به‌هۆی كێشه‌ی ڤیزاوه، ستافی شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف) به‌شداری له فێستیڤاڵی شانۆیی توونس ناكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی نه‌هاتنه‌وه‌ی ڤیزای ستافی شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف)، ستافه‌كه نه‌یانتوانیوه بچنه تونس و به‌شداری له فێستیڤاڵی شانۆیی توونس بكه‌ن، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2019/12/25، 24ه‌مین فێستیڤاڵی شانۆیی توونس ده‌ست پێده‌كات، بڕیار بوو كاتژمێر 9ى شه‌وى هه‌ینی 2019/12/27، شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف) نمایش بكرێت، كه به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا بانگهێشت كرابوو.
شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف)، بۆ یه‌كه‌مجار له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ نمایش كرا، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین چاره‌سه‌ری درامی وه‌رگرت، نیهاد جامی، سیناریۆكه‌ی نووسیوه و محه‌مه‌د جه‌میل، كاری ده‌رهێنانی بۆ شانۆگه‌رییه‌كه كردووه.