موزیک و بەجیهانیبوون

3

لایەنە باشەكانى جیهانیبوون
3 ـ1 جیهانیبوون زاراوەیەكە بە ماناى كردارێك یاخود ڕێگەچارەیەك دێت، لەوانەیە تەنیا پێناسەیەك بێت ئاماژە بە نموونەیەكى بەرز و باڵا بكات، ئەو زاراوەیە ئەگەر وشەیەكى ناشیرین بێت، بەڵام بەشێوە نەرم و نیانەكەی مەودایەكە و شتێك لەخۆ دەگرێت كە هەمیشە موزیك لە هەوڵى پێگەیشتنیدا بووە، ئەویش گەیشتنە بەخەڵك وەك: گەیشتن بە تاك لە هەر شوێنێك بێت بەبێ گرنگیدان بە شێوەى ژیان و توانا و بارى سیاسییان


3ـ2 رێوشوێنەكانى جیهانبوون جۆراوجۆرن، هەریەكێكیان سوودى تایبەتى هەیە بۆ بڵاوكردنەوەى موزیك، بۆ نموونە: تۆڕەكانى ئینتەرنێت زانیارییەكانى بەشێوازێك دەگوازێتەوە كە تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە. خودى موزیك وێنەیەكى هەستپێكراو نییە بۆ زانیارییەكان، لەبەرئەوە گواستنەوەى (ژمارەیى) هەزار كەرەت ئاسانترە لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە.


3 ـ3 بە شێوەیەكى ئاسانتر بۆ تاك و كۆمەڵە وردەكان دەستەبەر دەكرێت، ساناتر لە هەر شێوازێكى پێشترى بڵاوكردنەوە، لاپەڕە و بابەتێكى سەر ئینتەرنێت رەنگە زۆر ئاڵۆز و ورووژێنەر بێت، ئەگەر بۆ مەبەستێكى بازرگانى بەربڵاو ئاراستە كرابێت. (بۆ بیرهێنانەوە زۆربەى ئەو بابەتانەى كە لە پێشى پێشەوەدان لەبارى دیزاینەوە، ئەوانەن كە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ بازرگانیى سێكسى پێشكەش دەكەن)، بەڵام شێوەى ئەو زانیارییانەى كە لەسەر شاشەى كۆمپیوتەر نیشان دەدرێن، لە بنچینەدا وەك یەكن بۆ گەورەترین و بچووكترین بریكارى دابەشكردن، لەبەرئەوە خزمەتگوزارییەكانى بەیەكسانى پێشكەش دەكات.


3 ـ4 مامەڵەكردن لەگەڵ جیهان بەو پێیەى كە یەك بازاڕە، ئینتەرنێت تێیدا بە پێوەر بەرزترین ڕێژەى ئابوورى بەدەست دینێت، ئەوە ماناى ئەوەیە كە دەبوو گوزارشتێكى موزیكى بەپێى سروشتى حاڵەتەكە تەنیا بۆ كەمێك ناوچەى بچووك بوایە، بەڵام ئێستە بۆ خەڵكێك كە تواناى بەكارهێنانى ئامێرى كۆمپیوتەرى هەیە، دەرفەتەكە واڵایە، لەوەیە لەبەرئەوەش بێ تا ئێستە داهاتەكانى بچووك بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گۆشەیەى كە تایبەت دەكرێت بۆ زۆر لە جۆرەكانى موزیكى پیشەمەند و بازنەیەكى تەسكى شارەزایان، گەورە و بەرفراوانتر دەبێت بە چەندین جار بەرامبەر دۆخى پێشترى، چ بە بڵاوكردنەوەى تۆمارگەكان یان بە وەرگرتنى وێستگەكانى ڕادیۆى تایبەتمەند. ئەو ڕەوشە جێگیر و نەگۆڕەى كە دابەشكردنى بەرهەمى موزیكیشى لەخۆ گرتووە، تا ئێستە هەر رادیۆ و تۆمارگەكانن.


لەگەڵ ئەوەشدا ئەو توانستە زیاد و نوێیانە بەرپرسیاریەتى دەخەنە سەر ئەو دوو دەروازەیە (ڕادیۆ و تۆمارگاكان)، زۆر دوورتر لە سنوورەكانى خۆیان.


