لایه‌نه‌ خراپه‌كانی بەجیهانیبوونی موزیک

5

• مافى دانراوى هاوبه‌ش (بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كان) له‌وه‌دایه‌، چه‌ند جارێك به‌ سه‌رمایه‌یه‌كى زۆر فرۆشرابێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ بچووك و خاوه‌ن داهێنانه‌كه‌ سوود و قازانجێكى كه‌م و داته‌پیویان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه‌. گرێبه‌سته‌كانى تۆماركردن بۆ هه‌میشه‌ نه‌بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌رمایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى موزیك دروست ده‌كه‌ن. خودى مافى دانان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى بازرگانیى ئه‌و كه‌سه‌ قۆرخ كراوه‌، كه‌ خاوه‌نیه‌تى، بێ گومان هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه‌، ئه‌وه‌ بازرگانییه‌كى دروست و ڕه‌وایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، كه‌ موزیك یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ پڕ به‌هاكانى هه‌ر ئابوورییه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كى دوور و درێژه‌. ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ نێوان موزیك و ئامانجه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى مافه‌كانى دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ و سووككردنى بارى هه‌ژارییه‌ له‌نێوان موزیكژه‌ناندا، تا ئه‌وه‌ دابین بكات، كه‌ ئه‌وانه‌ى لێزانى و لێهاتوویى ئه‌وانیان قۆرخ كردووه‌ و بۆ خۆیان به‌كار هێناوه‌، نرخى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان پێ به‌خشیونه‌ته‌وه‌.


• ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌یى رێگه‌ به‌ دووباره‌ تۆماركردنه‌وه‌ و ئه‌داكردنى موزیك ده‌دات، به‌شێوازێكى زۆر جوان و رێك به‌ بڕه‌ تێچوویه‌ك، كه‌ شایانى باسكردن نییه‌، ئه‌وه‌ به‌سه‌، كه‌ دزه‌كان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ CD و كاسێت دروست بكه‌ن، یاخود هه‌ر جۆره‌ ئامرازێك به‌كار بهێنن، تا به‌رهه‌مه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كه‌ licensed زۆر گرانتر بكه‌ن له‌وه‌ى، كه‌ خۆیان به‌ ڕێگه‌ى ناشه‌رعییه‌وه‌ خستوویانه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش قازانجى باش به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بوونى درزێكى گه‌وره‌ له‌ سیسته‌مى كۆمپانیا گه‌وره‌كان، له‌ڕاستیدا تێچوو و به‌خشینى به‌هاى خاوه‌ن داهێنانه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌ به‌ ئامرازه‌ جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رهه‌مه‌ تۆماركراوه‌كه‌، ئه‌وانه‌ هه‌مووى واده‌كات، نرخى به‌رهه‌مهێنراوه‌ ئۆرگیناڵه‌كه‌ نرخه‌كه‌ى زۆر گرانتر بوه‌ستێت له‌وه‌ى كۆپیكراوه‌كه‌ (واته‌ دزراوه‌كه‌). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جیاوازیى بڕى تێچوون له‌نێوانیاندا ناگاته‌ ئه‌و پله‌ و ئاسته‌، تا ببێته‌ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌و جیاوازییه‌ به‌رفراوانه‌ى نرخ له‌نێوان هه‌ردوولادا.


• كۆمپانیاى (ناكسوس naxos)ى كلاسیكى زۆر به‌ روونى ئه‌و ڕاستییه‌ى ساغ كردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ دروستكردنى ڕێژه‌یه‌كى بێ شومارى ئه‌و تۆماركردنه‌ نوێیانه‌دا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌، كه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا به‌ كه‌متر له‌ نیوه‌ى ئه‌و نرخانه‌ ده‌یفرۆشێت، كه‌ خاوه‌نى كۆمپانیا بازرگانییه‌ گه‌وره‌كان دیارییان كردووه‌، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، به‌هۆى كارى وه‌به‌رهێنانى گه‌وره‌ و پاڵپشتى و دانپێدانان به‌و ڕاستییه‌ى، كه‌ زۆربه‌ى كڕیارانى موزیكى كلاسیكى، ئه‌وه‌یان له‌لا گرنگ نییه‌، كه‌ كێ موزیكه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات و ناوى چییه‌؟ به‌ڵكوو به‌لایه‌نه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌ باشى ئه‌دا ده‌كرێت.


ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گەڵ جیهاندا به‌و تێڕوانینه‌ى، كه‌ تاكه‌ بازاڕێكى یه‌كگرتووه‌، له‌وه‌دایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى نزیك ئه‌و جۆره‌ وه‌به‌رهێنانه‌ى تۆماركردنى تازه‌ ده‌ستكه‌وتى باشى ببێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ گه‌مه‌ى نرخه‌ هه‌رزانه‌كانیاندا به‌سه‌ر دز و جه‌رده‌كاناندا سه‌ركه‌وت.


• له‌كاتێكدا كه‌ لایه‌نه‌ گه‌شه‌كانى شێوازى كلاسیكى بازاڕى ئازاد له‌سه‌ر بازرگانیكردن به‌ موزیكى جیهانى جێبه‌جێ ده‌بێت، له‌ هه‌مان كاتدا زیانه‌ كلاسیكییه‌كانیشى له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و پاراستنى بازاڕه‌كانى ناوخۆدا جێبه‌جێ ده‌بێت، كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه‌، سه‌ره‌ڕاى گرنگییه‌كه‌ى بۆ پارێزگاریكردنى ئه‌و مه‌ودایه‌ى، كه‌ له‌ بازاڕدا ماوه‌ بۆ داهێنانه‌ نائاسایى و هه‌مه‌جۆره‌كان.


ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م و ده‌رئه‌نجامى بازاڕى جیهانیبوون كۆنترۆڵكردنێكى تاكلایه‌نه‌ى موزیك بێت، كه‌واته‌ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بازرگانیكردنى موزیك.


بازرگانیكردنى جیهانیبوون ڕۆڵى خۆى ده‌گێڕێت به‌ بوونى ده‌روازه‌یه‌كى بچووك له‌به‌رده‌م پاراستنى موزیكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و popular ئه‌وانه‌ى، كه‌ زۆر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌وه‌ى موزیكێكى باش و هه‌مه‌لایه‌نه‌ پێشكه‌ش بكات.


• موزیك له‌ وڵاتانى جیهاندا پشت به‌ به‌خششى باجه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێتت، چ به‌شێوه‌ى هاریكاریكردنى subsidy جێبه‌جێكاران بێت، یا بۆ ده‌سته‌كانى ئێزگه‌ و ئه‌و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ بێت، كه‌ داوا له‌ دانه‌ره‌ موزیكییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كارى موزیكى، یان به‌داشكاندنى باج بۆ تاكه‌كان و ده‌سته‌ خێرخوازه‌كان philanthropic. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لۆژیكى بازاڕى جیهانیبوون له‌ دژى (پاڵپشتیكردنى نه‌ته‌وه‌یى) تێده‌كۆشێت، وه‌ك ئەو هاوشێوه‌یەى، كه‌ پێشتر ئاماژه‌ى پێ درا. لۆژیكى ئه‌قڵ وایده‌بینێت، كه‌ ئه‌و هاریكارییانه‌ زیاتر له‌سه‌ر موزیك جێبه‌جێ ده‌بێت له‌وه‌ى، كه‌ ئێسته‌ بۆ پیشه‌سازیى سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كرێت.


ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت، كه‌ جێگه‌ و شوێنى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێك كه‌متر به‌سه‌ر موزیكدا زاڵ بێت، له‌ چاو سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاریكارى دارایى له‌ قۆناغى یه‌كه‌م به‌ ئاستى داهێنان و ئه‌داكردن ده‌به‌خشرێت، زیاتر له‌وه‌ى، كه‌ له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن جێبه‌جێ بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ هه‌ندێك ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى وه‌ك ده‌زگاى بازاڕه‌كانى نێوده‌وڵه‌تی world trade organization هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رمایه‌گوزاریى گشتییان له‌ موزیك له‌سه‌ر هه‌ندێ بنچینه‌ى یه‌كسانیى له‌ بازاڕدا چڕ بكه‌نه‌وه‌.


ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى كاولكارانه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو شارستانییه‌ته‌ موزیكییه‌كان، ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بێت، كه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن بۆ ئیستغلالكردن له‌ بازاڕه‌ گه‌وره‌ و زاڵه‌كاندا، ته‌نانه‌ت لێره‌شدا به‌تێپه‌ڕبوونى كات كاریگه‌رییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كه‌ درێژ بووه‌وه‌ بۆ ئه‌و پلانانه‌ى، كه‌ ئاراسته‌ كراون بۆ به‌خشینى توانست و ئه‌زموونى ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه‌ تازه‌ ده‌خزێنه‌ نێو بوارى موزیكه‌وه‌، وه‌ك پیشه‌وه‌ر، تا ئه‌وكاته‌ى سیسته‌مێكى سه‌رمایه‌گوزاریى جیهانى دێته‌ كایه‌وه‌ بۆ پاڵپشتیى هونه‌ره‌كان له‌ دارایى و پاره‌ و پوولى ناوه‌نده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌تێپه‌ڕبوونى كات دروست ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامه‌ موزیكییه‌كان هه‌رچۆنێك به‌سه‌ر ڕێگه‌ و شوێنه‌كانى به‌جیهانیبوون دابه‌ش بووبن، سیسته‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یى و هه‌رێمایه‌تییه‌كان ئه‌و پێداویستییانه‌ن، كه‌ پێویسته‌ هه‌ر بمێنن.


• جیهانیبوون پرسیارى گه‌وره‌ ده‌خاته‌ روو، سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریى مادیى بۆ موزیك و ئامرازه‌كانى ژیانى ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه‌ موزیك و داهێنانى موزیك ده‌كه‌ن به‌ پیشه‌. ئه‌و سیسته‌مانه‌ى، كه‌ له‌ 100 ساڵى رابردوودا گه‌شه‌یان كردووه‌ بۆ پاراستنى مافه‌كان هه‌ر ده‌مێنن، ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ به‌خشینى پاداشته‌كاندا هاوشێوه‌ى ئیستغلالكردنن، هه‌روه‌ك كرێى داهێنان و فرۆشتن و ئه‌داكردنى موزیك، یان هه‌ر هاوشێوازێكى دیكه‌، كه‌ ده‌كرێت له‌داهاتوودا دابهێنرێت، به‌ڵام ئامرازه‌ تازه‌كانى كۆپیكردنى به‌وێنه‌وه‌ و copying دابه‌شكردن و گه‌یاندن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ساخته‌ و مانۆڕه‌كانیدا، یاخود لایه‌نى كه‌م ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕێت، ئامرازه‌كانى پشكنین و به‌دواداچوونى مافه‌كانیش، كه‌ تا ئێسته‌ به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى بوونى هه‌یه‌ و واده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كان دابه‌ش بكرێن، به‌ به‌خشینى بڕێك پاره‌ به‌هاوبه‌شى له‌نێوان خاوه‌ن مافه‌كاندا.


زۆر پێویسته‌ له‌داهاتوودا ڕێوشوێنى پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ چاكسازییه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ یه‌كه‌ و رێكخراوه‌ بازرگانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى، كه‌ی و له‌ كوێ نرخى كاره‌ موزیكییه‌كان ده‌درێن و له‌به‌رامبه‌ر چ شتێك؟


