هێزی ڕاکێشان

ئالبهرت ئاینشتاین له تیۆری هێزی ڕاکێشاندا (Relativitätstheorie/ Theory of Relativity)، قسه لهسهر کات و شوێن و هێزی ڕاکێشان دهکات. تیۆری هێزی ڕاکێشان بهشێکه له ڕووداوه فیزیاییهکان، که ڕوودهدهن.  بهمشێوهیه ماتهریی به کات و شوێن دهڵێ، که پێویسته بجوڵێن و بچهمێن، ههمانکاتیش کات و شوێن به ماتهریی دهڵێن، که پێویسته بجوڵێن. ئاینشتاین گهردوون وهک تهنێکی کشراو دهبینێت، بۆ نموونه وهک ترامبولینێک، کاتێک تۆپێکی گهوره و قورس فڕێدهدهیته ناوهڕاستیهوه. تۆپهگهورهکه چاڵێکی قهوسدار دهکاته ترامبولینهکهوه. پاشان چهند تۆپێکی بچکۆلانه‌‌تر به جوڵهوه فڕێدهدرێنه سهر ترامبولینهکه، ئهم تۆپه بچکۆلانانه به دهوری تۆپهگهورهکهدا دهسووڕێنهوه، لێ ههر کاتێک له جوڵه کهوتن، ئهوا دهکهونه چاڵهکهوه و دهکهونه ئهملاوئهولای تۆپهگهورهکهوه، دهکهونه پاش و پێشی تۆپهگهورهکهوه. ئالێرهدا ئاینشتاین ڕوونیدهکاتهوه، که چلۆن خۆر وهک چهق ڕاوهستاوه و ئهستێره و پلانێتهکانی تریش به دهوریدا دهسووڕێنهوه. ڕاوهستانی ههر پلانێت و ئهستێرهیهک له جوڵه، واتای کهوتنهخوارهوهی پلانێت و ئهستێرهکهیه بۆ ئهو چاڵهی، که خۆری تێدایه، بهمشێوهیه پلانێتێک یان ههر ئهستێرهیهکی دی له خۆردا وندهبێت، چونکه بهرگهی ئهو گهرمییهی خۆر ناگرێت.

ئیسحاق نیوتن دهیگووت، که تهنی گهوره له گهردووندا تهنی بچووک ڕادهکێشێت، ههروهک چلۆن خۆر وهک تهنێکی گهوره ئهستێره و پلانێتهکانی تر بۆ لای خۆی ڕادهکێشێت، لێ ئاینشتاین قسه لهسهر جوڵه دهکات، واته لهکوێدا جوڵه نهما لهویادا ماتهری ڕادهوهستێت و دهکهوێت. ئالێرهدا ماتهری یاخوود تهنهکان دهکهونه چاڵهکهوه، ئهو چاڵهی، که تۆپهگهورهکه دروستیکردووه. ڕوونتر بدوێم، سهرنج بده له مێزێکی یاریی ڕۆڵێت، چهند تۆپهکه له جوڵهدا بێت ئهوهنده کاتی کهوتنی درێژ دهبێتهوه، لێ دواجار ههر دهبێت بکهوێته چاڵێکهوه. کهوتنی تۆپهکه واتای ڕاوهستانی جوڵهیه.

