ئەنجامی لیژنەی دەرخستنی راستییەکانی هەرێم لەبارەی ژیانی هاووڵاتیانی ناوچە ئازادکراوەکان

دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێك لەبارەی ئەنجامی كاری دەرخستنی راستییەكانی ژیانی هاووڵاتیانی سڤیلی دانیشتووی ناوچە تازە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش بڵاودەكاتەوە.

دوابەدوای دەرچوونی فەرمانی ژمارە (30)ی رۆژی 4ی نیسانی 2016ی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی كوردستان بۆ دەرخستنی راستیەکانى ئەو تۆمەتانەى کە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەخرێنە پاڵ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لەسەر رەوشی ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان، لیژنەی (دەرخستنی راستییەکان) بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکان پێک هێنرا و مەبەست لە پێکهێنانی ئەم لیژنەیە دۆزینەوەی راستییەکان بوو سەبارەت بەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگار کراون.

ئەم لیژنەیە لە نوێنەرانی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی پێکهاتبوو و کارەکانی سێ مانگی خایاند. لەم ماوەیەدا لیژنەکە سەردانی میحوەرەکانی دیالا، موسڵ، کەرکوک، مەخمور و گوێڕی کرد و چاوی بە بەرپرسە ئیداری، سەربازی، حکومی و سەرۆکی هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە و هاووڵاتیان کەوت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ئەم ناوچانە و دانیشتووانی لە پێکهاتە جیاوازەکان بێت.

کارەکانی ئەم لیژنەیە چوار تەوەری سەرەکی لەخۆ گرتبوو، ئەوانیش خاپوورکردنى خانووی هاووڵاتیان، دەستگیرکردنى هەڕەمەکى، ئازادی هاتوچۆی هاووڵاتیانی سڤیل و راگواستنی زۆرەملێ و گەڕانەوەی هاووڵاتیان.

سەبارەت بە دەرەنجامی کارەکان، دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان رایگەیاند "دوای ئەوەی رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی چەند راپۆرتێکیان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان بڵاوکردەوە، پاش بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتانە ليژنەکەمان دەست بەکار بوو بە وردی بەدواداچوونمان بۆ رەوشی دانیشتوانی ناوچە تازە ئازادکراوەکان کرد و راستی و دروستی رەوشی ئێستەی ئەم ناوچانەمان بۆ ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە خستەڕوو.

سەرۆکی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان سەبارەت بە میحوەری دیالا گوتی "بەپێی زانیاری بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەکان کە لە بەداواچوونەکانماندا لە میحوەری دیالا بەدەستمان کەوتووە، ئەو خانووانەی لەم ناوچەیە تێکدراون بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو تێک نەدراون، بەڵکو لە ئەنجامی شەڕ، بۆردوومانی بەردەوام، خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش و بۆمبڕێژکردنی خانووەکان لەلایەن داعشەوە تێکدراون، لەوانەش گوندی (وەحدە) کە لە راپۆرتەکان زۆر باسی لەسەر کراوە، هەروەها خەڵکی ناوچەکەش جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە خاپور کراون".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا د. دیندار زێباری ئاماژەی بەوە کرد پاش ئازادکردنی ناوچەکان بەتایەبتی جەلەولا ژمارەیەکی زۆر خەڵک گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان ئەوانەش لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە بە باشی هاوکاری کراون و لەم بارەوە گوتی "حکومه‌تی ھه‌رێم زیاتر له‌ توانای خۆی باوه‌شی بۆ عه‌ره‌به‌ ڕاگوێزراوه‌کانی ناوچه‌که‌ کردووەته‌وه‌ و که‌مته‌رخه‌می نه‌کردووه‌، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پێشمه‌رگه‌ ھاوکاری سه‌ره‌کیان بووه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی ئیتیحادی وەکو پێویست نەبووه‌. هەروەها پاش رزگارکردنی ناوچه‌ی جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی داعش، له‌ رۆژی (١٣/١/٢٠١٦)ەوە به‌پێی به‌رنامه‌یەک چەندین گەڕەک ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه‌ لەوانە (الطلیعه‌، العروبه‌، الشھداء، الجماھیر) و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش ئاو و کاره‌با و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان بۆ دابین کراوه"‌.

