سعودیە ئاسانکاریی بۆ ژنانی نامسوڵمان و ژنانی عەمرەکار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سعودیە ئاسانکاریی بۆ ژنانی نامسوڵمان و ژنانی عەمرەکار دەکات

شانشینی عەرەبستانی سعودیە ئاسانکاریی بۆ ژنانی نامسوڵمان و ژنانی عەمرەکار، دەکات.

ئەحمەد خەتیب، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و کولتووری نیشتمانیی سعودیە رایگەیاندووە، لە رۆژی شەممە 28-9-2019ـەوە لەڕێگای ئینتەرننێت ڤیزای ئەلیکترۆنیی وڵاتەکەی بە هاووڵاتییانی 49 وڵات دەدەن و وڵاتەکانی دیکەش دەبێ ڤیزا لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی سعودیە وەربگرن.

ئەحمەد خەتیب هەروەها رایگەیاندووە، لەمەودوا مەرجی حیجاب و باڵاپۆشی لەسەر ژنانی گەشتیاری نامسوڵمان هەڵدەگیرێت و ئەو ژنانە دەتوانن بەبێ حیجاب و سەرپۆش، گەشتی سعودیە بکەن.

ئەو بەرپرسە سعودیە، کە لێدوانی بۆ ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی داوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە مەودوا ژنانی عەمرەکار دەتوانن بەبێ بوونی پیاوێکی نزیکی خۆیان (باوک، برا، هاوسەر، کوڕ، کوڕی برا و کوڕی خوشک)، بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە، سەردانی سعودیە بکەن.

دوای دەستبەکاربوونی محەمەد بن سەلمان وەک شازادەی جێنشینی سعودیە لە ناوەڕاستی ساڵی 2017، چەندین بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنان و بۆ کرانەوەی ئەو وڵاتە دراون، وەک رێگادان بە شۆفێریی ژنان، کردنەوەی هۆڵی سینەما، سازکردنی کۆنسێرتی هونەرمەندان و چەندین بڕیاری دیکە.