‏لەلایەن ئەوانەی لە قەفەسدا لە دایک بوون، فڕین تاوانە

 

مللەتێکی ژێر دەست چۆن لە واتای ئازادی تێدەگات؟ لە زمان و خاک و ناسنامەوە بگرە تا کولتوور لێی سەندراوە، کورد لە نێو تورک و عەرەب و فارس لە ھەموو رووێکەوە پارچە کراوە. بە دێژایی مێژوو لە رووی سیاسی و ئابووری و جوگرافیاوە تا بڕیار لەسەر دارو بەردمان بە دەست خۆمان نەبووە، ئێستاشی لەگەڵبێت.

ئەمە چەند فاکتەرێکی سەرەکین کە کورد ھەمیشە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە خۆی بە کەم دەزانێت، ژێردەستی لە ھەموو رووێک وای لە کورد کرد ھەموو کات لە باری بەرگریدا بێت، چونکە خۆی توانای ھێرشکرنیشی نییە، ئەمەش وادەکات بترسێت، ترسیش ھێزێکی قەتیس کراوی ھەمەجی و وەحشیانە لەنێوخۆیدا بەرھەم دێنێت، ناتوانێت بەکەس ژن نەبێت ژنیش ژنی کورد نەبێت، لە منداڵییەوە مێیەنەی کورد توشی زوڵمی نێرینە دەبێت، ژنیش پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ بە شەرعی کردنی ئەو فیکرە بەرتەسک و هۆزگەراییە بەرامبەر منداڵە ساواکەی مێینە دروست بووە، کە لە یەکەم ساتی ھاتنە دونیایدا ھەموویان دەڵێن خوزگە کور بووایە، تا مردن شاردنەوەی مێیەنەیەکیش وەک نێرینەیەک شایستە نییە، کەچی ئەرک و سوودی مێینە لە پێگەیشتی کۆمەڵگە و منداڵھێنان کاری دەرەوەو ناو ماڵ بگرە زۆر زیاترە و بگرە پیاو ناتوانێت ئەمە ھەموویان بکات، بەڵام دایکم و دایکانی کورد چی زوڵم و نادادییە قبووڵی کردووە بۆ ئەوەی فڕێ نەدرێتە سەر شەقام و بێوەژنی پێنەگوترێت. تۆش ئەوەت پێ قبووڵ بێت، ئەوە خۆت شەرعییەت بەو زوڵم و بێ حورمەتییە دەدەیت کە بەرامبەرت دەکرێت، نە ئایین نە عورف و عادەتی کوردەواری رێگە بە شکان و کەم بینیی ژن دەدات، ھەر میللەتی ژێردەستی ئێمەیە ئەم قاڵبەی دروستکردووە و لەسەری دەڕوات، ئینجا ئاگاداربن ئێوە رێگای کەمکردن و کەم بینینی خۆتان خۆش دەکەن. ئەگەر بشتانەوێت ھەر ئێوە خۆتان دەسەپێنن لە رێی مەعریفەت.