کچە كوردێكی کامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەفتەیەك بەر لە ئەنجامدانی زەماوەندەکەی، بە هۆی داركاریكردنی لەلایەن باوكی و برایەكیەوە، خۆی کوشت.
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوی كردەوە کچە كوردێك لە ئاوایی چیابرالەی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی ڕووپاک حەیدەری، یەک هەفتە پێش زەماوەندەکەی، بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە، لە ماڵەكەیاندا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕووپاک دەزگیراندار بووە، بڕیار بووە رۆژی هەینی داهاتوو زەماوەند بکات، بەڵام بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەی، خۆی هەڵواسیوە.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی داوە كە لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە، پێنج ژن و کچێک لە شاری کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.