توركیا ترسی هەیە داعش له‌ سووریا داعش به‌هێز ببێته‌وه‌

توركیا ترسی هه‌یه‌ گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ موسڵ رابكات، پاشان ئه‌و هێزه‌ رووبه‌رووی هێزی سوپای سووریای ئازاد ببێته‌وه‌ له‌ ئه‌لباب و دابیق.

ئه‌مه‌ گوته‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌رپیل چه‌ڤیكجانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكیدا له‌ رۆژنامه‌ی (میلله‌ت)ی نزیك له‌ ئاك پارتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وتاره‌ی سه‌ربیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نكه‌را به‌ ئاشكرا به‌ ئه‌مه‌ریكای گوتووه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا هه‌زاران چه‌كداری داعش چاره‌نووسیان راكردن ده‌بێت به‌ره‌و سووریا و پاشان له‌وێ ده‌بنه‌ به‌ڵا به‌سه‌ر سوپای سووریای ئازاد، كه‌ توركیا پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ ده‌كات بۆ لێدانی داعش له‌ سووریا.

سوپای سووریای ئازاد كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی ده‌كرێن، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات)دا كه‌ توركیا ماوه‌ی 2 مانگ ده‌بێت ده‌ستی پێكردووه‌ توانی شارۆچكه‌ی جه‌رابلووس و دابیق له‌ ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن. ئێستە ئه‌و هێزه‌ له‌ خۆئاماده‌كردندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌لباب پێشڕه‌وی بكه‌ن.

توركیا ترسی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر موسڵ له‌ ده‌ستی داعش ده‌ربهێنرێ، ئه‌و هه‌زاران چه‌كداره‌ی سه‌ر به‌ داعشن ناچارن به‌ره‌و سووریا رابكه‌ن و پاشان له‌وێ رووبه‌رووی سوپای سووریای ئازاد ببنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێ خۆیشی به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات.

سه‌رپیل پێی وایه‌ توركیا به‌به‌شداریكردنی له‌ شه‌ڕی موسڵ ده‌توانێ رێگه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش بگرێت بۆ راكردن، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان رێگایه‌كیان هێشتووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بتوانن رابكه‌نه‌ سووریا.

له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه‌ به‌وه‌ی زانیاری وه‌رگرتووه‌ له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كانی حكوومه‌تی توركیا، به‌وه‌ی توركیا به‌ ئاشكرا به‌ئه‌مه‌ریكای گوتووه‌ تۆ مه‌به‌ستته‌ له‌ سووریا داعش به‌هێز بكه‌ی و رووبه‌رووی سوپای سووریای ئازاد ببنه‌وه‌، بۆیه‌ رێگه‌یه‌كت بۆ كردوونه‌ته‌وه‌ بۆ راكردن.

سه‌رپیل ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نیازی نییه‌ داعش له‌ سووریا به‌ هێز بكات بۆچی ئه‌و رێگه‌یه‌ش ناگرێت كه‌ داعش ده‌یه‌وێت لێی رابكات، چونكه‌ موسڵ له‌ 5 لایه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ و ته‌نیا ئه‌و رێگه‌یه‌یان بۆ هێشتوه‌ته‌وه‌.

18/10/2016 - 17:23 بڵاوکراوەتەوە لە ڕاپۆرت