پێشنیازى ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ پێدان و به‌خشینى مافه‌كان پێشه‌كى بدرێن، یاخود به‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌رى به‌ش به‌ش بدرێن، حیسابه‌كه‌ش كراوه‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ى گریمان ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه‌ فرۆشراوه‌ى، كه‌ نزیكه‌ له‌ ڕاستى، ئه‌و پێشنیازانه‌ نزیكه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیسته‌مى پێشوو، له‌و كاتانه‌ى كه‌ كاره‌ موزیكییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌كڕان، ئه‌وه‌ش وێنه‌یه‌كه‌ له‌ پاشه‌كشه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانى خودان مافه‌كاندا، ئه‌وان وامه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كۆمه‌ڵێك سیسته‌مى تازه‌یه‌ و سه‌رله‌نوێ داڕێژراوه‌ته‌وه‌ و پێویستى به‌ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردن هه‌یه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ ڕێگه‌پێدان و سه‌رپشككردنى پێشینه‌ بۆ به‌كاربردن و جۆشدانى جه‌ماوه‌ر له‌ كارێكى دیاریكراوى موزیكیدا له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى رێگه‌پێدان (كه‌ درێژه‌پێده‌رى ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌، كه‌ به‌ شێوازێكى پراكتیكى هه‌یه‌ له‌مه‌ڕ گواستنه‌وه‌ى نۆته‌ موزیكییه‌كان به‌ وێنه‌وه‌ (copying photo) له‌پاڵ هه‌ندێ مافى دیكه‌ى سه‌ربار)، له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ى خولئامێز بۆ به‌كارهێنانى جدیى ئه‌و هاوپێچانه‌ى، كه‌ بۆ گونجاندن و ره‌هاییكردنى پێداچوونه‌وه‌ى به‌خشینه‌كان كراون.


• ئه‌و سه‌ده‌یه‌ سه‌ده‌ى لێگرتن و هه‌ڵبژاردنه‌، ئه‌و ئه‌رشیڤه‌ موزیكییه‌ دروسته‌ى، كه‌ له‌بارى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌، به‌و واتایه‌ دێت، كه‌ گوێگران و داهێنه‌ران و جێبه‌جێكاران ده‌رفه‌تى په‌یوه‌ندیكردنیان له‌ به‌رده‌مدا واڵا بووه‌، به‌رامبه‌ر ئاسۆیه‌ك له‌ ئه‌زموونى ستاتیكاى به‌رفراواندا زۆر به‌رفراوانتر له‌ رابردوو، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و موزیكه‌ هه‌ڵبژێرن، كه‌ شێواز و سه‌لیقه‌ى ئه‌وان پێك ده‌هێنێت، به‌و مانایه‌ى، ده‌توانن لایه‌نى كه‌م هه‌وڵ و به‌روبوومى هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ بۆ خۆیان بدروونه‌وه‌ و بگێڕنه‌وه‌. ئێستاكه‌ پێگه‌یشتن و به‌رهه‌مى حازربه‌ده‌ستى دوولایه‌نه‌ ته‌نیا پشت به‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ نابه‌ستێت، كه‌ له‌ ڕێگه‌ى رێكه‌وت و سه‌فه‌ره‌كان و دیداره‌ سه‌رپێییه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێسته‌ به‌ته‌نیا به‌ ده‌ستلێدان و كلیكێك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌ كامڵبوون و سه‌لامه‌تیى شارستانییه‌ موزیكییه‌ تایبه‌تییه‌كانه‌وه‌ ڕوو ده‌دات، هێشتا كات زۆر زووه‌ بۆ ده‌رك پێكردن و زانینى. له‌وه‌دایه‌ شاكارێكى پڕ نه‌رم و نیانى هزر و بیرى قووڵ به‌ ژیانى موزیكى ببه‌خشرێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌توانرێت ئه‌و شێواز و ته‌كنیك و چوارچێوه‌ موزیكییانه‌ى، كه‌ بازاڕێكى ئاماده‌كراویان له‌ ژینگه‌ى جیهانیبووندا نییه‌، زوو له‌بیر ببرێنه‌وه‌.


ڕه‌نگه‌ لێهاتوویى له‌ ئا‌داكردن و گوێگرتن بۆ موزیكه‌ ده‌گمه‌نه‌كان بزر ببن و دیار نه‌مێنن، كاتێك كه‌ هه‌موو شێوازه‌كان ملكه‌چى چاره‌سه‌رییه‌ میانڕۆكان و مامناوه‌ندییه‌كانى جیهانیبوون ده‌بن، له‌میانه‌ى هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ به‌ربڵاوترین جه‌ماوه‌رى گوێگراندا.