یه‌كه‌مین خیانه‌ت، كه له قۆناغى مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ناسراو به (قۆناغى مێژووى ئیسلامی) له نه‌ته‌وه‌ی كورد كرابێت، ئه‌و خیانه‌ته بوو، كه (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) بۆ بنه‌ماڵه‌ی ساسانی ئه‌نجام دا و دواجار خۆی بووە قوربانی بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ ده‌ستبه‌ر بكات.
(ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز)، كه ناوی ته‌واوی (بابه شوجاعه‌ددینی نه‌هاوه‌ندی) و كوردێكی موسڵمان و شوانكاره‌ی شاری (نه‌هاوه‌ند) بوو، به بۆچوونی به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ساسانی، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی له گوندێكی نزیك شاری (نه‌هاوه‌ند) به ناوی (فه‌یرووز) له‌دایك بووه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئایینى زه‌رده‌شتی و له ڕووی ریشه‌ی نه‌ژادیشه‌وه كورد بووه. چووەته نێو ڕیزی سوپای ئیمپراتۆڕیی ساسانی و وه‌ك سه‌رباز خزمه‌تی كردووه. كاتێكیش ساسانییه‌كان له شه‌ڕی (نه‌هاوه‌ند) له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی به سه‌ركردایه‌تیی (نو‌عمان كوڕى زی موقرن) و له ساڵی (21ك/641ز) تێشكان و ڕووخان، شار و ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی داگیر كرا و بوو به به‌شێك له ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تی ڕاشدی. (بابا شوجاعه‌ددین)یش وه‌ك سه‌ربازێكی تێكشاوی سوپای ساسانییه‌كان، بووه وه‌رزێر (جووتیار) و ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆى و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى ناوچه‌كه‌ى تێپه‌ڕاند. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئازایه‌تی و لێهاتوویی له شه‌ڕی (نه‌هاوه‌ند) له‌لایه‌ن (مه‌هران)ى سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای ساسانییه‌كان و چه‌ند فهرماندهییهكی ساسانییه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا ناسرا. دوای شه‌ڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رماندانه‌ی سوپای ساسانی كه له شه‌ڕه‌كه ڕزگاریان بووبوو و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری (نه‌هاوه‌ند) خۆیان حه‌شار دابوو، داوای لێ كرا، تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته له خه‌لیفه‌ی موسڵمانه‌كان بكاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ى هۆكاری شكستی ساسانییه‌كان و ڕووخانی ئیمپراتۆڕیی ساسانی، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه و شه‌ڕی (ئه‌لقادسیه)ى ساڵی (15ك/ 636ز)دا، به‌هۆی دووه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشدی (عومه‌ری كوڕى خه‌تاب) بوو، كاتێك فتوای له‌سه‌ر لێدان و ڕووخانی ئیمپراتۆڕیی ساسانی دا. دواجار له‌سه‌ر داوا و پلانی ئه‌و فه‌رمانده په‌رته‌وازانه‌ی ساسانی له ساڵی (23ك/ 643ز)دا (بابا شوجاعه‌ددین)یان به ناوێكی خوازراو، كه (ئه‌بو لوئلوئهى فه‌یرووز) بوو، نارده شاری (مه‌دینه)ی پایه‌ختی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راشدی. له‌وێش به‌ناوی (لوئلو)ى خه‌ڵكی گوندی (فه‌یرووز)هی نه‌هاوه‌ند خۆی ده‌رخست، تا سكاڵای گوند و ناوچه‌كه‌یان له والی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاشدییه‌كان له ویلایه‌تی به‌سڕه، به خه‌لیفه‌ى موسڵمانان بگه‌یه‌نێت، كه (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) بوو. والییهكهش (موغه‌یره كوڕى شوعبه) بوو. ئه‌وه دواى چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له شاری (مه‌دینه)، توانی خه‌لیفه ببینێت و سكاڵاكه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و، به‌ڵام به‌هۆی گوێنه‌دانی خه‌لیفه به سكاڵاكه‌ی و متمانە نەبوونی به والییهكهی، دواجار بڕیاری تیرۆركردنی خه‌لیفه‌ی دا. ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه بوو، كه ناوبراو بۆ تیرۆركردنی خه‌لیفه هاتبووه شاری (مه‌دینه)، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خه‌لیفه و بیناسێت، تا ده‌رفه‌تی كوشتنی بۆ ده‌ڕه‌خسێت، بابه‌تی سكاڵای هێنابووه گۆڕێ، كه ئه‌و پلانه‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانده په‌رته‌وازه‌كانی ساسانییه‌وه بۆ داڕ‌ێژرابوو. به‌پێی گێڕانه‌وه‌یه‌كى نزیك له ڕاستیش، (ئه‌بو لوئلوئهى فه‌یرووز) خه‌لیفه‌ی له كاتی نوێژى به‌یانی و له دووه‌مین ڕكاتی نوێژدا كه (ركووع) بوو، به خه‌نجه‌رێك له پشتی خه‌لیفه‌ی دا و برینداری كرد، به‌ڵام دوای (سێ) ڕۆژ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه كۆچی دوایی كردووه. (ئه‌بو لوئلوئه)ش به‌ده‌ستی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كانی مزگه‌وت كوژرا. لێره‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئیسلامدا، یه‌كه‌مین خه‌لیفه، كه دووه‌مین خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاشدی، له مزگه‌وتى ماڵی خودا و له‌كاتی نوێژدا تیرۆر كرا. كاره‌كه‌ش به پلانێكی فارسی به كوردێكی ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند ئه‌نجام درا. به‌و ڕووداوه‌ش تۆڵه‌ى ساسانییه‌كان له موسڵمانه‌كان و ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت به كوردێك كرایه‌وه!
خاڵی گرنگ و سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و ڕووداوه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌و كاره‌ی (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) كورده‌كان نه‌بوونه نه‌یارى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تی ئیسلامی، به‌ڵكوو ئه‌وه فارسه‌كان بوون دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان (ساسانی) ئه‌و كاره‌یان به كوردێك كرد و بۆى گریان. ته‌نانه‌ت بواریان نه‌دا یه‌ك كه‌س له خۆیان و نه‌وه‌كانیان ناو بنێن (عومه‌ر)، چونكه به هۆكاری ڕووخانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان زانی. ته‌نانه‌ت زۆر به توندی دژایه‌تیی ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر و عوسمان و عومەر و مه‌عاویه و یه‌زید)یان كرد، تا به ناوه‌كانی (عائیشه و حه‌فسه) ده‌گات، چونكه (عائشه كچی ئه‌بوبه‌كری سدیق) و (حه‌فسه كچی عومه‌ری كوڕى خه‌تاب) بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه كورده‌كان، شانازییان به ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و عوسمان و عایئشه و حه‌فسه)ه‌وه كرد و ناوی سه‌دان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ى خۆیان به‌و ناوانه‌وه نا. له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی (خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)ى تیرۆر كرد، كوردێكی هه‌رێمی خوزستان بوو، نه‌ك فارس و ساسانی؟ ئه‌و ڕووداوە واقیعه سیاسییه‌ش وای له (كورد) كرد بۆ (نۆ) سه‌ده‌ی داهاتوو له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی كێبڕكێ و ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بكات، كه دژایه‌تیى ئایینى ئیسلام و كۆمه‌ڵگای ئیسلامیان كرد، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و یه‌ك خه‌لیفه‌ش ئه‌وه قبوڵ بكات، كه یه‌ك كه‌سایه‌تیی كورد پۆستێكی باڵا له ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌ت وه‌ربگرن!
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1.الطبري: تاریخ الطبري.
2. أبن الاثیر: الكامل في التاریخ.