕی هێز و حه‌ماسه‌وه تۆپی پێ به‌ره‌وپێش ده‌بات و شایانی رێزگرتنه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ركردایه‌تیی تۆپی پێی جیهان ده‌كه‌ن، پێویسته له‌گه‌ڵ میسى به یه‌ك چاو ته‌ماشا بكرێن. به‌یاننامه‌ی دووه‌می گۆمێز زۆر توند بوو و باسى له‌وه ده‌كرد، كه لێدوانه‌كانی پلاته‌ر هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ وه‌رزی (2013)، بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی پورتوگال، داواى له پلاته‌ر كرد به‌ئاشكرا نیازی شاراوه‌ی پشت لێدوانه‌كانی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌نده میسى نه‌باته پێشه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كان، هه‌روه‌ها گوتى: "نابێت گومان له توانای رۆناڵدۆ و ئاستی بكرێت، كه پێشكه‌شی تۆپی پێی جیهانی ده‌كات، له ڕێی خۆشه‌ویستیی بۆ پیشه‌كه‌ی، كه هه‌زاران گه‌نج و لاو خۆشیان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت وه‌ك ئه‌و بن". خۆرخێ میندێزی بریكاری ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووى ریاڵ، به توندی رووبه‌ڕووی پلاته‌ر راوه‌ستا و رایگه‌یاند: "پشتگوێخستنى نائاسایی رۆناڵدۆ حیساب نه‌كردنه بۆ چه‌ندین ملیۆن هانده‌ری تۆپی پێ، كه عاشقی كریستیانۆ رۆناڵدۆن". دوابه‌دواى ئه‌مه، سێب پلاته‌ر، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى فیفا داوای لێبووردنى له رۆناڵدۆ و ریاڵ مه‌درید كرد، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى دوو نامه‌ى جیاوازەوە. پلاته‌ر له ڕێی په‌یجی تایبه‌تیى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسى: "ئازیزم رۆناڵدۆ، داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بۆ پرسیارێكی نێو كۆنگره‌ی هه‌ینیی رابردوو دڵته‌نگی كردبیت، هه‌رگیز نه‌مویستووه سووكایه‌تیت پێ بكه‌م، ئه‌وه‌ش بزانه من ئه‌ندامی شه‌ره‌فی ریاڵ مه‌دریدم، گوتوومه چه‌ندین یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی جیاوازمان هه‌یه و یه‌كێك له‌وان تۆى". داواى لێبووردنی یه‌كه‌م له ڕێی تویته‌ره‌وه به‌س نه‌بوو، بۆیه له ڕێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه فیفا بڵاوى كرده‌وه و تێدا هاتبوو: "سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ریاڵ مه‌درید و یه‌كێتیی تۆپی پێی پورتوگال كردووه و دووپاتی كردووەته‌وه، كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و یاریزانێكی بێ وێنه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له دیداری خوێندكارانی ئۆكسفۆرددا گوتى. پلاته‌ر سه‌رسورڕمانی خۆیشی له نامه‌كانی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید و سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی پورتوگال ده‌ربڕی و نووسیویەتى: "مه‌به‌ستم نه‌بووه سووكایه‌تی به یانه گه‌وره‌كه و یاریزانه‌كه‌ش بكه‌م، بۆیه به پله‌ی یه‌كه‌م داوای لێبووردن ده‌كه‌م له وشه‌كانم، كه به هه‌ڵه لێكدراونه‌ته‌وه، دووه‌میش رێزی ریاڵ مه‌درید ده‌گرم و یانه‌كه‌م خۆشده‌وێت و سه‌رده‌مێكی زۆره ته‌ماشای یارییه‌كانی ئه‌و تیپه ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ش بزانن، به‌لای منیشه‌وه میسی و رۆناڵدۆ دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن، به‌ڵام له دیدگای خۆمه‌وه هه‌ردووكیانم شی كردوونەته‌وه و مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو میسى له‌و به گه‌وره‌تر بزانم و له خه‌ڵاته‌كان نزیكى بخه‌مه‌وه". قسه‌كانى پلاته‌ر له‌كاتێكدابوو، کە دوو مانگ مابوو بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان و دیاریكردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین، كه چوار ساڵ بوو میسى قۆرخى كردبوو.