پرسیار لێرهدا ئهوهیه، که بۆچی من لێرهدا تیۆری هێزی ڕاکێشان به نموونه دههێنمهوه بۆ قسهکردن لهسهر ڕێککهوتنی نێوان دیموکرات و گۆڕان؟ وهڵام، چونکه ههڵبژاردن خاوهنی ههمان سیستێمی تیۆری ڕاکێشانه، خاوهنی یهکهکانی کات و شوێنه، که یهکتریی ڕادهکێشن و دهچهمێنهوه. لێرهدا هێزی براوه وهک تۆپه گهورهکه وههایه، که چاڵێک دهخاته کات و شوێنهوه، براوه بچکۆلانهکانی تر وهک تۆپه بچکۆلانهکان وههان، که به دهوری تۆپه گهورهکهدا دهسووڕێنهوه، لێ کاتێک له جوڵه دهکهون، دهکهونه ئهملاوئهولای تۆپه گهورهکهوه. جوڵهی تۆپه بچکۆلانهکان بریتییه لهو جوڵه دهروونیی و سیاسییهی، که لایهنی پهیوهندییدار دهیخاتهگهڕ، بۆ نموونه لهو ناکۆکییانهدا، که لهگهڵ هێزی براوهدا ههیه، ئهو پێشنیارانهی، که دهیخاته بهردهم هێزی براوه، ئهو کۆبوونهوانهی، که لهگهڵ هێزی براوهدا دهیکات، لێ دواجار ڕادهوهستێت و جوڵهی نامێنێت، بهمشێوهیه، دهکهوێته چاڵی چهقهوه و له پشتهوهی تۆپه گهورهکهدا ڕادهوهستێت. لێرهدا ئهو لایهنانهی، که دهنگیان کهمه لهناو لایهنی براوهدا لهناو‌‌ناچن، ههروهک چلۆن پلانێتێک یان ئهستێرهیهک لهناو خۆردا لهناو دهچێت، بهڵکوو ئهو لایهنانهی، که دهنگیان کهمه، پێویسته هاوڕابن لهگهڵ ئهو سیاسهتهدا، که هێزی براوه دهیهوێت پراکتیزهی بکات له حکومهتی ئایندهدا. لێرهدا ڕێککهوتن لهسهر پۆست دهکرێت، ڕێککهوتن لهسهر پراکتیزهکردنی پرۆژه دهکرێت ....هتد.

گرنگه هاووڵاتییانی کورد به ئاگاییهوه تهماشای ژیان بکهن، گرنگه لهوهتێبگهن، که بۆچیی ڕووداوهکان ڕوودهدهن، گرنگه زانستیانه تێبگهن، که بۆچیی ڕووداوهکان ڕوودهدهن. کورد له سهردهمێکی نوێدا دهژیی، سهردهمێک که سانا پێوهی دیاره، که نهوهی کۆن ڕۆدهچن، لهگهڵ ڕۆچوونیاندا ڕق و کینه و شهڕ ڕۆدهچێت. نهوهی کۆنی دڵ و بیر پڕ له ڕق و کینه تهنها پێشمهرگهی دێریین نییه، بهڵکوو نووسهریشه، ڕۆشنبیریشه.

جوڵهی بهردهوامی تۆپه بچکۆلانهکان له سهردهمی دوای ڕاپهڕیندا بریتیی بوو نهک له کۆبوونهوهو دانووستاندن، بهڵکوو شهڕی درێژ خایهنیش، لێ شهڕیش له کاتێکدا ههر تهواو دهبێت، که دواجار ههر دهبێت تۆپه بچکۆلانهکان بکهونه چاڵهکهوه و بکهونه ئهملاوئهولای تۆپه گهورهکهوه. ههنووکه کۆمهڵگا ڕێگا به ڕوودانی شهڕ نادات و هیچ کهسێک پهسهندێتیی به شهڕ نادات، ههربۆیه تۆپه بچکۆلانهکان زووتر ڕادهوهستن و دهکهونه چاڵهکهوه.

نیووتن دهڵێ، ئهگهر هاتوو دوو تهن کاربکهنه سهر یهکتریی به هێزی ڕاکێشان، ئهوا له جوڵهدا دهمێننهوه، لێ ئاینشتاین دهڵێ، نهخێر، تهنهکان یهکتریی ڕاناکێشن، بهڵکوو جوڵهی تهنهکان پهیوهسته به چهماندنهوهی شوێنهوه، بۆیه له جوڵهدان. یهکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بهردهوام قسه لهسهر دوو هێز دهکات، که کاریگهرییان لهسهر یهکتر ههیه و بهردهوام له جوڵهدان، ئهویش خۆی و دیموکراته. یهکێتیی لێرهدا به زۆرهملێیی نایهوێت کهسی تر ببینێت بێجگه له خۆی نهبێت، ههربۆیه دهڵێ، بهبێ یهکێتیی مهحاڵه حکومهت پێک بێت، گرنگه بۆ کورد حکومهت هی یهکێتیی و دیموکرات بێت ...هتد. لێ ڕاستیی ڕاستهقینه ئهوهیه، که جوڵهی دیموکراتهکان قهواره و قورسایی بهشێوهیهک گهورهکردوون، که شوێنیان چهماندۆتهوه، ههربۆیه وهک تۆپێکی گهوره و قورس له ناوهڕاستی ترامبولینهکهدا چاڵێکیان دروستکردووه، ئهم چاڵهش وهها دهکات، که تهواوی تۆپه بچکۆلانهکانی تر بکهونه ناوی. دهبینین، که یهکێتیی نیشتیمانیی هێزی جوڵهی هێند لاوازه، که دهمێکه ڕاوهستاوه و کهوتۆته چاڵهکهوه. ههوڵدانی بۆ سهرکهوتنهوه سهرهوه و خولاندنهوهی به دهوروی دیموکراتدا کارێکی مهحاڵه، چونکه دواجار ههر گلۆردهبێتهوه خوارێ. یهکێتیی چاوگهی هێزی خۆی له سهرمایهکهی و هێزی چهکداریی وهردهگرێت، ههرئهمهشه، که وهها دهکات، نههێڵێت بکهوێته چاڵهکهوه. ههر ئهمهش وههای له یهکێتیی کردووه، که گرنگیی بهو باڵانسه کۆمهڵایهتییه نهدات، که له دهستی داوه. ئهمهش به پێچهوانهی نازییهکانهوه، نازییهکان خاوهنی سهرمایهی گهوره نهبوون، خاوهنی هێزی چهکداری گهوره نهبوون، لێ خاوهنی جهماوهرێکی گهوره بوون، که ئهمهش هێزی جوڵهی چ زیاتر و چ خێراتر دهکردن. بهشداریی کۆبوونهوهکانی پهرلهمانیان نهدهکرد، چونکه ئاماده نهبوون ئۆپۆسیزیۆن بن.