سەبارەت بە وێرانکاری و گەڕانەوەی خەڵک لە میحوەری موسڵ و ئەو رێوشوێنانەی دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە دەیگرنە بەر سەرۆکی لیژنەی (دەرخستنی راستییەکان) رایگەیاند "وێرانکاری ئەم ناوچەیە بە سێ قۆناغ بوو، ئەوانیش قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن داعش، قۆناغی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و دواتریش قۆناغی ئازادکردنەوە لەلایەن پێشمەرگەوە، لەم ماوەیەدا چەندین شەڕی قورس لەو ناوچانەدا روویان دا و فڕۆکە جەنگییەکانیش ناوچەکەیان بە سەختی بۆردومان کرد.

سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکیش، ئەو ناوچانەی کە لە هێڵی تەماس دوورن خەڵکەکەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ نموونە لەماوەی نێوان ٦/٩/٢٠١٥ تاوەکو ١٢/٥/ ٢٠١٦ نزیکەی (128) خێزان کە لە موسڵ و وڵاتى سوریاوە هاتوون لە رێگاى هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی دەوروبەری زوممار نیشتەجێ کراون و بەشێکیشیان چوونەتە پارێزگاکانى دهۆک، هەولێر و سلێمانى و لەوێ نیشتەجێ بوون، بەڵام بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکان پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە ئەوانە خۆیان ناگەڕێنەوە و ناوچەکانیان جێهێشتووە. بەشێکی دیکەشیان کە لە هێڵەکانی تەماسەوە نزیکن یان ناوچەکانیان وێران کراوە بۆ پاراستنی ژیانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست ناتوانن بگەڕێنەوە و ئێستا لە کەمپەکان نیشتەجێ کراون".

بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و رێگا گرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان، دەزگا ئەمنییەکان چەند رێوشوێنێکی تایبەتیان بەرامبەر بە گشت پێکهاتەکانی ناوچەکە گرتووەتەبەر بەر بە کورد وعەرەب و گشت پێکهاتەکانی دیکەشەوە بەتایبەتی لە بازگەکان و خاڵەکانی پشکنین، سەبارەت بە دەستگیر کردنی گومان لێکراوانیش ئەو کەسانەی کە گومانی پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە لێ بکرێت دەزگا ئەمنییەکان بەپێی رێوشوێنی یاسایی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن.

لە میحوەری مەخمور - گوێڕ تا ئێستا چەندین ناوچە ئازاد کراون و ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامە و هاووڵاتیان نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، لەم رووەوە زێباری گوتی "بەگوێرەی زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو وێرانکاری و کاولکاریانەی کە لە ناوچەکەدا روویداوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر بۆمبی چێندراو کە بەشی زۆریان لەکاتی هەوڵدان بۆ خاوێنکردنەوەی بە هێزە ئەندازیاریەکانی پێشمەرگەدا تەقیونەتەوە. بەشێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆردومانکردنی ئەم ناوچانەیە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و چەکدارانی داعشەوە و زۆربەی ئەو گوندانەی تێکدراون گوندی کوردنشین بوونە، هەروەها نزیکەی ٥٠ کەس لە خەڵکی گوێڕ پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە و هەر خۆیان بەشێك لە خانووەکانیان تەقاندووەتەوە و مەبەستیان لەم کارە زڕاندنی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە بووە. لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە عەرەبەکانى مەخمور لە هەولێر نیشتەجێن و فەرمانبەرن و خۆیان نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، تەنانەت کوردەکانیش ناگەڕێنەوە، چونکە ناوچەکە پارێزراو نییە. بەڵام هەردوو گوندى (هەوێرە، مەچلوبە) گوندى عەرەبنشینن و گەڕاونەتەوە شوێنەکانى خۆیان".

