بۆ یەکەمجار لە سعودیە ژنان دەتوانن ببنە سەرباز
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ یەکەمجار لە سعودیە ژنان دەتوانن ببنە سەرباز

بۆ یەکەمجار لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە، ژنان دەتوانن ببنە سەربازی وڵاتەکەیان و خزمەت بکەن.

وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاندووە، دەرگای خۆناونووسکردنی بۆ ژنان بۆ خزمەتکردن لە هێزە سەربازییە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەکانی وڵاتەکە، کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، بە سەربازکردنی ژنان یەکێکە لە پلانەکانی روئیای سعودی 2030، کە محەمەد بن سەلمان دوای دەستنیشانکردنی وەک شازادەی جێنشینی سعودیە، رایگەیاند.

محەمەد بن سەلمان، کە لە 2017 وەک شازادەی جێنشینی سعودیە دەست بەکار بوو، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی ژنان و کرانەوەی وڵاتەکەی داوە، کە دیارترینیان کردنەوەی هۆڵەکانی سینەما و شۆفێریکردنی ژنانن.