نەرویج باشترین وڵاتی جیهانە بۆ ئافرەتان و یەمەنیش خراپترینە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەرویج باشترین وڵاتی جیهانە بۆ ئافرەتان و یەمەنیش خراپترینە

عێراقیش پێنجەم خراپترینی جیهانە

زانكۆی جۆرج تاونی ئەمریكی لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەریخستووە كە وڵاتی نەرویج لە باكووری ئەورووپا باشترین وڵاتی جیهانە بۆ ئافرەتان و وڵاتی یەمەنی عەرەبیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپترینی جیهانە بۆ ئافرەتان، عێراقیش پێنجەم خراپترینی جیهانە.


پەیمانگای ئافرەت و ئاشتی كە لە ساڵی 2017وە لە زانكۆی جۆرج تاون دامەزراوە، نوێترین توێژینەوەی لەسەر باشترین و خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ ئافرەتان بڵاوكردەوە.


لە توێژینەوەكەدا ئەم پەیمانگایە وڵاتی نەرویجی بە باشترین وڵاتی جیهان دیاری كردووە بۆ ئافرەتان و وڵاتی یەمەنیشی بە خراپترین وڵات ناوبردووە. هەروەها لە توێژینەكە ناوی عێراقیش هاتووە كە ئێستە پێنجەم خراپترین وڵاتی جیهانە بۆ ئافرەتان.


چەند پێوەرێك لە توێژینەكەدا دەستنیشان كراون بۆ هەڵسانگاندنی دۆخی ئافرەتان لەوانەش جیاوازی لە نێوان ئافرەت و پیاوان، پێدانی مافی ئافرەتان لە هەموو بوارێكدا.


لە بەشێكی توێژینەوەكە باس لەوەش كراوە كە 50 وڵاتی جیهان بە هۆی تێكچوونی ئاسایشیان ژیانی ئافرەتان لە بارودۆخێكی خراپدایە.