رۆژانه گوێمان لێده‌بوو چه‌ندین لێدوان و قسه به‌ده‌م یاریزان و راهێنه‌ر و به‌رپرسی یانه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرایه‌وه، كه دواتر رۆژنامه‌كان ده‌یانوروژاند و دنیانیان پڕ ده‌كرد و زۆربه‌ى كاته‌كان ئه‌م بابه‌تانه بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار درێژه‌ى ده‌كێشا. دیاره خه‌ڵاتى بالۆندۆر دواى هاتنى میسى و رۆناڵدۆ، ده‌رگاى گفتوگۆ و شه‌ڕى میدیایی و هانده‌رانى جیهانى برده قۆناغێكى دیكه‌وه، ئیتر ئه‌وه نه‌ما گه‌وره و بچووك قسه‌یان له‌سه‌رى ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك سه‌رۆكی رێكخراوێكی وه‌ك یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان به‌ئاشكرا لایه‌نگریی یاریزانێك بكات و گاڵته و سووكایه‌تی به یاریزانێكی دیكه بكات، له‌ڕاستیدا ئه‌وه كاره‌ساته. كۆتایی مانگى (12)ـى ساڵى (2013)، بوو به رۆژێكی پڕ پێكه‌نین بۆ جۆزێف سیپ بلاته‌ری سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ى یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان. له كۆنفرانسێكدا، كه خوێندكارانی زانكۆی ئۆكسفۆردى به‌ریتانی دانیشتبوون و گوێبیستی وته‌كانی سه‌رۆكی فیفا بوون، به‌ڵام به خه‌یاڵی كه‌سیاندا نه‌ده‌هات، قسه‌كانی پلاته‌ر له ڕێی ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كانى جیهانه‌وه بڵاو ببنه‌وه و تووشى شه‌رمه‌زارییه‌كى زۆر بێت. كاتێك قسه‌ى به كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوت و ئه‌ستێره‌یه‌كى وه‌ك رۆناڵدۆى له خۆی وروژاند. ئه‌و له‌و دانیشتنه‌دا زۆر باسى لیۆنێل میسی کرد و سووكایه‌تییه‌كی زۆریشی به كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال كرد، به‌ڵام هه‌ردواى ئه‌وه تووشى په‌رچه‌كرداری زۆر توند هات و به‌ناچاری داوای لێبوردنی له دۆن كرد. له‌و كۆنفرانسه‌دا سه‌رۆكی فیفا بێلایه‌نیی خۆی له‌ده‌ستدا و گوتى: "میسی لاوێكی هه‌ڵكه‌وته و باشه، هه‌موو کەسێك پێى خۆشه ئه‌و ستاره له ماڵیدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها لیۆ به‌خێرایی یاریی ده‌كات و زیاده‌ڕۆیی ناكات له زیندووێتیی جووڵه‌كانی و وه‌ك ئه‌وه‌ش وایه سه‌ما بكات، یان به‌ئاسانى ئه‌نجام و دۆخى یارییه‌كان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات نایابیى ئه‌و ده‌ربخات".
له‌سه‌ر كریستیانۆ، سه‌رۆكه‌كه‌ى فیفا گوتى: "رۆناڵدۆ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك وایه له یاریگادا و زۆر تووڕه ده‌رده‌كه‌وێت". له‌گه‌ڵ گوتنی ئه‌م قسانه، پلاته‌ر هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازییانه ده‌كات و خوێندكاره‌كانیش ده‌ست ده‌كه‌ن به پێكه‌نین. پلاته‌ر هه‌ر به‌و ئاخاوتنانه‌ى وازناهێنێت و ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و دووانه پاره‌یه‌كی زۆر له رێكخستنی قژیدا خه‌رج ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وه هیچ گرنگ نییه و ناتوانم بڵێم كامیان باشتره، چونكه من هه‌ردووكیانم خۆشده‌وێت و دوو كاره‌كته‌رى تایبه‌تى جیهانى تۆپى پێن، به‌ڵام ئه‌وه بزانن ئاست و كاره‌كانى لیۆم به‌لاوه باشتره. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له ساڵى (2013)دا، پلاته‌ر له ته‌واوى جیهان له‌لایه‌ن هه‌وادار و لێپرسراوانى جیهانى تۆپى پێ ره‌خنه‌ی لێ گیرا. سه‌ره‌تا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ڕێی په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسی: "ئه‌و ڤیدیۆیه به‌ئاشكرا بابه‌تى رێزگرتنی فیفا ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر ئێمه و ئه‌و یانه‌یه‌ی یاریی بۆ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌م پرتوگاڵ، هه‌روه‌ها روون بووەه‌وه ماسه‌له‌كان چین و كار بۆ كێ ده‌كرێت ببرێته پێشه‌وه، به‌وهۆیه‌وه هیوای ته‌مه‌ندرێژی بۆ سه‌رۆكى فیفا ده‌خوازم، دڵنیام وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیارى له‌سه‌ر داوە به‌رده‌وام ده‌بێت له بینینی سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دڵخوازى خۆى و یاریزانه په‌سه‌نده‌كه‌ى"، هه‌ردواى ئه‌مانه، سه‌رۆكى ریاڵ و ئه‌نچیلۆتى راهێنه‌ر هاتنه سه‌ر هێڵ و له نامه‌كه‌یاندا نووسیان.