موزیك و بەجیهانیبوون

2

ڕێڕه‌وى موزیكی

2-1: له‌وه‌یه‌ وا خۆشتر و ئاسانتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ خاوه‌نی بڕیاره‌ سیاسییه‌كانن، وه‌كوو یه‌ك تاكه‌ لقى هونه‌رى ته‌ماشاى موزیك بكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ زۆر له‌وه‌ ئاڵۆزتره‌. دیاره‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاروبارى موزیك به‌وه‌ى كه‌ هونه‌رێكى یه‌كگرتووه‌، ڕێكخه‌ران و بڕیاربه‌ده‌ستانی سیاسه‌ته‌كانى له‌ پێداویستی و دیاركردنی جیاوازییە‌ دیاره‌كان ده‌به‌خشێ (له‌نێو جۆره‌ جیاوازه‌كان)دا، به‌وه‌ش نایه‌كسانی و به‌شخوران له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر له‌نێو كه‌رته‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی موزیك ده‌وروژێنێ، به‌ڵام كاتێك كه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ جیهانگه‌رایی ماوه‌ و ده‌رفه‌ت نامێنێت بۆ خۆشاردنه‌وه‌ له‌پشت زمانی یه‌كسانی گشتگیردا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مه‌جۆرى و هه‌مه‌چه‌شنی، كه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ بۆ ڕاكێشانی جه‌ماوه‌رى و بوونى به‌ پیشه‌ى بڕواپێكراو و ستراتیژه‌كانی بازاڕ و ئه‌و جه‌ماوه‌ریبوونه‌ى، كه‌ ئامانج و مه‌به‌سته‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ لایه‌نی باش و خراپی جیهانگه‌رایی هه‌ردووكیان به‌و ورده‌ لادانانه‌ ده‌چنه‌ وارى جێبه‌جێبوونه‌وه‌. ده‌رئه‌نجامیش دۆڕاو و براوه‌ دێته‌ ئاراوه‌، كه‌ له‌سه‌ر ڕامان و دووربینی و باش ئاماده‌كردن ده‌وه‌ستێت.
2-2: له‌ناو خودی موزیكدا به‌ ڕێگای جۆراوجۆر هه‌ست به‌ بوونی جیهانگه‌رایى ده‌كرێت، دواتر به‌درێژى له‌و بابه‌ته‌ ده‌دوێین، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ پیشه‌سازى (واته‌ پیشه‌سازیى موزیكی) زۆر پێویسته‌ ڕێوڕه‌سمی شێوازه‌كانی موزیك بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ و لق دابه‌ش بكرێت، به‌و شێوازه‌ى خواره‌وه‌:
- موزیكی باو (دارج popular-)خودان هێزى ڕاكێشانی ناوه‌خۆ.
- جۆرێك له‌ موزیكی دیاریكراو، كه‌ خودان هێز و ڕاكێشانێكی دیاریكراوه‌، به‌ڵام به‌ جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. موزیكی لادێى –country music – موزیكی رۆژئاوا له‌ ئه‌مەریكا موزیكی میللى folk –بانجرا bangra –موزیكی جاز jazz ، هه‌روا كالبسو calypso، ریجی reggae، موزیكی جیهان music world گرووپه‌ مسییه‌كان.
- سوینج (swing) و ئه‌وانی تر.
- موزیكی كلاسیكی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌ هونه‌رییه‌كانی موزیكی رۆژئاوایی.
- موزیكی ته‌قلیدی (ئاسایی) traditional
بانجرا – جۆرێكه‌ له موزیكی ره‌سه‌نی هیندی.
كالبسو – شێوازێكی موزیكی گۆرانى و سه‌مائامێزى خواروو و ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زیره‌ى كه‌نارییه‌– له‌ موزیكى ئه‌فریقیدا په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و تێكسته‌كانیشى خۆش به‌زمن و نزیكه‌ی 50 ئاوازی ناودارى هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌تی له‌ تریدینات بڵاو بووەته‌وه‌.