3 ـ5 باشترین ئامراز بۆ پاراستنى كولتوورێكى موزیكى بچووك و سنووردار (بەزیندوویى)، بڵاوكردنەوەیەتى لەنێو ڕێژەیەكى زۆرى خەڵكدا، بەشێوەیەك ئەو بڵاوكردنەوەیە كارێك بكات ئەوانەى جاڕى بۆ دەدەن سوود و قازانجیان پێ بگات. ئێستەكە ئەو حاڵەتە بەو مانایە دێت سەبارەت بەشێوازە هەمەڕەنگەكانى موزیك، ئەو ناوەندە بچووكانەى كە خەڵكى تێدایە یاخود ئەو شێوە دابەشبوونە ناڕێكەى كە بەسەر جیهاندا بڵاو بووەتەوە، بەردەوام دەبێتە ئاستەنگ بۆ كارى چێژوەرگرتن لەو موزیكانە، بۆیە لە داهاتوودا جیهانیبوون ئەو حاڵەتە وەلا دەبا بەشێوەیەكى كاریگەر و دروست، هەر ئاستەنگێكى تەكنیكى كە ببێتە ڕێگڕ لە بەردەم چێژوەرگرتن لە هەر شوێنێك، بەوجۆرە دەبێتە بەشێك لە تۆڕى شەبەنگى جیهانى بۆ موزیك كە شایستەى ڕێزگرتنە بەچاوپۆشین لە چوارچێوە شەرعییەكەى.


3 ـ6 ئامرازەكانى بڵاوكردنەوەى تازە، بەدواى ئامرازەكانى بڵاوكردنەوەى هەواڵ دەكەوێت، ئەو ئامرازانە شوێنى ئەو تەرحە بەردەوامانەى ئێستە ناگرێتەوە، تەنیا لەهەندێ لایەن نەبێت كە جاران لەبار و كاریگەر نەبوون، بەلایەنى كەمەوە بۆ ماوەیەكى كورت. (Down loading) باركردن و گواستنەوەى بابەتە موزیكییەكان لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت وادەكات گواستنەوەى مادى و كاڵا موزیكییەكان بۆ لەمەودوا پێویست نەبێت، بەلایەنى كەمەوە ئەو بیرۆكە تیورییە لە واقیعدا چێژى بەدەست وەرگرتنى خودى شتەكان و بینینى دیزاینى بەرگى پاكەتى (كاسێتە لێزەرییەكان) و شێوەى نووسراوە شیكارییە هاوپێچەكانە، ئەوانە كاتێكى زۆر درێژى پێویستە بەرلەوەى بەیەكجارى وەلا بچێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەكى دوورودریژ خەڵك بەردەوام بن لە كۆكردنەوەى كاسێت و تۆماركراوەكان دواى بەتاڵبوونى پێداویستى مادى بۆ ئەو حاڵەتە، ئینتەرنێت دەستى بەهەلََگرتنى بڕێكى زۆرى دەنگە موزیكییەكان كردووە، بۆیە ئەوانەى مافى موزیكیان هەیە، دەبینن بازارِِێكى نوێ و تژییان هەیە وەك ئەو بازاڕە موزیكییەى كە لە باگڕاوندى شوێنە گشتییەكاندا هەیە.


لە داهاتوودا بابەتى نماییشكردنى موزیك لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت دەبێتە ئامرازێكى تازەى تەواو بۆ گەیاندنى موزیك بۆ جەماوەر.


3 ـ7 لە داهاتوودا هاندان و سوێكردنەوە بۆ ڕەتكردنەوەى نەوەیەك و دوو نەوەى تەكنەلۆژیا و پێشكەشكردنى كەرەستەكانى بەهەرزان و ئامرازى ئاسان، كارێكى سانا دەبێت بۆ ئەوانەى تازە هاتوونەتە ناو بازاڕەكەوە، بەتایبەتیش بۆ ڕۆشنبیری گەنج، ئەوەش بەو مانایەى دان پێدانان و قبووڵكردنى موزیك لە داهاتوودا كەمتر پشت بەئاستەنگە نەتەوەییەكان دەبەستێت، وەك ئەوەى كە ئێستە هەیە. سنوورە تازەكانیش سنوورى شێواز و زمان و (مۆدە) دەبێت.


3 ـ8 گەنجان لە داهاتوودا سەركەوتن بەدەست دێنن، زۆر بە خێرایی و چركەئاسا نەفرەت لە فەشەڵ دەكەن، ئاستەكانى داهێنانى ڕووكەشى ئێستەى جۆرەكانى دیزاینكردنى جلوبەرگى وەرزشى، بەهەمان كاریگەریی لەسەر موزیك جێبەجێ دەبێت، ئەوەیان بەسروشتى حاڵ ڕاستییەكە و چەند سەدەیەكە بوونى هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەى ڕابردوو بە پشتبەستن بەكۆمپانیا گەورەكان كارى لەسەر وەبەرهێنان كردووە بۆ دروستكردنى بازاڕێكى چڕ لە هەموو جیهاندا.


