كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

میسر یەکەم مانگی دەستکردی خۆی دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

یەکەم مانگی دەستکردی کۆماری میسری عەرەبی دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان.

مانگە دەستکردەکەی میس بەناوی (تیبە 1) ناونراوە و شەوی سێشەممە 26-11-2019 لە بنکەی ئاسمانیی هەرێمی جۆیانای فەرەنسی لە ئەمریکای باشوور، نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان.

ئەو مانگە دەستکردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیای ئاریان سپێیسی فەرەنسی نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان و بڕیارە تا ماوەی 15 ساڵ بمێنێتەوە.

بەرپرسانی میسر باس لەوە دەکەن، کە ناردنی ئەو مانگە دەستکردە هەنگاوێکە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت لە وڵاتەکەیان.