موزیك و به‌جیهانیبوون

ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تی

7-1: ئه‌و ستراتیژانه‌ی وا له‌ جیهانیبوون ده‌كه‌ن په‌سندكراو و گونجاو بێت، له‌ داهاتوودا ناچاری ده‌كات ببێت به‌دامه‌زراو و ده‌زگایه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌زۆریش كاروبارى ڕیَِككه‌وتننامه‌ى نێوان حكوومه‌ته‌كان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌ ناحكوومییه‌كانیش ڕۆڵێكی به‌هێزیان ده‌بێت bodies) none goverumental)، ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی موزیكی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كارى بازرگانیكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و موزیك له‌لایان ماناى خۆى هه‌یه‌ و به‌شێكه‌ له‌ دۆسیه‌ی بازرگانییان.


7- 2: ئه‌وه‌ى ده‌بێته‌ مایه‌ی ورووژاندنی ناڕه‌زایی له‌و جۆره‌ لێكۆڵینه‌وانه‌دا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێنمایی ورد و ته‌واو ده‌دات به‌هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ به‌شداربووه‌كانی نێو پرۆسه‌ی جیهانیبوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ئامانج و لایه‌نی گونجاو هه‌ن ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا ده‌ستنیشان بكرێن. ڕێكخراوه‌كان یان ده‌زگاكان و حكوومه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كار ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌سه‌ریان موزیك له‌ كاڵایه‌كی ڕووته‌ڵه‌ك زیاتر هه‌ژمار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى موزیك هه‌ندێ سه‌روسیمای ئه‌وه‌ى پێوه‌یه‌ بازرگانی پێوه‌ بكرێت، به‌ڵام پێویسته‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ نه‌درێت ئه‌و سیمایانه‌ى به‌سه‌ردا زاڵ بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ بایه‌خ و گرنگی موزیك له‌ سه‌رووى بایه‌خه‌ بازرگانییه‌كانه‌وه‌ بێت، له‌ چوارچێوه‌ و پێكهاته‌ى ڕێكخستنی نێوده‌وڵه‌تیدا.


پێویسته‌ بڕى ئه‌و ئازادییه‌ى موزیكژه‌نان و موزیكه‌كانیان به‌رفراوان بكرێت، تا تێكه‌ڵاویى و كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌ڕێگه‌ى هه‌موو سنووره‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ڕێگه‌ به‌هاندان و پشتگیری كار و كاریگه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌رێمایه‌تی ده‌دات.


پێویسته‌ ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كارئاسانی مامه‌ڵه‌ و ئه‌و ده‌ست و ئه‌و ده‌ستپێكردن به‌كار بهێنرێت، نه‌ك بۆ گرتنه‌ده‌ست و بڕیاردان له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌ى فه‌راهه‌م بوو. پێویسته‌ مافه‌كانی دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ مافی خاوه‌نداریه‌تی هزر و بیر ده‌یانگرێته‌وه‌، سوود و قازانجه‌كانیان یه‌كه‌مجار بۆ داهێنه‌رانی موزیك بێت، به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌گه‌ر مافه‌كانی ئه‌و بازرگانانه‌ی نێو موزیك گرنگ بێت، ئه‌و مافانه‌ى كه‌ له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت، بێگومان ڕێژه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌و مافانه‌ى كه‌ دابه‌ش كراون، پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی موزیكژه‌نان و ئه‌و ده‌سته‌ و ده‌زگا خێرخوازییانه‌ى كه‌ چاودێرى ژیانی موزیكی ده‌كه‌ن به‌پله‌ى دووه‌م بێت، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پشتگیری له‌ژیانی موزیكی بكرێت هه‌موو جۆره‌ موزیكێكمان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چێژی لێ وه‌ربگرین، به‌ڕێوره‌سمه‌ كۆنه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی موزیكی داهاتوو.


پێویسته‌ ئامانجی هه‌رده‌ستێوه‌ردان و هاتنه‌ ناوه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی له‌ موزیك، بۆ ئه‌وه‌ بێت ڕێگه‌ به‌ گوزارشتی موزیكی بدات، به‌هه‌موو هه‌ڵچوون و جووڵه‌ و ستاتیكایه‌كی جوانییه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى ڕێز بۆ موزیك.


موزیك ئامرازێكه‌ ( tool) هه‌روه‌ك چۆن كه‌ هونه‌ره‌ ده‌توانێت ڕِێژه‌ی هه‌ژارى و ململانێ كالأ و كه‌م بكاته‌وه‌، بڕوا و متمانه‌ به‌دوورخراوه‌كان ببه‌خشێت و خۆشی به‌دڵته‌نگه‌كان بدات، بێ ده‌ربه‌سته‌كان شاد ده‌كات و ڕه‌نگ ده‌به‌خشێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌كان. موزیك ده‌توانێت ئه‌و گرووپه‌ دوورخراوانه‌ بكات به‌گرووپێكی به‌هێزی پشتگیركراو، هه‌روا ده‌توانێ گرنگی به‌ فه‌رامۆشكراو بدات، سۆز و به‌زه‌یی به‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كه‌ن. له‌توانایدایه‌ ڕابردوومان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌ و داهاتووشمان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.


ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌ یاساكانی جیهانیبوون داده‌ڕێژن و په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن درك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خاوه‌ن كار و پڕۆژه‌كان، هه‌موو هێز و توانای خۆیان بۆ ئه‌و ته‌رخان كرد، دواى ساڵانێك له‌ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌ن به‌ شانازییه‌وه‌ هه‌ست به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی ئاڵۆزی موزیكیان داڕماند، یان به‌ربه‌ستیان خسته‌ به‌رده‌م هێزی موزیك، له‌وكاته‌دا خراپ باسكردن و له‌كه‌داربوون ده‌بێته‌ تۆڵه‌ى ڕاست و دروست بۆیان.

كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ى نووسه‌ر
سایمۆن ماندى به‌نه‌ژاد خه‌ڵكى شانشینى به‌ریتانیایه‌، ژماره‌یه‌ك كارنامه‌ى ڕاوێژكارى پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌، له‌نێویاندا (ئه‌نجوومه‌نى ڕۆژئاوا) (council of Europe ) (ده‌زگاى ڕۆژئاوا بۆ كارى ڕۆشنبیرى)، (ده‌زگاى فۆرد) (pord) ژماره‌یه‌ك كتێبى له‌باره‌ى موزیككارانه‌وه‌ نووسیوه‌ له‌گه‌لأ سێ دیوانه‌ شیعر. له‌​ سكۆتله‌ندا و هۆڵه‌ندا كارى به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ندین فێستیڤاڵى گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.


یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى (یانه‌ى رۆژئاوا بۆ هونه‌ر و كه‌له‌پوور (EuropEanfroum for Arts and Hertage – EFAH) له‌ هه‌ڵمه‌تى چوار ساڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى به‌ریتانیادا له‌پێناو هونه‌ر كارى به‌ڕِێوه‌به‌رى كردووه‌ (Britains national campign for the Arts) .
ئه‌و بڵاوكراوانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ كاروبارى ڕۆشنبیرى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌:
* ڕۆژئاوا و سیاسه‌ته‌كانى ڕۆشنبیرى ساڵى 1998.
* سیاسه‌تى ڕۆشنبیرى: ڕێبه‌رێكى كورته‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى ڕۆژئاوا ساڵى 2000.