جۆرێكه‌ له‌ موزیك له‌ بنچینه‌دا موزیكى جامایكییه‌كانه‌ و جۆرێكه‌ له‌ موزیكی ڕۆك، به‌ڵام به‌ زۆرى په‌یامی سیاسی و ئایینیی هه‌یه‌، دواكه‌وتووانی هیلا سلاسی ئیمبراتۆرى حه‌به‌شه‌ى جاران بڕوایان پێیه‌تی، له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و شێوازه‌ به‌ كرێكارانه‌وه‌ به‌سترابووەوه‌، دواتر به‌ كاریگه‌ریى ڕوك ئاندرۆڵ، موزیكی ریجی دروست بوو و به‌و شێوه‌ به‌رفراوانه‌ بڵاو بووەوه‌. ڕیجی نه‌بره‌ی هێمن و وشه‌ى ڕاستگۆیانه‌ى گوزارشتكراوى جه‌ماوه‌ره‌.
موزیكی جیهان چه‌مكێكه‌ تازه‌ له‌ بازاڕى موزیكدا له‌ ساڵی 1987 له‌ سان فرانسیسكۆ له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ى موزیكی ده‌ركه‌وتووه‌. ڕه‌گ و ریشه‌ى بۆ شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك جوولانه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ ڕۆژئاوه‌ سه‌ری هه‌ڵدا بۆ گرنگیدان به‌ توێژینه‌وه‌ و ژه‌نینی موزیكی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ى رۆژئاوا وه‌ك ئه‌فەریقا و هیند و ئه‌نده‌نووسیا. ......هتد)، دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ له‌و نێوه‌نده‌ى سان فرانسیسكۆ مامۆستا عه‌لى ئه‌كبه‌رخان و سه‌ماكه‌رى هیندى بالاسارا ستانی بوو.
2-3: خودی پیشه‌سازیى موزیكیش پیشه‌یه‌كى وه‌رگیراوه‌ و له ‌داهاتوودا جیهانگه‌رایى كاریگه‌ریى به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی پیشه‌سازیى موزیكه‌وه‌ ده‌بێت، نه ‌ته‌نیا بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى ژیانیان له‌سه‌ر موزیكه‌، بگره‌ ئه‌وانه‌ش، كه‌ تواناكانیان كاریگه‌ریى تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاراستنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی موزیك و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
بێ گومان ئه‌و لیسته‌ى خواره‌وه‌ش ته‌واو و دروست نییه‌، به‌ڵام ڕێبه‌رێكی گشتییه‌ بۆ چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیشه‌مه‌ندان profssious، كه‌ پیشه‌سازیى موزیك پێك ده‌هێنن.
ئه‌وه‌ش لیسته‌كه‌یه‌ به‌پێى ڕیزبه‌ندیی تایبه‌ت:
- ده‌نگبێژان (مۆدون) دانه‌ران (مۆلفون) نووسه‌رانی ئه‌لبه‌رتۆ، یان نووسه‌رانی تێكسته‌ شیعرییه‌كانی ئۆپه‌رێته‌كان.
- دانه‌رانی تێکستی گۆرانی.
- ده‌زگاكانی جێبه‌جێكار وه‌ك ئۆركێستراكان و تیپ و ensembles گرووپه‌كان groups .
- رێكخه‌ر و بریكاره‌ هونه‌رییه‌كان.
- جاڕده‌ران موروجون.
- كۆمپانیاكانی تۆماركردن recording companies.
- سه‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌.
- پیشه‌ى دروستكردنی ئامێره‌كان.
- بازرگانانی پارچه‌پارچه‌كردنی كۆمپیته‌ر، ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ hard ware ده‌كه‌ن – واته‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر و پارچه‌كانی، یاخود ئه‌وانه‌ى كارى soft ware پرۆگرام و پیشه‌سازیی به‌رمه‌جه‌كردن ده‌كه‌ن.
- بڵاوكراوه‌ موزیكییه‌كان– رۆژنامه‌نووسانی بوارى موزیك.
- ئه‌كادیمییه‌كان مامۆستایانى موزیكی كۆلیژ و قوتابییانی موزیك.
- مامۆستایان. وانه‌بێژان.
- ڕێكخراوه‌كانی هاوكار و پشتگیریی ماددى.