کورد دیموکراتیی دهوێت، ههر بۆیه لهدوای چوار ساڵی تر ئهم شوێنه دیسان ڕادهکێشرێتهوه، بۆ ئهوهی هێزێکی تر وهک تۆپێکی گهوره بکهوێته ناوهڕاستیهوه و بیچهمێنێتهوه و چاڵێکی تێبکات، ههتاوهکوو جوڵهی تهنهکان به دهوری خۆیدا بخاته گهڕ. لێرهدا دیسان قهواره و قورسایی فاکتۆرێکی گهورهیه له بهرههمهێنانی تۆپێکی گهورهدا. ئهوهی قهواره و قورساییش دهدات به لایهنێک بریتییه له هاووڵاتییان. هاووڵاتییانی ئێستاش نهوهیهکن دوای بهختهوهریی له ژیاندا دهکهون، دوای دڵنیایی دهکهون، دوای ئهقڵ و زانست دهکهون نهک چهک و تفهنگ، شانازیی و شکۆیان وهک کورد دهوێت، ئهم شانازیی و شکۆیهش له کوردستانیی بووندا بوونی ههیه نهک له ئێراقیی بووندا. لێرهوه دهبینرێت، که له ئایندهدا چ تۆپێک ههتا بێت بچووکتر دهبێتهوه و جوڵهی کهمتر دهبێتهوه.

کاتێک قسه له‌‌سهر ئهم ڕاستییانه دهکرێت، نووسهرانێک دێن، کاردانهوهیهکی ئێمۆسیۆناڵانه، ههستهکییانه پراکتیزه دهکهن، که تێیدا ڕق و کینه کۆنترۆڵ نهکراوه، بهڵکوو له مێشکدا سانا ڕێگای پێدراوه، که ببێته مامهڵه. ئهگهر سهرنج بدهین، ئهوا دهبینین، که بهشێک له نووسهرانی سلێمانیی وهک ئهو هاووڵاتییه وان، که تهواوی حهوشه و باخی ماڵهکهی کۆنکرێت دهکات، ههتاوهکوو ڕێگا له سهرههڵدانی گژوگیا بگرێت، لێ کۆنکرێتکردنی باخێک، به تهنها ڕێگا له سهرههڵدانی گژوگیا ناگرێت، بهڵکوو ڕێگریشه له ڕواندن و سهرههڵدانی ههموو شتێکی تر، وهک درهختێکی میوهی بهردار، گوڵێکی جوان و بۆنخۆش ....هتد.

