مادەی هۆشبەری ئێران دیاله‌ی ته‌نیوه‌

 

27/05/2019 - 16:22 بڵاوکراوەتەوە لە ڕاپۆرت

واڵابوونی سنوره‌كانی پارێزگای دیاله‌ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیاله‌ رێگه‌ی خۆشكردوه‌ بۆهێنانی مادەی هۆشبەر له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌رزی سۆمار له‌ سنوری مه‌ندلی بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: "له‌مه‌رزی سۆمار و مونزریه‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ سنووره‌كانی شاره‌دێی مه‌نده‌لی و خانه‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ ئێرانه‌وه‌ مادەی هۆشبەر بۆناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیاله‌ و ناوچه‌كانی تری دیاله‌ دەهێنرێت.

لای خۆیەوە، عالب عه‌تیه‌، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ بۆ (باسنیوز) ئاشکرایکرد، له‌ته‌واوی دیاله‌ به‌وناوچه‌ كوردستانییه‌كانیشه‌وه‌ ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج مانگه‌دا پێنج باند ده‌ستگیركراوه‌.

گوتیشی: "هه‌رباندێكیان لانی كه‌م له‌ چوار بۆ پێنج كه‌س پێكهاتوون كه‌ كڕین و فرۆشتن و به‌كارهێنانیان به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كردووە".

جگه‌ له‌مه‌رزی په‌رێزویزخان، مه‌رزه‌كانی سۆمار و مونزریه‌ ده‌كه‌ونه‌ هاوسنووری خانه‌قین و مه‌نده‌لی و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.