چه‌كدارانى داعش له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركووكدا هەن، بە قسەی ئەفسەرێکی باڵای عێراقیش سەربازگەیەکی داعشیان تێکشکاندووە و سەرچاوەیەکیش دەڵێ، هێشتا داعش سەربازگەی شاراوەیان لە دەوربەری کەرکووک هەیە.
له‌م باره‌یه‌وه، نه‌جات حوسێن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له كوتله‌ى توركمانى، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "ئێستا پیلانگێڕییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، ئه‌و پیلانه له دژی عێراق و عێراقییه‌كانه و به‌كارهێنانه‌وه‌ى داعش‌یش یه‌كێكه له‌و پیلانگێڕیانه و كه‌ى گه‌ره‌كیان بێت ئاراسته‌ى هێرشه‌كانیان بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بیانه‌وێت ده‌كه‌ن و ده‌گۆڕن. له سنوورى كه‌ركووك، جموجۆڵی داعش به شێوه‌یه‌كى بەردەوام هه‌یه و ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره كرده‌وه‌ى توندوتیژیی خۆیان لێره و له‌وێ زیاتر لە پێشان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركمان، كه به مه‌زهه‌ب شیعه‌یه، ڕاشی گه‌یاند، چالاكییه‌كانى داعش وا پیشانى ده‌دات كه بڵێن ئێمه وا ماوین، بۆیه ده‌بینی ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه جیاجیاكانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك.
پێوه‌ند به‌م باسه، غه‌فوور ساڵح، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى یه‌كێتی، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "داعش دیاره، كه گورزێكى كوشنده‌یان خواردووه و ژماره‌یه‌كى زۆری چهكدارانیان كوژراوە، به‌ڵام هێزى تریان له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووكدا هه‌یه و ئه‌وان چالاكیى خۆیان ده‌كه‌ن، كه وای دەردەخەن هێشتا ماون و له جارانیش به‌هێزترن، له ناوچه دابڕاوه‌كان به‌گشتى و له سنوورى كه‌ركووك به‌تایبه‌تى جموجۆڵی داعش هه‌یه، به‌تایبه‌تى دواى كوشتنى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى، ده‌یانه‌وێ وای پیشان بده‌ن، كه ئه‌وان له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن".
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، یه‌كێك له هۆیه‌كانى تر، كه داعش جموجۆڵی زیاد بووه، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق سه‌رقاڵی خۆپیشانده‌رانى به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراقن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هاوكێشه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌كانى عێراق چوونه‌ته‌وه باشوورى عێراق، هه‌روه‌ها دوای كوشتنى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى، ده‌یانه‌وێت بوونی خۆیان زیاتر له ناوچه‌كە بسەلمێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس)، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا، تیرۆریستانى داعش له سنوورى ناحیه‌ى رهشادى سه‌ر به كه‌ركووك، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كى پۆلیسی عێراقی و له ئه‌نجامدا سێ پۆلیس كوژران و دووى دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى ریاز له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و دوو هاووڵاتیی گونده‌كه‌یان بۆ شوێنی نادیار رفاندووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه، هێزێك له ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، توانییان له سنوورى ناحیه‌ى رهشادى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، جموجۆڵی داعش له یه‌كێك له گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌ستنیشان بكه‌ن.
راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامدا هێزه‌كه توانیى سه‌ركه‌وتوو بێت له كوشتنی دوو سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و مۆڵگهكهشیان تێكدرا.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌ریق روكن سه‌عه‌د حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركووك، ئاشكراى كردووه، كه سه‌رپه‌رشتیی ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازییان له ناوچه‌كانى نێوان دووبز و پردێ كردووه و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى تیرۆریستانى داعشدا گرتووه، له‌هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا سه‌ربازگه‌یه‌كی چه‌كدارانى داعش‌یش خاپوور كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كه‌ركووك، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "جگه له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی داعش، كه له سنوورى دووبزدا هه‌یه، داعش له سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به كه‌ركووك سه‌ربازگه‌ى دیكه‌ى هه‌یه، كه زیاتر ئه‌و سه‌ربازگانه به‌شێوه‌ى شاراوه‌ن و له ناوچه سهختهكاندان و له‌و شوێنانه‌ش خاوه‌نى كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و لۆجستیی دیكه‌ن“.