- بریكاره‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ماددییه‌كان.
2-4: له‌نێوان ئه‌و هه‌موو لقانه‌ى چالاكیى موزیكی و ئالیه‌تى جیهانگه‌راییدا، به‌رده‌وام كێشه‌ى مافه‌كان له‌ئارادایه‌.
كێشه‌ی مافه‌كانیش به‌ته‌نیا مافی دانان ناگرێته‌وه‌ copyright، كه‌ ده‌كاته‌ كرێ و كه‌مێك له‌و ٍبه‌خشینه‌ی، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتن و به‌كارهێنانی كارى موزیكژه‌نان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵكوو هه‌ندێك مافی ترى ڕۆشنبیریی هه‌ن، ئه‌و جۆره‌ كه‌ ده‌كرێ بخرێته‌ ڕیزبه‌ندی مافه‌كانی ترى وه‌ك فێربوون و ڕاده‌ربڕین، یا مافی گه‌ڕان به‌دوای گوێگران تاكوو سوود و قازانجی كو‌لتوورى شارستانیی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌م مافانه‌ به‌ شێوازی دروست له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ نابن، له‌وه‌یه‌ تووشی دژه‌هه‌ڵوێست ببن، كاتێك ئه‌وانه‌ى مافی یاسایی دانانیان هه‌یه‌ و هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ هه‌ندێك شوێنی دیاریكراو بڵاو بكه‌نه – له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ روو ده‌دات، كه‌ ڕێگا واڵا بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى كاره‌كان، جا خودان به‌رهه‌م و كاره‌كان توانای وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان هه‌بێ یان نا.
2-5: ئه‌و كێشه‌یه‌ كێشه‌یه‌كی تازه‌ نییه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌و چه‌مكه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا هیچ جیاوازیى له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ كۆنه‌كاندا نییه‌، كه‌ له‌نێوان ڕێکخه‌رانی ئاهه‌نگه‌ زیندووه‌كانی موزیك ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا بووكه‌ڵه‌ پڕۆگرامه‌كانیاندا پاراستنی مافه‌كانیان له‌ لیستی كاره‌كاندا تۆمار نه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه‌ ئابوورییه‌ى، كه‌ تووشی ده‌هاتن- یاخود ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، كه‌ له‌نێوان ئه‌و قوتابخانه‌ و په‌یمانگایانه‌دا ڕوویان ده‌دا، كه‌ پێویستیان به‌ كۆپیكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ لاپه‌ڕه‌ موزیكییه‌كان ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزه‌كانی خوێندندا به‌كارى بهێنن– له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن مافانه‌ى، كه‌ ده‌خوازن له‌ ڕێگه‌ى فرۆشتنی موزیكییه‌كانیان سه‌رمایه‌ به‌ده‌ست بهێنن.
له‌و حاڵه‌تانه‌دا به‌هاوكاریى سیسته‌می به‌كۆمه‌ڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان ئامرازگه‌لێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ پاشقول گرتن و ڕێگه‌گرتن له‌و كێشانه‌ به‌ هه‌ندێك ئالیه‌تی به‌خشینی هه‌مه‌جۆر.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ كاتی زۆرى پێویست بووه‌ و پێویستی به‌ دانوستان هه‌بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاى دانه‌ران له‌ خاڵه‌ ورده‌ و تایبه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ڕێساكانی مافی جێبه‌جێكردن كارێكه‌ هه‌میشه‌ دانه‌ره‌كان خۆشیان لێ دێت. ڕوونی بكه‌نه‌وه‌، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئاره‌زوو بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كێشه‌ تا ئێستا به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ریى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
2-6: ئه‌و كێشه‌یه‌ به ‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێت ڕێگاچاره‌ى تازه‌ بۆ داخوازیكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان بدۆزرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی بازاڕ له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ماى نانه‌ته‌وه‌یى و گرانیی به‌هاكان، ده‌سه‌ڵات چاوى خستووەته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت، كه‌ له‌ ده‌ستی هه‌ندێ كۆمپانیاى گه‌وره‌ و زەبەلاحدایە‌– به‌ڵێ مافی دانان گرانگتر بووه‌ له‌ كاڵاى ماددى، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاڵایه‌كه‌ له‌ سایه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ڕاگه‌یاندن داواكاریى له‌سه‌ره‌، كه‌ بازرگانیی به‌ مافی دانان ده‌كه‌ن، به‌بێ گوێدانه‌ ئامانج و به‌هاى ناوه‌ڕۆك، چونكه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ دۆسێى قازانجی ئه‌و كۆمپانیایانه‌.