سەبارەت بە دەستگیرکردنی خەڵک، کاتێک دەزگا ئەمنییەکان زانیاری و بەڵگەی بەهێزیان لە بەردەستدا بێت گومان لێکراوان دەستگیر دەکەن چونکە لەو ناوچانە بەردەوام خەڵک روو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دەکەن و تاکو ئێستا بە هەزاران کەس لە خاڵەکانی پشکنینی ئەم سنوورە خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، بەڵام لە نێوان ئەو کەسانەدا کە خۆیان رادەست کردووە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی تێدایە کە بۆ مەبەستی سیخوڕی و گەیاندنی زانیاری بۆ داعش هاتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە و زانیاری دەربارەی خاڵەکانى پشکنین و سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە داعش دەگەیەنن.

سەبارەت بە پارێزگای كەرکوک و هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە سەرۆکی لیژنەی (دەرخستنی راستییەکان) گوتی "لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنراوە کە لە (پارێزگار کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە، جێگری پارێزگار (عەرەبی سوننەیە)، بەڕێوەبەری پۆلیس (کوردە)، ئاسایش، بەڕێوەبەری هەواڵگری (تورکمانی شیعەیە)، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار (تورکمانە)، بەڕێوەبەری موخابەرات (عەرەبی سوننەیە) و نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک پێکهاتووە و ئەرکی ئەم لیژنەیە پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاری کەرکوکە. هەموو بڕیارەکان بە هاوبەشی لە نێوان ئەندامانی ئەم لیژنەیە دەردەچێت، بۆیە هەماهەنگییەکی باش لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە هەیە".

سەبارەت بە دەرکردنی ئەو راگوێزراوانەی روویان لە کەرکوک کردووە د. دیندار زێباری رایگەیاند "تەنها لە ساڵی ٢٠٠٦ نزیکەی (٧٠٠٠) خانەوادەی عەرەب هاتوونە کەرکوک و ماونەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی ناوچەی سەڵاحەدینن و ناگەڕێنەوە، ئاوارەکانی ئەو شوێنانەی کە سوننە و شیعە تێکەڵن ئامادە نین بگەڕێنەوە، بۆ نموونە ساڵێک زیاترە دیالا ئازاد کراوە کەچی خەڵکەکەی ئامادە نین بگەڕێنەوە سەرەڕای ئەوەش کەس بە زۆر نانێردرێتەوە، لە ماوەی دوو ساڵدا حکومەتی عێراق تەنیا (٦) ملیۆن دۆلاری ناردووە بۆ کەرکوک سەرەڕای ئەمەش ئێستا لە کەرکوک زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە هەیە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشوازییان لێدەکەن و هاوکارییان دەکەن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خەڵک لە شوێنی خۆیان بە زۆرەملێ ناگوازرێنەوە".

لە کۆتاییدا د. دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی (دەرخستنی راستییەکان) سەبارەت میحوەری کەرکوک و هەموو ئەو میحوەرانەی لیژنەکە سەردانی کردووە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وێرانکاری و کاولکارییەکان بە مەبەست نەبووە و چەندین هۆکار لە پشت ئەم کاولکاریانەوە بوونە و گوتی "بەشێک لە خانووی هاووڵاتیانی ناوچەکە لە کاتی شەڕ و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و بۆمبڕێژکردنیان وێران بوون، لەلایەکی دیکەشەوە خەڵکی هەندێک لە گوندەکان بەتایبەتی لە کەرکوک پەیوەندییان بە (قاعیدە)وە کردووە ئێستاش داعشن و لە گوندەکانی خۆیان خەڵکیان فێرکردووە خۆیان بتەقیننەوە".

17/08/2016 - 22:54 بڵاوکراوەتەوە لە ڕاپۆرت