بیرۆكه‌ى رۆچونه ناو ولاتانى دراوسێ دەگەڕێتەوە بۆ رێكه‌وتنه ناوچه‌ییه‌كانى دواى رێكه‌وتنامه‌ى جه‌زائیر. شاى ئێران داواى له توركیا (جه‌هه‌په) و سوریا(ئه‌سه‌د) و عێراق (سه‌دام) كرد، بۆ راوه‌دونانى كورد و هه‌ر جولانهوهیهكى سه‌ربازى، 15 كیلۆمه‌تر بچنه قوڵایى خاكى یه‌كتر.
له‌دواى كه‌وتنى شاى ئێران و تێكچوونى په‌یوه‌ندى نیوان كورد و شیع، سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان ئه‌و رێكه‌وتنه نوێ كرایه‌وه.
له گه‌رمه‌ى شەڕی عێراق - ئێرانیش به‌و بڕیاره ده‌چوونه ناو خاكى یه‌كتر، ئەوەش هەڵه‌بجه و زۆر كاره‌ساتى لێكهوتهوه.
له‌دواى جه‌نگى كه‌نداو و ده‌ركه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم، بۆ راوه‌دونانى كورد و حهرهكاتى ئیسلامى ئه‌و رێكه‌وتنه نوێكرایه‌وه. جه‌هه‌په‌ش چه‌ندین ئۆپهراسیونى بۆ ناو خاكى هه‌رێم ئه‌نجامداوه.
له‌پێش كه‌وتنى سه‌دام لە 2002، جارێكى تر به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى جه‌هه‌په و ئه‌سه‌د و سه‌دام و ئێران ئه‌و رێكه‌وتنه نوێ كرایه‌وه.
له دواى روخانى سه‌دام، (به‌ره‌ى شیعه) جه‌هه‌په و ئه‌سه‌د و ئێران ئاماده نه‌بوون ئه‌و رێکكه‌وتنه له‌گه‌ڵ عێراقى دواى سه‌دام هه‌لوه‌شێننه‌وه كه پێشنیارى كورده‌كان بوو. ئێران چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنى بۆ ناو هه‌رێم ئه‌نجامداوه..
له‌پاش كه‌وتنى جه‌هه‌په‌ش ئاكپارتى نه‌ك هه‌ر رازى نییه به ههلوهشانهوهى ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه، به‌ڵكو ئه‌ویش وه‌ك چه‌ندین جاره‌ى ئێران و جه‌هه‌په، موماره‌سه‌ى رێكه‌وتنه‌كه ده‌كات و ده‌چێته قولایى وڵاتانی واژوكار..
بیرۆكه‌ى ناوچه‌ى ئارام ..
زاده‌ى ئه‌و رێكهوتنامهیهى جه‌هه‌په‌ى تازه دۆستى ئیستاى په‌كه‌كه‌یه. سه‌ره‌تاى وروژاندنى پرۆژه‌كه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ یه‌كه‌م دانیشتنى سوشى و گه‌مارۆدانى دیمه‌شق له‌لایه‌ن داعشه‌وه. حكوومه‌تى سورى رازى بوو به‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ى دیمه‌شق، عەفرین راده‌ستى هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا بكات.
دواتر بە وروژاندنى كه‌یسى ئاواره‌كانى سوریا و ئاراسته‌كردنى به‌ره‌و ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا ئه‌لمانیا به حه‌جمى یه‌ك ملیون ئاواره ته‌حه‌داى دۆخه‌كه‌ى كرد. بەلام ئه‌مرۆ ئه‌ویش هه‌ناوى چووه له‌وه‌ى باس له چه‌ندین ملیۆن ده‌كرێت..
یاخود جگه له ئه‌لمانیا و فه‌ره‌نسا، زۆر ولاتى ئه‌وروپى له ژماره‌ى ئه‌و ئاوارانه كه‌متره كه ئه‌گه‌رى به‌ره‌و ئه‌وروپاى لێده‌كرێت. ههلبهته هۆكارى بریكزید و دوركه‌وتنه‌وه‌ى پاوه‌ن له ئابووریی ئه‌وروپا. ده‌ركه‌وتنى چه‌ند قه‌یرانێكى هاوشێوه‌ى ئیسپانیا و نابوتبونى چه‌ند ولاتێكى هاوشێوه‌ى یونانیش. ئه‌وروپا ملكه‌چى بڕیاره‌كانى توركیا و ناوچه‌ى ئارام ده‌كات.