2-7: ئه‌وانه‌ى، كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكى یاسادانانى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌رێمایه‌تیى به‌هێزیان نییه‌، تاكوو له‌ مافی دانان و بریكاره‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بیان پارێزێ له‌نێو ئه‌و نه‌زمه‌ تازه‌یه‌دا خۆیان به ‌نامۆ ده‌بینن، كه‌ ناتوانن كاره‌ موزیكییه‌كانیان بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ و پاداشته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت. یاخود به‌ جۆرێك بێت كه‌مێك نزیك له‌و شیانه‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌ كۆمپانیا تێكه‌ڵاوه‌كانى ڕاگه‌یاندن conglomerates كاری پێ ده‌كه‌ن. جیهان له‌برى ئه‌وه‌ى له‌ژێر سایه‌ى یه‌ك چه‌تر و نه‌زمى جیهانگه‌راییدا كۆبێته‌وه‌ و كارى تێكه‌ڵاوبوون و چوونه‌ ناوه‌وه‌ ئاسان بكات و مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات، كه‌چى رۆژ له‌دواى رۆژ دابڕان و جیابوونه‌وه‌ له‌ فراوانبووندایه‌، به‌شێوه‌یه‌كى نه‌خوازراو له‌نێوان ئه‌وانه‌ى، كه‌ نوێنه‌رایه‌تیى سوود و قازانجى موزیك و بازرگانیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌شێكن له‌ خودى هونه‌ر و نه‌ریته‌كانى. ئه‌وه‌یه‌ لۆژیكى (بازاڕى ئازاد) بۆ مافه‌ موزیكییه‌كان، به‌ڵام وێنه‌یه‌كى جوان نیشان نادات و زۆر له‌ په‌یامى به‌رزى خێرخوازییه‌وه‌ دووره‌، له‌ جیهانێكدا كه‌ هونه‌رى موزیك له‌ ئاشتى و لێكتێگه‌یشتن نزیك ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ دید و بۆچوونى (ئه‌بسن)ه‌ (ibsen) له‌ شانۆگه‌رى (بنیاتى مه‌زندا) نه‌ك دیدى (بابلو كازالس)ى پڕشنگدار.
2-8: له‌وه‌یه‌ ئێستاكه‌ بازرگانیى موزیكى زیاتر له‌ هه‌ر كاتێكى به‌ر له‌ ئێستا پڕ له‌ ئارامى و ئاسایش بێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌ندێك ناجێگیریى ساڵانى دوایى (له‌نێو هه‌ندێك شوێندا) له‌ بارى فرۆشتن و ئاماده‌بوون له‌ ئاهه‌نگه‌ موزیكییه‌كان (له‌ كۆنسێرته‌كان). ئه‌وه‌ى هیچ گومانى تێدا نییه‌، ئێستاكه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌ خه‌ڵك گوێ له‌ موزیك ده‌گرن، جیا له‌ هه‌ر كاتێكى به‌سه‌رچووى مێژوودا.
دیاره‌ ئێستاكه‌ هه‌ندێك كارى موزیكى پێشكه‌وتووتر له‌وانى تر هه‌یه‌، زۆربه‌ى ئه‌و موزیكانه‌ى، كه‌ له‌ جیهاندا ده‌فرۆشرێن، ڕه‌نگه‌ نه‌گه‌ن به‌ پێوه‌ره‌ به‌رزه‌كانى هونه‌رى (زۆربه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌فرۆشرێن چونكه‌ تواناى ئه‌ویان تێدا یه‌ له‌سه‌ر ئامێرى ڤیدیۆ گرنگى و سه‌رنجى بینه‌ر بۆ لاى خۆیان ڕابكێشن، نه‌ك له‌به‌ر خودى به‌ها هونه‌رسیه‌كه‌یان) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ده‌رى كرانه‌وه‌ و پێشوازیكردنى موزیك له‌لایه‌ن چالاكه‌كانى بازاڕى به‌كاربه‌راندا، بێ گومان جێگاى سه‌رسوڕمان بوو له‌و سه‌د و په‌نجا ساڵه‌ى كه‌ تێپه‌ڕى.