ئهم نووسهرانه فهلسهفه وهک زانست بهکاردێنن، لهکاتێکدا فهلسهفه زانست نییه، بهڵکوو هونهری بیرکردنهوهیه، که له ڕێگای بیرکردنهوهی لۆگیکانهوه، له ڕێگای قووتکردنهوهی پرسیارهوه، له ڕێگای ئهزموونهوه دهیهوێت بگات به بهشێک له ڕاستیی نهک به ههموو ڕاستیی. ههموو تاکێک توانای فهلسهفهکردنی ههیه، ههموو تاکێک جارناجارێک له ژیانیدا پرسیارێکی فهلسهفیی چ لهسهر ژیانی خۆی و چ لهسهر ژیانی خهڵکییش قووتدهکاتهوه، بۆ نموونه به پرسیارکردن لهسهر بوون، چیی ههیه؟ چیی بووه؟ چیی دهبێت، چیی دهزانم، چیی نازانم، چیی دهتوانم بزانم، چیی دهتوانم نهزانم ...هتد. لێبهڵێ فهلسهفه وهک پیشه، مرۆڤهکان دهکاته فیلۆسۆف، چونکه ئهمانه زانستیانه فهلسهفه دهکهن، بهتایبهت فهلسهفهی مۆدێرن پهنا دهباته بهر ههموو زانستێک بۆ گهیشتن به ڕاستیی، بۆ دۆزینهوهی ڕاستیی، بهتایبهت زانستی مێشک، که ئیمڕۆ له ئهوروپادا مهحاڵه فیلۆسۆف بیت و بۆ گهیشتن به ڕاستیی مامهڵهیهکی مرۆڤ پهنا نهبهیتهبهر زانستی مێشک. کاتێک قسه لهسهر زانست دهکرێت، قسه لهسهر ئهزموون و فاکت دهکرێت، قسه لهسهر بهڵگه دهکرێت بۆ سهلماندنی بوونێک، دیاردهیهک، مامهڵهیهک، لێکهوتنهوهیهک، ماددهیهک ....هتد. سادهترین نموونه قسهکردنه لهسهر ئاو. فیلۆسۆفێک تهنها پێناسێکی ڕووکهشی ئاو دهکات، بهو ئهزموونانهی، که لهگهڵ ئاودا ههیهتی، بۆ نموونه بێ تامه، بێ ڕهنگه، یان سارده یان گهرمه، تینوێتی دهشکێنێت ...هتد. لێبهڵێ زانست دهیسهلمێنێت، که ئاو لهچی پێکدێت، فیلۆسۆفێک ئینتهرێسهی بۆ هایدرۆجین و دوو ئۆکسجین نییه، فیلۆسۆفێک ئاو وهک مۆنهکولێک تهماشا ناکات، که دهرئهنجامی لێکنزیکبوونهوهی ئهتۆمهکانه. زانست دهیسهلمێنێت، که ئاو به تهنها ئهو بوونیهته نییه، که له ژیانی ڕۆژانهدا بیری لێناکهینهوه و بهکاری دههێنین، بهڵکوو که ئاو توانای چیی ههیه، که ئاو بۆچیی گرنگه له ژیاندا، که ئاو توانای ههڵگرتنی داتای ههیه، وهک دهنگ و ڕه‌‌نگ و بیرکردنهوه. لێرهدا خودی زانست دهچێته ژێر پرسیارێکی فهلسهفییانهوه و دهپرسێت، که ئاخۆ زانست چییه. وهڵامی زانستیش لێرهدا ههمیشه گهڕانه بهدوای ڕاستییدا و سهلماندنیهتی وهک ڕاستیی، ههر کاتێکیش زانستێک خاوهنی ههڵه بوو، تیۆرییهکی زانستیی خاوهنی ههڵه بوو، ئهوا زانستییهن ڕاستیی ناخاتهوه و ناسهلمێنرێت. سادهترین نموونه له کولتووری کوردییدا دهگووترێت، که باوێشکدان سارییه. ڕۆشنبیرێکی کورد دهڵێ، خهڵک باوێشک دهدات، چونکه خهوی دێت، که کهسێک باوێشک دهدات، دهتوانێت کاریگهریی لهسهر کهسی دووههم ههبێت و ئهویش باوێشک بدات. لێبهڵێ زانستی مێشک بهشێوهیهکی تر قسه لهسهر باوێشک دهکات و بهڵگهی زانستیی سهلمێنراو دهخاته بهردهست، که ئهویش بهوهی، که ڕاسته، کاتێک مرۆڤێک باوێشک دهدات خه‌‌وی دێت، لێ باوێشکدان ههوڵه بۆ ئهوهی، که مرۆڤهکه خهوی لێنهکهوێت، نهک خهوی لێبکهوێت. ئهو کاتهی، که مرۆڤ چیتر باوێشک نادات، ئهو کاته خهوی لێدهکهوێت. باوێشک نهخۆشیی نییه ههتاوهکوو ساریی بێت. کاتێک مرۆڤ تهماشای کهسێک دهکات، که باوێشک دهدات، ئهمیش دهتوانێت باوێشک بدات، چونکه له مێشکدا نۆیرۆنه ئاوێنهییهکان ههڵدهستن به لاساییکردنهوهی ههمان کرده، که تاکی بهرانبهر دهیکات. ئالێرهدا مهرج نییه، که تهنها باوێشکدان بێت، بهڵکوو ههر کرده و جوڵهیهکی تری جهسته، که بهرانبهر دهیکات.