بۆ ئه‌مه‌ریكاش مه‌حاله به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى و هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ به ولاتیكى وه‌ك سوریاى پاشكۆى ئێران بگۆرێته‌وه .
یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپى له‌گه‌ڵ ره‌وى ئاواره‌كانى سووریا نییه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەكان هاوكاره بۆ گەڕانەوەی ئاواره‌كانى سووریا بۆ ناوچه‌یه‌كى ئارام كه ره‌نگه گه‌رانه‌وه‌ى زیاد له 2 ملیون كه‌س بێت .. وه ئه‌گه‌رى 2 تا 3 ملیۆنى تریش له سوریا و لوبنان و عیراق و ولاتانى ناوچه‌كه، ده‌كریت بگه‌رێنه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه ئارامه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه داواى فراوانبوونى زۆره. یاخود یه‌كێتى ئه‌وروپا له جیاتى چه‌ند ملیۆن ئاواره، ناوچه‌ى ئارام قەبووڵ ده‌كات.
كۆبونه‌وه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كێشه له‌سه‌ر مهساحهى ناوچه‌كه‌یه نه‌ك خودى پرۆژه‌كه. ئه‌و ولاتانهى ئاواره‌ى سووری‌یان زۆره، داواى 35 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و قوڵایى ده‌كه‌ن. ئه‌و ولاتانه‌ش ئاواره‌یان كه‌مه، داواى 5 بۆ 14 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌م رێكه‌وتنه‌كه‌ى جه‌زائیره..
مه‌سه‌له‌ى ناوچه‌ى ئارام ته‌نها یه‌په‌گه ناڕازییه و به‌ته‌واوى ره‌تى كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت حكومه‌تى سوریا و روسیاش رازیه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو توركیا له‌وێ بمێنێته‌وه..
كۆى پرۆژه‌كه‌ى توركیا به‌درێژایى سنوورى سوریا و عیراق و ئێرانه و به قولاێى 35 كیلۆمه‌تر كۆنترۆڵ ده‌كات. هۆكار زۆره بۆ ئه‌وه‌ى روسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاش له داهاتوودا پشتگیرى بكەن. له هه‌موى دیارتر ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى ناباكۆ و ئاسایشى ئه‌و هێڵه‌یه كه نه‌وتى روسیا و ئیرانى (موسته‌قبه‌ل) ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌راست..
بۆ كوردیش ئه‌گه‌رێكى باشه بۆ دروستكردنى هه‌رێمێكى هاو شێوه‌ى باشور و به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى دیموكراته‌كان . پارتى دیموكراتیش له‌و سنووره په‌ره بسه‌نێت. لاى كوردانى رۆژئاوا ئه‌زموونى یه‌په‌گه و پاشكۆى حكوومه‌تى سوریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. هیچ وڵاتێک وه‌ك هه‌رێمێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى قەبووڵی نه‌كرد و چه‌ند ساڵێکیش تێپەڕى و ئه‌و ئه‌زموونه نه‌یتوانى ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروستى له‌گه‌ل دراوسێكانیشى هه‌بێت.
پیاچونه‌وه به پرۆژه‌ى كوردانى رۆژئاوا پێویستییه‌كى سیاسیى ولاتانى ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م پارته كوردییهكانه. پێویسته له‌پاڵ پرۆژه‌كه‌ى توركیا و ئه‌مریكا، بۆچونى روون و یه‌كگرتوویان هه‌بێت.
ئه‌زمون ده‌ریخست ناكرێت ته‌نها په‌كه‌كه به پشتیوانیی رێكخراوى عه‌له‌وییه‌كان (به‌عس و جه‌هه‌په و حیزبوڵا) ئه‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵ بكات و چاره‌نوسى كوردانى سوریا به مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د و ئیران و حیزبوڵاوه ببه‌ستێت..