“سەرۆک بارزانی فرمێسکەکانم لەبیر ناکات”

بابە شێخی ئێزدیان:
لە ساڵی 1942دا ئێزدییان زەوی و پارەیان تەرخان کرد و مزگەوتی شێخان-یان ئاوەدان کردەوە

ئێزدیاتی، کانییەکی روونی کولتوور و کەلەپووری کوردەوارییە و پارێزەری زمان و کولتووری رەسەنی کوردین

داوا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەین بایەخێکی زیاتر بە پرسی زرگارکردنی رفێندراوان بدات 

داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەم ھاوکاریی کوردستان بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال

مەرجەعی ئایینیی گشت کوردانی ئێزدی، بابە شێخ رای گەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی باشتر ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ رزگارکردنی ھەموو ناوچەکانی کوردستان، بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئێزدیان و لە شنگالدا، ئارامی بەدی بێت، ھەروەھا وڵاتانی ئەوروپا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەیاندنی خزمەتگوزاری.

بابە شێخ مەرجەعی گشت ئێزدیان لە دیمانەیەکی تایبەت بۆ (باس)دا لەبارەی سەرەتای رۆژانی داگیرکردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، گوتی: “لەو کاتەی کارەساتی شنگال رووی دا، بۆ یەکەمین جار شاندێکی ئێزدیان چاومان بە سەرۆک بارزانی کەوت. سەرۆک بارزانی گەلێک خەمبار بوو، بە تایبەتی کاتێک فرمێسک بە چاوی مندا ھاتە خوارێ، چاوی ھەمووان پڕ بوو لە فرمێسک. ئا لەو کاتەدا سەرۆک بارزانی بەڵێنی دا بچێتە چیای شنگال و شنگالیش رزگار بکات. منیش بە سەرۆک بارزانیم گوت، پێویستە لە شنگال و ھەموو دەڤەرێکی کوردستاندا یاسا سەروەر بێت، تاکوو ئێزدی نەکەونە نێو ھەلومەرجی سەخت و تووشی کارەساتی دیکەی دڵتەزێن نەبنەوە. ئێمە زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ بەجێھێنانی بەڵێنەکەی و بەردەوام پشتیوانی کردنی لە ئێزدیان و لە ھەمووان”.

بابە شێخ راشی گەیاند: “خەڵک دیتی سەرۆک بارزانی بۆ خۆی چووە سەر چیای شنگال و ھێزی پێشمەرگە بە سەرکردایەتیی ئەو، شاری شنگالی رزگار کرد”.

بابە شێخ روونیشی کردەوە: “سەرۆک بارزانی کاتێ دەڵێ کچانی ئێزدی سیمبولی سەربەرزی و شەلرەفمەندیی کوردن، ئەوە بۆ ئێمە جێی شانازییە، یان کە دەڵێ، ھیچ کاتێک من فرمێسکی بابە شێخ لە بیر ناکەم، ئەوە لە ئەنجامی خەمخۆری و وەفاداریی سەرۆک بارزانییە بۆ کوردی ئێزدی”.

بابە شێخی ئێزدیان ئەوەشی ئاشکرا کرد، کاتێک شنگال رزگار بوو، ئێمە گەلێ خۆشحاڵ بووین، ھەڵبەت کاتێ باشیک و بەحزانێ و ھەموو ناوچەکانی ئێزدی رزگار دەکرێن و خەڵکی ئێمە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان، ئەوا پتر خۆشحاڵ دەبین.

بابە شێخ ئاماژەی بەوەش دا، داوا دەکەین ئارامی لە شنگال پەیدا ببێت و وڵاتانی جیھان و رێکخراوەیلی حکوومی و ناحکوومی ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەیاندنی خزمەتگوزاریی سەرەکیی ژیان، وەک ئاو و کارەبا و کەرتی تەندروستی و دروستکردنی شەقام و ئاوەدانکردنەوەی خانووی ھاووڵاتیان، ئەوانەی وێران و خاپوور کراون: “ئێمە دوعا دەکەین خودا ئەم ئاگر بکوژێنێتەوە”.

ھەروەھا گوتی: ئایینی ئێمە گەلێ بایەخی تایبەتی بە پێکەوەژیان داوە، بۆ نموونە، مزگەوتی شێخان، ئێزدی لە ساڵی 1942دا زەوییان بۆ تەرخان کردن و ئاوەدانیان کردەوە، بە ھەمان شێوەی دێری کریستیان لە شێخان، ئێزدی زەوییان بۆ تەرخان کرد و ھاوکار بوون بۆ ئاوەدانکردنەوەی دێرەکە. ئێزدی دەقی ئایینییان ھەیە لەبارەی پتەوکردنی پێکەوەژیان.

مەرجەعی ئایینیی گشت ئێزدیان گوتیشی، ئێزدیاتی کانییەکی روون و زوڵاڵە لە کولتوور و کەلەپووری کوردەواری و پارێزەری زمان و کولتووری رەسەنی کوردەواین. چەندین فەرمانی قڕکردن بەسەر ئێزدیدا ھات و ھەوڵیان دا ئێزدیاتی و زمانی کوردی و کەلەپووری رەسەنی ئەوان لەبەین ببەن و بیفەوتێنن، بەڵام نەیانتوانی و ناشتوانن.

بابەشێخ ئاشکراشی کرد، ھەتا ئێستا گەلێ کچ و ژن و منداڵ لە دەستی رێکخراوی تیرۆریست و دوژمنی مرۆڤایەتیدا ماون، ئێمە داوا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەین بایەخێکی زیاتر بەم بابەتە بدەن بۆ زرگار کردنی کەس​انی رفێندراو.

26/04/2016 - 17:49 بڵاوکراوەتەوە لە ڕاپۆرت