کەمێک ویژدانت هەبێت

پزیشکێکی کورد بەناوی گۆران عەبدوڵڵا، کە لە بەریتانیا دەژیت و بەردەوام خۆی بە خەمخۆری خەڵکی کوردستان دەزانێت و لە ئەوروپاوە رەخنە دەگرێت. بەڵام ئامادە نییە بگەڕێتەوە کوردستان خزمەت بکات بەڵکو هەر لە دوورەوە خەریکی موزایەدەکردنە.

ئەمڕۆ ئەو دوکتۆر گۆرانە بەشێوەیەکی دڵرەشانە رەخنەی لە پەیامی سەرۆکی حکومەت گرتووە، لە کاتێکدا ئەو رێکارانەی حکومەتی کوردستان گرتوویەتیەبەر بەو توانا داراییە سنووردارەی هەیەتی، جێی ستایش و دەستخۆشی خەڵکێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان .هەر لەم رۆژنەدا نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) لە عێراق د. ئەدهەم ئیسماعیل ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد و گوتی" لە ئاستی جیهان بێ وێنەیە". هەروەها بە دەیان کوردی دانیشتووی ئەوروپا رۆڵی حکومەتی کوردستانییان لەبەرچاوەو نایشارنەوە لە زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا باشترە . بگرە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو بەریتانیا عەزیمەی کە گۆران عەبدوڵڵا لێی دەژی بە خەڵکی وڵاتەکەی فەرموو" خۆتان بۆ مردنی ئازیزانتان ئامادە بکەن" و زۆر کەمتەرخەمیش بوو. بۆیە ئێستا بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو پەتای کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە و بە هەزاران کەس تووشبوون و تا ئێستا 281 کەسیش مردوون . تەنانەت مێدیاکانی خودی بەڕیتانیا دەڵێن زۆری نەماوە سیستەمی تەندروستی وڵاتەکەیان برووخێ و بەدەردی ئیتاڵیا بچێت.
دڵنیاشبە ئەگەر حکومەتی هەرێم رێکارەکانی زوو دەست پێ نەکردبا ئێستا کارەسات لە هەرێمی کوردستان رووی دەدا. بۆیە هەقە تۆزێک ویژدانت هەبێت جەنابی دوکتۆر گۆران عەبدوڵڵا...