منیش باوه‌ڕم به‌ كریڤه‌كان نه‌ماوه‌!

 بهكێ دهگوترێت كریڤ؟ بهر لههاتنى داعش (دهوڵهتى ئیسلامى لهعێراق و شام) پهیوهندیى پێكهاتهكانى شنگال چۆن بوو؟ دواى ئهو ههموو كارهساته، چۆن متمانهبۆ ئێزدییهكان بگەڕێتەوە؟

لهئابى 2014دا دهوڵهتى ئیسلامى لهعێراق و شام، ناسراو بهداعش، توانى بهشێكى زۆرى شارهدێى شهنگال كۆنتڕۆڵ بكات. شهنگال یهكێك لهناوچهجێناكۆكهكانى نێوان ههرێمى كوردستان و عێراقە، دهكهوێتهسهر سنوورى نێوان عێراق و سووریا، لهڕووى بهڕێوهبردنهوهسهر بهپارێزگاى نهینهوایه‌.

لهو دهڤهرهدا ئێزدى، موسڵمان و كریستیان دهژیان، بهڵام هێرشى ترسناكترین گرووپى تیرۆریستى (داعش)، ئارامیى ئهو پێكهوهژیانهى خامۆش كرد.

لهساڵى 2015هوهتا 25ی ئۆكتۆبهرى ئهمساڵ، چهندین جار سهردانى ئاوارهو لێقهوماوانى ئهو دهڤهرهم كردووه، بهتایبهت ئهو ئێزدیانهى هێشتا لهژێر چادر و كهلاوهكاندا لە خەونی گهڕانهوهدان.

لهو بهسهركردنهوانهدا شتێكى زۆر باڵكێشم بۆ ئاشكرا بوو، ئەویش پهیوهندیى بههێزى كۆمەڵایهتیى نێوان پێكهاتهكانى شنگالە. ئایینى ئێزدى قبووڵى هیچ كهسێك ناكات بێتهناو ئایینهكهوه، واتهئایینێكى موژدەبەر نییه، بهڵام خزمایهتى، یان ناسیاوى لهههر كهسێك قبووڵ دهكات.

لهتهمهنى ههرزهكاریهوهكاتێك گوێم لهگۆرانییهكانى (شڤان پهروهر) دهگرت، بهدهستهواژهى " كریڤۆ" ئاشنا بووم، بهڵام دواى كارهساتى شنگال لهماناكهى تێگهیشتم.

بهكێ دهگوترێت كریڤ؟ بۆ نمونه‌: ئهگهر منداڵێكى ئێزدى لهسهر كۆشى مرۆڤێكى موسڵمان، یان ههر ئایینێكى تر نهشتهرگهریی خهتهنهى بۆ ئهنجام بدرێت، ئهو كهسهوهك ناسیاوی ئهو منداڵهههژمار دهكرێت. واتهشوێنى مام، یان خاڵى منداڵهكهدهگرێتهوهو بهو كهسهدهگوترێت "كریڤ"، ئهمهش لهڕووى كۆمهڵایهتییهوهپهیوهندییهكى زۆر بههێز لهنێو پێكهاتهكاندا دروست دهكات.

ئهوهى داعش وێرانى كردووهتهنیا چهند باڵهخانه، جاده، قوتابخانهو چی و چیتری ماددی شنگاڵ نییه، بگرهكولتوورێكى چهندین ساڵهیشى خاپوور كردووه‌.

لێقهوماوانى شنگالیش هەر بهوهتووشى شۆك بوون و تا ئێستاش ئهو شۆكهبەری نەداون و وهك پرسیارێكى بێ وهڵام لەلایان ماوهتهوه‌! ئهویش ئهوهیه‌: ئهو كریڤهموسڵمانانهبوون، کە بهبهرچاوی ئهوانهوهدهستیان چووەتهخوێنى ئێزدییهكان و ئافرهتهكانیشان ڕفاندوون.

چهندین خێزان چیرۆكى زۆر ترسناك و خوێناویان بۆ گیڕامهوه، كهوا بهر لهوهى داعش بگاتهشنگال، كریڤهكانیان لێیان بوون بهداعش. ئیتر لهسهر بڕینەوە بگره، تا  دەگاتە كوشتنى بهكۆمهڵ و ڕفاندنى كچ و ژنانى ئێزدى بهدهستى ئهوان ئهنجام دراوه‌.

دواى زیاتر لهشهش ساڵ، هێشتا ئهم شۆكهوهكوو پرسیارێكى بێ وهڵام یهخهى بهرنهداون.

ههرچهند دهكهم، ناتوانم هیچ پنتێك بۆ متمانهبدۆزمهوه، جا بۆ خودی ئێزدییهكان كههێشتا لهدهربهدهری ماونهتهوه، ئەمە كارێكى هەر زۆر سهخته‌.

ڕاگهیاندنهكان، ڕکێخراوهكانى كۆمهڵگهى مهدهنى، زانكۆ و ناوهندهكانى توێژینهوه، زانا و پیاوانى ئایینى، هونهرمهند و توێژى ڕووناكبیران لهكوردستان، هەموومان ئهركێكى زۆرمان لهسهره، ههوڵ بدهین ئهم ههموو وێرانییهى دواى داعش، بونیاد بنێینهوهو متمانهبۆ هاونیشتمانییهئێزدییهكانمان بگهڕێنینهوه‌.

ئهگهر نهتوانین ئهم متمانهیهبۆ ئێزدییهكان بگهڕێنینهوە، ئەوا لهئاییندهى سهربهخۆیی كوردستان قهیران و گرفتى زۆرمان دێتهڕێ. دیارە بناغهى ئهم متمانهیهش بهدووبارهپێناسهكردنهوهی ئایینى ئێزدی دوور لهو وێنهشێواو و ناڕێكهى ناو بیر و هۆشى كۆمهڵگاكهمان بۆی داتاشراوە، دادەڕێژرێتەوە. بهمانایهكى تر، دهبێت كۆمهڵگاى كوردى بە شێوەیەکی سیستهماتیك و دوور لهههر خوێندنهوهیهكى پێشوهخه، دووبارهئهم ئایینهچهند ههزار ساڵه، وەک خۆی کە هەیە، بناسنهوه‌. بۆ ئهمهش، بهر لهئێزدییهكان، دەبێ ئێمهى موسڵمان ئەو متمانهیە پێناسهبكهینهوه‌.