لەوانەیە ئێستە وانەبێ و لەوانەشە بەردەوام نەبێت، گواستنەوەى زارەكى یان دروست گواستنەوە لەڕێگەى پۆستى ئەلیكترۆنى، لە داهاتوو ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە. ئەگەر پارچە موزیكێك ڕێزى لێ گیرا بەو پێیەى كە شتێكى گرانبەهایە، ڕەنگە ناوبانگى بە خێرایى و بەنرخێكى كەم بڵاو ببێتەوە. لەواقیعدا ڕەنگە رۆژێك دابێت گەنجان ببینن كە خەرجییەكانى دەستپێشخەرییە ئاراستەكراوەكان بۆ بەرژەوەندیى كەمێك لە كۆمپانیا گەورەكان، ڕایان ناكێشێت و نابێتە جێى سەرنجیان، ڕەنگە بیانەوێ موزیكەكانیان ئازاد و پێشكەوتنخوازانە بێت، موزیكێك بێت دەزگا سەرمایەدارەكان پیسیان نەكردبێت، ئەگەر ئەوە رووی دا، ڕەنگە لە دیمەنێكى گەماوى كات بەسەربردن ئەو كۆمپانیا گەورانەى ڕاگەیاندن ببینین كە چۆن لەسەر سك دەخشن بۆ سەركەوتن و خۆشاردنەوە لە پشت كردارە نایاساییەكان.


3 ـ9 جیهانیبوون بە تەنیا تەكنەلۆژیا نییە و بەس، بەڵام تەكنەلۆژیا ئاسانى دەكات. وەك چۆن رێككەوتنى بازاڕە هاوبەشەكان لە هەرێمەكان دەبێتە هۆى دووبارە چاوخشاندنەوە بە پێكهاتە سیاسى و ئابوورییەكان، بازاڕى جیهانیش لەداهاتوو هەر دەبێت گۆڕانكارییەك لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، سەبارەت بە تێگەیشتن لە چەمكى رێكخستنەوە.


حكوومەتەكانیش قورسایى گەورەتریان دەكەوێتە ئەستۆ، بۆ شاردنەوەى هەڵسوكەوتى زاڵمانەیان لە باقى جیهاندا و بەخێراییەكى زۆرەوە پەردە لەسەر هەڵسوكەوتە نابەجێكانیان دادەماڵدرێ، بەبێ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ خودان پڕوپاگەندەكان بكرێت. مامەڵەكردن لەگەڵ دەنگوباسدا قورس دەبێت و ئەستەمە كۆنترۆڵ بكرێت.


3 ـ10 سەبارەت بە موزیك، بابەتەكانى دەستەبەركردنى پاڵەپەستۆى رامیارى و سەپاندنى ئایدۆلۆژیا، یاخود جیاوازى ڕەگەزى لە دژى توخمێكى دیاریكراو، وا دەكات لە داهاتوودا ئەو جۆرە سەپاندنانە زۆر قورستر بێت. لەلایەكى ترەوە وا دەكات موزیكڤانان بتوانن كارەكانیان دابەش بكەن، بەدرێژایى ئەو ماوەى كە لەتوانایاندا هەیە پارێزگارى لە بەكارهێنانى ئینتەرنیتدا بكەن، یاخود لە توانیاندا بوو گەیاندنى بەرهەمە موزیكییەكان مسۆگەر بكەن بۆ ئەو كەسەى كە دەتوانێت دابەشى بكات، لەدواى ئەوە هیچ بەربەستێك لەسەر موزیك نامێنێت.


3 ـ11 گواستنەوەى نۆتەكان بەسانایى و بەشێوەى ژمارەیى تەنیا لەسەر موزیكى تۆماركراو جێبەجێ ناكرێت، ئەو ئەداكردنەى كە تازە دروست دەكرێت، ناكرێ ناردنى و(generated perfor mance ) و بڵاوكردنەوەى نۆتە و دانراوى ئامێرە جۆراوجۆرەكانى تریش)scres and instrumental) ) ئاسان دەكات سەبارەت بەدانەرە تازەكانى ئەمڕۆ، ئەوانەى كە دۆزینەوەى بازاڕێكى گەورە بۆ نۆتە چاپكراوەكانیان زەحمەتە، ئەمە توانستى گواستنەوەى دانراو یان هەر بەشێكى لەڕێگەى تۆڕى ئینتەرنێتەوە سوودێكى زۆر گەورە دەخاتە بەردەم ڕێژەى كارەكانیان بۆ خەڵك، بەواتاى موزیكژەنە داهێنەرەكان ئازاد دەبن لە پشتبەستن بەوانەى كارى بڵاوكردنەوەیان بۆ دەكەن ئەگەر خۆیان بخوازن.


