تورکیا.. 302 ژن بە توندوتیژی کوژراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تورکیا.. 302 ژن بە توندوتیژی کوژراون

لە ماوەی نزیکەی 11 مانگدا، 302 ژن لە سەرانسەری تورکیا بەهۆی توندتیژی کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23-11-2019، میدیاکانی تورکیا ئاماری ئەو ژنانەیان بڵاو کردەوە، کە بەدەستی کەسوکاریان کوژراون.

ئامارەکە توندوتیژییەکان لە رۆژی 1-1-2019 تا 20-11-2019 لەخۆ دەگرێت و تێیاندا دەردەکەوێ، 302  ژن بەدەستی کەسوکاریان بە هۆی بەکارهێنانی توندیژی، کوژراون، جگە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی 532 ژنی دیکە.

میدیا تورکییەکان چۆنێتیی کوژرانی ژنەکانیان بڵاو کردووەتەوە، بەم شێوەیە:

- 198 ژن بەدەستی هاوسەر، هاوسەری پێشوو یان خۆشەویستەکانیان کوژراون.

- 31 ژن بەدەستی برا، باوک و کوڕ کوژراون.

- 23 ژن کوژراون، کە پەیوەندیی خزمایەتییان بە بکوژەکانیانەوە نەبووە یان باس نەکراوە.

- 20 ژن بەدەستی دراوسێ یان هاوڕێ کوژراون.

- 19 ژن بەدەستی زاوا و زاوای پێشوویان کوژراون.

- هەشت ژن بەدەستی خزمی خۆیان کوژراون.

- ژنێک بەدەستی پۆلیس کوژراوە.

- ژنێک بەدەستی باوک و کوڕێک کوژراوە.

- ژنێک بەدەستی خاوەن کارەکەی کوژراوە.