كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک پەنابەری عێراقی لەناو بارهەڵگرێک لە بەلجیکا دۆزرانەوە

ژمارەیەک پەنابەری عێراقی لەناو بارهەلگرێک لە هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا، دۆزرانەوە

رۆژی شەممە 26-10-2019 دوو بارهەڵگر لە دو ناوچەی جیای بەلجیکا دۆزرانەوە، کە 20 پەنابەری نایاسایی خۆیان تێدا حەشار دابوو.

بارهەلگری یەکەم 11 پەنابەری نایاسایی ئەریتریای تێ بووە و بارهەڵگری دووەمیش نۆ پەنابەری نایاسایی عێراقی تێدا بووە.

داواکاری گشتیی بەلجیکا رایگەیاندووە، هەموو پەنابەرەکان، کە بەشێکیان ژن و منداڵن، لەبارێکی تەندروستیی باش دان.