2-9: نه‌ ته‌له‌ڤزیۆن و نه‌ ئامێره‌كانى كۆمپیوته‌ر نه‌یانتوانى ڕادیۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ڕه‌ش بكه‌نه‌وه‌، له‌ واقعدا ئینته‌رنێت و سیسته‌مى cable (مانگى ده‌ستكرد) و په‌خشى ژماره‌یى digital) (broadcasting بۆ گه‌یشتن به‌ گوێگران ڕێگاى تازه‌ پێشكه‌ش به‌ ڕادیۆ ده‌كات، به‌بێ پشتبه‌ستن به‌ شێوازه‌ ئاساییه‌كه‌.
هه‌ندێك جار ئه‌وانه‌ى، كه‌ ده‌رفه‌تى ئینته‌رنێتى به‌خۆڕاییان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، ده‌توانن گوێ له‌ هه‌ر ئێزگه‌یه‌كى موزیكى بگرن، كه‌ خۆیان په‌سندى ده‌كه‌ن، له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ئاسته‌كانى موزیكى ڕادیۆ هه‌میشه‌ وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵام ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ به‌هێزه‌ى، كه‌ له‌ هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان له‌سه‌ر نه‌مانى بڵاوكردنه‌وه‌ى موزیكى پوخت و باش هاتبووه‌ گۆڕێ– ده‌ركه‌وت هیچ بنه‌مایه‌كى دروستى نییه‌.
2-10: به‌شداریكردن له‌ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانى موزیك (musimaking ) پێویسته‌ یه‌كێك بێت له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر سیاسه‌تێكى جیهانگه‌رایى. گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئه‌و له‌ ڕێگالادانه‌ به‌هێزه‌ له‌ گرنگیدانى به‌كاربه‌ران و گوێگرانى موزیك بۆ دواكه‌وتنى ئاستى جێبه‌جێكارى موزیكى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ بۆ مه‌به‌ستى له‌زه‌ت و چێژوه‌رگرتن ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستى وه‌ده‌ستهێنانى پیشه‌گه‌رایى، له‌ زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ زۆر كه‌م بووەته‌وه‌، كه‌ تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێ له‌ ئاستێكى كه‌مێك داهێنه‌رانه‌دا، ئامێرێكى موزیك بژه‌نن، یان گۆرانیى بچڕن، یان نۆته‌ بخوێننه‌وه‌، له‌ڕاستیدا گوێگرتن بۆ تۆماركراوێكى نایاب زۆر ئاسانتره‌ له‌ ڕاهێنان بۆ ئه‌دا و جێبه‌جێكردنێكى ورد و دروست. ئه‌وه‌ش ماناى له‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دێت، كه‌ به‌نده‌ به‌ ڕه‌گوڕیشه‌ى موزیكى ئاساییه‌وه‌، كه‌ دۆڕان و له‌ده‌ستدانێكى گرنگى خوێندن و فێربوونه‌.
گومانى تێدا نییه‌ به‌شداریكردن له‌ موزیكێكى ئاست به‌رز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌رچاوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى و ئاستى ئه‌داى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ بواره‌ هزرییه‌كانى دیكه‌دا- سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سوود و قازانجه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى، كه‌ له‌ هه‌ر چالاكییه‌كى هاوبه‌شدا دێته‌ كایه‌وه‌.