بهکارهێنانی زانستی ئیمپیریی واتای ئهوه نییه، که فهلسهفه زانست بێت. یهک و یهک دهکاته دوو یاخوود بازنه خڕه، ئهمه ئیمپیرییهن ڕاسته، لێ ئهم ڕاستییه نابێته هۆی ئهوهی، که فهلسهفه وهک زانست بناسێنرێت. ئهم بهشه نووسهرانهی سلێمانیی، بهردهوام قسه لهسهر ڕاستییهک دهکهن، که وهک تاکه بهڵگهی ڕاستیی به خهڵکی بناسێنن. سادهترین نموونه دهتوانن بڵێن، که جادهکه تهڕه. تهڕیی جادهکه ڕاسته، لێ بۆ ئهم تهڕییه فاکتۆر ههیه، بۆ نموونه باران بارین، یاخوود کهسێک ئاوی ڕشتبێت.

ئه‌‌وهی ئهمجۆره نووسهرانه کێشهی گهورهیان لهگهڵیدا ههیه، بریتییه له گۆڕان، گۆڕانیش بهو دیدهی، که ههر گۆڕانکارییهک نهتوانێت ئهوان ئاسووده بکات، ئهوا کارهساته. لێبهڵێ هیچ گۆڕانێک بهبێ کارهسات لهدایک نابێت، بهرههم نایهت. بۆ نموونه بورکانێکی گهوره، وێرانکهره و دهبێته هۆی لێکهوتنهوهی زیانێکی گهوره له سروشتدا. ئهمه ڕاسته، لێ ئهوهش ڕاسته، که لهدوای ئهوه بوونیهتێکی تر سهرههڵدهدات، که شێوه و فۆڕمی جیاوازتره وهک لهوهی پێشتر. ناکرێت به تهنها خۆشییت بوێت، به تهنها جوانییت بوێت، به تهنها ڕووناکییت بوێت، چونکه هیچ کام لهمانه بهبێ دژهبهر بوونی نییه و نابێت. ژنێک ناتوانێت منداڵێکی بوێت، بهبێئهوهی ئاماده بێت، بهرگهی ئازاری لهدایکبوون بگرێت.

جیاکردنهوهی سلێمانیی له ههرێم به ههر بیانوویهک بێت، نهک غهدره، بهڵکوو ناپاکیی نیشتیمانییه. بهم ناپاکییه نیشتیمانییهش کوردستانی لهتکراو له چوار پارچهوه دهبێته پێنج. نووسهران له سهرهتاوه چاوگهی بیرکردنهوه له جیابوونهوه بوون، له سهرهتاوه دهستێکیان سهرقاڵی ئهوه بووه، ڕابردوو تووند بگرن و دهستهکهی تریشیان سهرقاڵی سیاسهتکردن، بهبێ ئهوهی بیر لهوه بکهنهوه، که مرۆڤ پێویستی به ههردوو دهستیهتی بۆ چێکردنی ئاینده. ئهوهی ئێستا ههیه، دیموکراتییه، باش بێت یان خراپ بێت هیچ له باسهکه ناگۆڕێت، چونکه گهشهپێکردنی پرۆسه دیموکراسییهکه گرنگتره وهک لهوهی ڕهخنه له چۆنیهتی دیموکراسییهکه بگریت. بۆ ئهوهی دیموکراسییش گهشهبکات، پێویسته فێربین پهسهندی ئهوهی بکهین، که ئۆپۆسیزیۆن بین، که بدۆڕێین، که کهمینه بین، که سهرکهوتوو بین، که زۆرینه بین، که دهسته‌‌ڵاتدار بین ...هتد. پرسیار لێرهدا ئهوهیه، که لهم دیموکراتییهتهدا تۆی هاووڵاتیی سلێمانیی چیت دهوێت؟

01.03.2019