کچێکی دیکەی سعودیە هەڵدێ و دەبێتە رۆژەڤی وڵات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کچێکی دیکەی سعودیە هەڵدێ و دەبێتە رۆژەڤی وڵات

کچێکی دیکەی سعودیە هەڵدێ دەبێتە باسی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکە و باوکیشی باسی ساتەکانی پێش هەڵاتنی دەکات.

باوکی کچەکە بە رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کچەکەی داوای 100 ریالی لێ کردووە و پێی گوتووە، کە دەچێتە زانکۆ و تاقیکردنەوەی هەیە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و ئەویش پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە.

باوکەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە پۆلیس پێیان راگەیاندووە، کچەکەی لە فڕۆکەخانەی شا عەبدوڵڵا لە جازانەوە چووەتە فڕۆکەخانەی دوبەی لەئیمارات و لەوێشەوە چووەتە ئیرلەندا.

ئەو پیاوە هەروەها رایگەیاندووە، کە بیستوویەتی هەشت کچی دیکەش بە هەمان رێگای کچەکەی ئەو،، هەڵاتوون.

پێشتر کچێکی دیکەی سعودیە بە ناوی رەهەف ئەلقەنون لە 7-1-2019، بە گەشتێک لە کوێتەوە رووی کردە تایلاند و لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە و دەیەوێ وەک پەنابەرێک روو بکاتە ئوستڕالیا.

دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.