2-11: په‌روه‌رده‌ى موزیكى music Education له‌ هه‌موو جیهاندا وه‌ك ئه‌وه‌ى پێویسته‌ گرنگیى پێ نادرێت. چه‌ند ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌ میلله‌تان هه‌ن، ده‌تواندرێ بڵێین كه‌ جۆره‌ تێگه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به‌ موزیك به‌ میلله‌ته‌كه‌یان ده‌به‌خشن، پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌رگا بۆ توانا ڕاست و دروسته‌كان واڵا بكرێت، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ بوونى ئاماده‌گى و ئابوورییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر میلله‌تان بخوازن به‌ ده‌سته‌به‌ركردنى ماددى له‌ موزیك سوود و قازانجیان پێ بگات، پێویستیان به‌وه‌یه‌ دووپاتى ئه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ خوێندن و فێربوونى خه‌ڵك ته‌واو نابێت، ئه‌و كاته‌ نه‌بێت، كه‌ ڕێژه‌یه‌ك له‌ به‌هره‌ى بیستن و گوێگرتن به‌ده‌ست دێنن، بۆ ئاماده‌كردنیان تاكوو به‌ دروستى به‌ ڕۆڵى خۆیان هه‌ڵبستن.
-2-12: زۆر له‌ وڵاتانى تازه‌پێگه‌یشتوو له‌ جیهاندا، تینوویه‌تيى گوێگرانى موزیكى رۆژئاوایى بۆ موزیك و ئه‌زموونى تازه‌ى موزیكییان ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ خۆدزینه‌وه‌ و په‌ناگه‌یه‌ك له‌و بێبه‌شبوونه‌یان، به‌ شێوازیكى وا كه‌ ده‌كرێ بۆ پشتگیریى جه‌ماوه‌ر به‌ ڕێگەچاره‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌یه‌كى ئه‌رێنى بقۆزرێته‌وه‌. له‌وه‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ تینوویه‌تییه‌ خاوه‌نه‌ به‌به‌خته‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، ته‌نیا ئه‌وانه‌ى كه‌ خاوه‌ن به‌هره‌ و به‌ختى باشن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌یه‌كچوونێكى فراوان له‌گەڵ وه‌رزشى پیشه‌مه‌ند (احترافى) به‌ده‌ى ده‌كرێت، هه‌رچۆنێك بێت، ده‌كرێت ئه‌و ڕاستییه‌ بوروژێندرێت كه‌ موزیك كه‌متر ده‌بێته‌ هۆى دووبه‌ره‌كى و دابه‌شكردنى خه‌ڵكى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى به‌لاى هه‌ندێ كه‌س پێى ده‌گوترێت موزیك، وا پێده‌چێت بۆ خه‌ڵكێكى دیكه‌ ژاوه‌ژاوێكى نه‌خوازراوى ناخۆش بێت.
2-13: موزیك كه‌رامه‌تى مرۆڤ ده‌پارێزێ و گیانى بڕوابه‌خۆبوونى له‌لا زیاد ده‌كات و تواناى فێربوونى له‌لا باشتر ده‌كات و كۆمه‌ڵگا دابه‌شبووه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه‌ و ڕۆشنایى ده‌به‌خشێت. له‌ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌شدا موزیك سه‌ركه‌وتووترین و كه‌مترین ڕووخێنه‌ره‌ له‌ هه‌ر ئایینێك، كه‌ تاكوو ئێستاكه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو، بۆ نموونه‌: بیرۆكه‌ى جه‌نگى موزیكى بیرۆكه‌یه‌كه كه‌ ناكرێ به‌خه‌یاڵدا بێت، له‌كاتێكدا جه‌نگه‌ ئایینییه‌كان زۆرترین جۆره‌كانى ئاشووبه‌ى ناسراون– كه‌ خه‌ڵك بۆ خۆیانیان داهێناوه‌.
له‌ هه‌موو گفتۆگۆكانماندا له‌مه‌ڕ ده‌ره‌نجام و چاكه‌كانى جیهانگه‌رایى له‌ موزیكدا، پێویسته‌ ئاوڕ له‌وه‌ بده‌ینه‌وه‌، كه‌ پێشكه‌شكردنى ده‌وڵه‌مه‌ندیى جیهانى موزیك بۆ هه‌موو گه‌لان، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت ئامانجێكى بێگه‌رد و پیرۆز بێت.