3 ـ12 بێگومان ئەوەش وا دەكات دابەشكاران و بڵاوكەرەوەكان بتوانن سنوورى كارەكانیان لەسەر ئاشتى نێودەوڵەتى و جیهانییەوە پەرش و بڵاو بكەنەوە، هەروەها تواناى ئەوەیان هەبێت لیستى بڵاوكراوەكانى پێشتر و مافى دانەرەكانیان بپارێزن بەبێ ئەوەى ناچاربن كۆمەڵێكى یەكجار زۆر لە نووسراو و چاپەمەنییەكانیان عەمبار بكەن. یا ئەو نۆتانەى individu ) ) وەك خۆیان چاپى ئەو بڵاوكراوانەى كە هەن بۆ ئەدا كە لە وێنەى بچووكراوەدا بڵاو كراونەتەوە، وادەكەن بەسووك و ئاسانى بەئەركێكى كەم بكەونە بەردەست .


3 -13 دابەشكردنى ناوچەكانى مافى دانان و نووسین لە سەدەى نۆزدەیەم لەسەر بنەماى زمان و لایەنگیرى سیاسى، دەبێتە جیاكارییەكى زەمەنى و روودانى شتێك لە زەمەنێكى نادروست، بەهێزتر لە ساڵانى رابردوو. ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى ژمارەى خاوەن مافەكانى دانان و ڕاسپاردنى خەڵكانێك بۆ ئەوەى لەجیاتى ئەوان ئەو مافانە وەربگرن، یان لەسەر بنەمایەكى جیهانى بەرفراوان سوود لەو مافانە وەربگرن، بەوەش كارەكە پێویستى بە پێشخستنى پێوەرە گشتییەكان و سەپاندنیان دەبێت، بەدیهێنانى ئەو حاڵەتەش كاتێك دەخایەنێت، لەدوایدا ئەوەى لێ دەكەوێتەوە كە هونەرمەندان دەتوانن متمانە بكەن بەوەى لە هەر شوێنێك كارەكانى ئەوان بژەندرێت، لە بەرامبەردا مافى كارەكانیان پێ دەدرێت.


3 ـ14 لە داهاتوودا ڕێگەكانى (بەخشین و نرخى) موزیك شانبەشانى دابەشكردنى لەڕێگەى تەكنەلۆژیاوە پێش دەكەویت، ئەوەش بەو مانایە دێ كە ڕێگە كلاسیكییە كۆنەكان، وەك وەدەستهێنانى بەشێك لە نرخى فرۆشراوەكە یا بەخشینى مافەكانى تۆماركردن، وەدەستهینانى زۆر زەحمەت دەبێت.


بەڵام بەتێپەڕبوونی كات، دابەشكردنی كار و بەربڵاوى پاداشتەكان، دەبێتە هۆی ئەوەى كە خاوەن مافەكانی دانان و نووسین بەشێوازێكی باشتر و یەكسانتر لەبارەى پارەوە مامەڵەى خۆیان جێبەجێ بكەن. ڕەنگە ئەوەش هاتنەسەر و سوودێكی زیاتر بۆ ئەو كەسانە بێنێتە كایەوە كە لە وڵاتێكی هەژارتردا دەژین، لەبەرئەوەى ڕەنگە پێوەرى پاداشتەكە ببێت بە یەك و یەك بگرێت، لەبەرئەوەى پێشبینی ناكرێت ئەو كەسانەى كە لە شارستانیی بەرز و گرانبەهادا دەژین، ئامادە بن بە نرخێك رازى بن كە زۆر لە دەسكەوتەكانیان كەم بكاتەوە.


3-15 لەو كاتەى هەموو موزیكژەنەكان دەكەونە جووڵە لە ژینگەیەكی ڕۆشنبیریی جیهانیبووندا، جۆر و [دەستەبژێر] وردە وردە بزر دەبێ و نامێنێت، تەنیا زیان بەبەها و ناوبانگى ئەو موزیكە دەگات كە ڕەخنە واى دەبینێت مەبەستەكانی نەپێكاوە، زەوق و سەلیقە دەبێتە پێوەر نەك پێگەى كۆمەڵایەتی و مۆدەى سیاسی، ئەو دیموكراتییەی گوزارشتی موزیكی دەبێت، چاكسازییەك بێت بۆ تامێكی هەستپێكراوى هەڵوێست.