گرژیی نێوان ئیتاڵیا و فەڕەنسا

لەم چەند رۆژەی دواییدا گرژێکی زور لە نێوان هەدوو ولاتی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا ئیتالیا و فەرەنسا سەری هەلداوە . هۆکارەکانیش دەگەرێنەوە بۆ دروستبوونی چەند کێشەیەک، لەوانە کێشەی کوچبەرو پەناباران و کێشەی سیاسی . هەر ئەمەش وایکرد رۆژی پێنج شەممە (ئیمانوێل مەکرۆنی) سەرۆک کۆماری فەرەنسا بریاری کشاندنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئیتالیا رابگەیەنێ. هاوکات ئەم بریارەی فەرەنسا بووە هۆی نیگەرانی حکومەتی ئیتالیا، چونکە ئەمە جاری دووەمە کە فەرەنسا بالییۆزی خۆی لە ئیتالیا بکێشێنێتەوە، جاری یەکەم لە سالی ١٩٤٠ لە کاتی دەستەلاتی رێژیمی فاشستی موسولینی روویدا.


ئەوەی زیاتر ئیمانوێل مەرکرۆنی نیگەران کرد، سەردانیکردنی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاری ئیتالیا (لویجی دێمایۆ) بوو، بۆ ئەندامانی رێکخەری خۆپێشاندەرانی فەرەنسا، ئەوەش وەک دەست تێوەردان لە کاروباری ولاتێکی دراوسێ لە قەلەم درا.
جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەند سالێکە سنوری نێوان ئەو دوو ولاتە بە تایبەتی خالی سنوری (ڤێنتی میلیا) لە نێوان وڵاتی فەرەنسا و ئیتالیا بۆتە دەروازەیەک بۆ رۆیشتنی کوچبەرو پەنابەران بۆ فەرەنسا ،دوای گەیشتنیان بۆ ئیتالیا ، بەلام بەردەوام پۆلیسی سنوری فەرەنسی خەلکەکەی سنورداشی ئیتالیا دەکاتەوە بێ ئەوەی گوێ بە یاساکانی یەکیەتی ئەوروپا لە بواری کۆچ و کۆچبەراندا بدات.


لە راستیدا ئەو گرژیەی ئیستا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ لە کاتی لێدانی رژیمی قەزافی ئەو کاتە سەرکوزی سەرۆکی فەرەنسا بوو، بێ ئەوەی چاوەروانی بریاری ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یکگرتوەکان بکات، دەستیان کرد بە بۆمبارانکردنی (بنغازی) ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکی رووخانی قەزافی و تێکچوونی سەقامگیری ولاتی لیبیا، هەر ئەمەش وایکرد ، لیبیا ببێتە پێگەی سەرەکی بۆ هاتنی بە لێشاوی کوچبەران بەرەو ئەوروپا بە رێگای دەریا. زۆربەی زۆری ئەو کۆچبەرانە لە ولاتانی ئەفریقاوە دێن ، کە کاتی خۆی لە ژێر ئینتیدابی فەرەنسا دا بوون ، ئیستاش بەردەوام لە دوورەوە کۆنترۆلی ئەو ولاتانە دەکات لە رێگەی پاڵپشتیکردنی سەرکردەکانیان، کەچی هیچ دەستپێشخەری نەکردوە لە وەی رێگا چارەیەک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە، و بەردەوام ئیتالیایان بە تەنها لە نێو کێشەی کۆچبەران جێهێشتووە، ئەمەش وایکردوە هاوولاتیانی ئیتالیا بە بەردەوامی نارەزای دەرببرن بەرامبەر بەو کۆچبەرانەی کە لە وولاتەکەیدا دەژین.
سەرکەوتنی پارتێکی رەگەزپەرست وەک پارتی هەڤالبەندی باکور لە هەلبژاردنەکەی مانگی ئازاری رابردوو لە ئیتالیا، و هاتنی بۆ سەر حوکم و وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نێوخۆیی ئیتالیا، ئەو راستیەی سەڵماند کە هاونیشتیمانیانی ئیتالی چیتر بەرگەی هاتنی بە لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی ناگرن بۆ نێو وولاتەکەیان.