كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەردۆغان یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیای بە جیهان ناساند


ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا یەكەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی وڵاتەكەی بە جیهان ناساند و رایگەیاند ئیتر تورکیا تەنھا بازاڕی تەکنۆلۆجیا نوێیەکان نیە، بەڵکو بەرھەمھێنەر و پێشخەر و ھەناردەكاری تەکنۆلۆجیاشە.


ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کردنەوەی رێگای تازەگەری گرووپی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی تورکیا کە تیایدا ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا ناسێندرا و کردنەوەی فەرمیی دۆڵی IT لە گەبزە، سەردانی شوێنی کۆبوونەوەکەی کرد.


سەرکۆماری تورکیا لە وتارێکدا کە بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێشکەشی کرد، گوتی "ئەمڕۆ ھەموو بە یەکەوە گەواھیدەری ئەو رۆژەین کە رۆژێکی مێژووییە بۆ وڵاتەکەمان و خەونی ٦٠ ساڵەی تورکیا گۆڕا بۆ راستی".


ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی یەکەم ئۆتۆمبێلی تورکیاوە گوتی "بۆ ئەم کارە زیاد لە ١٠٠ ئەندازیاری تورکیا شەو و رۆژیان خستە سەر یەک". راشیگیاند کە دەیانەوێ ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆیان و بەم ھۆیەشەوە لە جیھان بناسرێن، هەروەها گوتی ئاواتیان ئەوەیە بە ھەوڵ و رەنجکێشانی نەخشەساز و ئەندازیارانیان بە تەکنەلۆجیای خۆماڵی ببنە خاوەن ئۆتۆمبێل و بەمەش لەسەر ئاستی جیھان بناسرێنەوە.