مستەفا بارزانی لە نێوان رق لێبوونەوە و خۆشەویستیدا

 

لە ناو مێژووی سیاسی کوردا زۆر ناونیشان و وێستەگەی سیاسی هەیە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بەڵام کەس وەک بارزانی مستەفا نەبووە خاوەنی ناونیشانێکی سەرتاسەری بۆ دۆزی کورد بارزانی مستەفا یەکەم سەرکردەی سەرتاسەری کوردی بوو لە مێژووی سیاسی باشوردا .بە بەراورد بە ئەزمون و ویستگە سیاسییەکانی پێش خۆی چونکە پێش قۆناغی بارزانی مستەفا خەباتی سیاسی کورد بە دەست سێ گرفتی سەرەکی ئەیناڵاند


یەکەم: کێشەی مەودای جیوگرافی سنوری سیاسی تەجروبە سیاسییەکانی کورد لە رووی مەودای جیوگرافییەوە بچوک بووە لە شوێنێکی دیاریکراودا بووە
دووەم: کێشەی مەودای کۆمەڵایەتی تەجروبە سیاسییەکانی کورد بە قەبارەی هەیمەنەو کۆنێکشنی خێڵ سەرکردەکەی رۆشتووەو توانای تەنینەوەی نەبووە
سێیەم: مەودای شۆڕبوونەوەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری بەرتەسک بووە تەجروبەکانی پێشوو تر
هۆکاری ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی:
بارزانییەکان سەرباری ئەوەی بنەماڵەی هەر گەورە نین و زۆر بنەماڵەی گەورەتر لە رووی قەبارەی کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەن ، بەڵام بەرازانییەکان تاکە بنەماڵەیەکن خۆیان بە تەواوی لە خیڵەوە وەرچەرخان بۆ بیرۆکەسازی نەتەوە لە حەقلێکی سیمبولی هێمایی فراوانترا خۆیان شوناس کرد لە خێلێکی کۆمەڵایەتییەوە گۆڕان بۆ خێڵیکی سیاسی.


هەروەک چۆن تاکە حزبی کوردی بوو بۆ دۆزی ڕەوای کورد تا پێش ئینشیقاق و دروست بوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
جوڵانەوەکەشی (ئەیلول) بە مافی دەرچونی یەکەم بەڵگەنامەی قانونی بۆ مافی کورد تەواو بوو لە عیراقدا
لە گەڵ دروست بوونی ئینشیقاق و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابەش بوونی سیاسی لە کوردستان دروست ئەبێت و دوو جۆر لە نوێنەرایەتی سیاسی و ئایدیلۆجی و کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە
لە هەندێک دۆخدا دابەش بوونەکە لە دۆخی سروشتی تێپەڕیوە بۆ سەکۆی( بارزانی و ئەنتی بارزانی) یان (جەلالی و مەلایی)


لە هەندێک دۆخدا بۆ ئاستی رودانی شەڕی ناوخۆش رۆشت
مام جەلال تاکە سیاسییەک بوو دەستپێشخەر بوو لەو درم و نەخۆشییە بێتە دەرەوە ئەوەشی لە کوردستان بە دی هات بەری ئەو ریکەوتنە بوو کۆتایی بە شەری ناوخۆ هێنا
بەڵام قەبارەی ئەو درم و نەخۆشییە ئەوەندە بەهێزە سەرلەبەری بیرۆکەی دروستبوونی گۆڕان بە دەوری ئەنتی بارزانی بوون سوڕایەوە چونکە ژێرخانی ئایدیۆلۆجی جەلالی و مەلایی ئامادەیەکی گەورەی هەیە
جا رۆژگار هات و رۆشت ئینسان بڵێت واز لە بیرۆکەی لە پارتی نەچوون بێنن لە پارتی چوون بە جۆرێک لە جۆرەکان پێشکەوتوو تر بێت لە مۆدیلە پێچەوانەکەی ئەگەر لەوێ بنەماڵە چەقی حزب بێت لێرە خیزان لەوێ سەرکردەیان پیرۆز کردبێت لێرەش بە زیادەوە.
هەر ویستم بزانن خۆشەویستی و رق دیاردەیەکی سروشتی نین و جۆریکە لە پیشەسازی دروست ئەکرێت لە مرۆڤدا

 

"ئەم وتارە لە هەژماری فەیسبووكی رامیار مەحمود وەرگیراوە.