چركه‌
خوله‌ك
كاتژمێر
ڕۆژ

وڵاتانى عه‌ره‌بی ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی ناوچەكە بگوازنه‌وه‌ نێو ئێران

"چاره‌نووسى شیعه‌ و عه‌له‌ویه‌كان به‌ مان و نه‌مانى ڕژێمى ئێرانه‌وه‌ گرێ دراوه‌"


مامۆستایه‌كى زانستی سیاسی له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ڕایده‌گه‌یه‌نێ ئێران په‌لى بۆ ناو وڵاتانى عه‌ره‌بی هاوێشتووه‌، ئێستە وڵاتانى عه‌ره‌بی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌كیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێران له‌ ده‌رەوه‌ ده‌یكات، بۆ نێوخۆى ئێران بیگوازنه‌وه‌.


عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و مامۆستاى زانستی سیاسی له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕژێمى كۆماری ئیسلامى ئێران په‌لى بۆ نێو وڵاتانى عه‌ره‌بی هاویشتووه‌، ئێستە وڵاتانى عه‌ره‌بی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌كیان داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ڕژێمى سیاسیی كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ ده‌رەوه‌ ده‌یكات، بیگوازنه‌وه‌ بۆ نێوخۆى ئێران، بۆیه‌ ده‌بێت بزانین ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ى وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان تا چه‌ند ڕاسته‌. هه‌روه‌ها تا چه‌ند ئامرازى پێویستیان له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا ئه‌و سیاسه‌ته‌ جێبه‌جێ بكه‌ن".


ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێی وایه‌ كه‌ چاره‌نوسی هه‌موو شیعه‌كان و عه‌له‌ویه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، به‌ مان و نه‌مانى ڕژێمى سیاسیی كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ گرێ دراوه‌.


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ هیچ ئومێدێك بۆ گۆڕانكارى له‌ دۆزى كورد له‌ به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا نییه‌، ته‌نیا تاكه‌ ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى چاومان له‌ ده‌رئه‌نجامێكى جیاواز بێت بۆ پرسی كورد، گۆڕانی ڕژێمى سیاسیی كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌، ئه‌گینا به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ڕژێمه‌، جیاوازییه‌ك بۆ كورد دروست ناكات.