كات زۆر ماوه، بۆ ئه‌وه‌ى توندوتیژى خۆی بنوێنێت، كات زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ى شێوه‌كانى توندوتیژى ببینین. قوربانییانى توندوتیژى زۆرن، كه هێشتا ناویان نه‌هاتووه و كه‌س نییە به‌ده‌میانه‌وه بچێت. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه مرۆڤ بێ به‌ها ده‌كرێت، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌موو ساتێك یاسا پێشێل بكرێت، ئیتر چ ئۆمێدێك هه‌بێت كه توندوتیژى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و بنبڕكردن ده‌چێت.
كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى روو له‌زیادبوونه. كۆمه‌ڵگایه‌ك ژماره‌ى خێزانه كرێچی و قهرزارهكانى دوو هێنده‌ى خێزانه ئارامه‌كانى بێت، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌میى مووچه بابه‌تى یه‌كه‌مى گفتوگۆكانى بێت! كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ره‌و لاوازتر و خراپتر بڕوات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك رۆژانه هاووڵاتییه‌كانى تاڵیی جیاوازیكردن له‌نێوان ژیانى به‌رپرسه‌كان و خۆیاندا كه هه‌یه بچێژێت، كۆمه‌ڵگایه‌ك زۆر لە سیاسییه‌كانى تا بینه‌قاقایان نغرۆ بن له گه‌نده‌ڵی و درۆ، ئیتر چۆن ئومێد هه‌بێت، كه توندوتیژى كه‌م بكرێته‌وه.
له كۆمه‌ڵگایه‌كدا مامۆستا ناچێته‌وه بۆ قوتابخانه بایكۆت ده‌كات، به‌ڵام به خوێندكاره‌كانى ده‌گوترێت له وانه‌كاندا ئیهمالن و ته‌مبه‌ڵن. كۆمه‌ڵگایه‌ك پرۆگرامه‌كانى خوێندنى بۆ منداڵان هیچ كات هاوكار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار بیر بكاته‌وه، هاوكار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى فێربوون ئاسان بكات، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌موو خێزانه‌كان خه‌ون ببینن، كه منداڵه‌كانیان له قوتابخانه‌ى حكوومى ده‌ربهێنن و بیبه‌نه قوتابخانه‌ى تایبه‌ت بۆ فێربوون. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا جیاكاریى نه‌خۆشخانه گشتی و تایبه‌ته‌كان خه‌ڵكه‌كه‌ى نا‌ئومێد كردووه له چاكبوونه‌وه‌ى له كاتى نهخۆشییهكانیدا، كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆمه‌ڵێك سیاسی خاوه‌نى تاقیگه و نه‌خۆشخانه و شه‌ریكه‌ى ده‌رمانسازی و قوتابخانه تایبهتهكانیەتى. ئیتر ئومێد به چی هه‌یه كه توندوتیژى نه‌مێنێت.
كۆمه‌ڵگایه‌ك مامۆستا و پزیشك و رۆژنامه‌نووسه‌كانى خه‌مسارد بن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بزووتنه‌وه‌ى ژنانى، خۆی ساغ نه‌كردبێته‌وه ده‌یه‌وێت چی بۆ ژن بكات، رۆژانه كادرانى بوارى یه‌كسانى له‌برى ئه‌وه‌ى له زیادبووندا بن، له كه‌مبوونه‌وه‌دا ده‌بن، كۆمه‌ڵگایه‌ك رۆژانه له‌جیاتى دووركه‌وتنه‌وه و ئازادبوونى، خه‌ڵك ده‌گەڕێته‌وه بۆ باوه‌شی حزب، رۆژانه باسی زیادبوونى هێزى چه‌كدار و گرنگیى چه‌ك بۆ خۆپاراستن و داماڵینى حزب له مه‌ده‌نیه‌ت بكرێت، ئیتر چۆن توندوتیژى كه‌م ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كولتوور و دابونه‌ریتی وه‌هایه، بەشێک لە پیاوانی ئایینیی سیاسیین، ئه‌وانیش گوتاره‌كانیان به ویستى رابردووه، هه‌ندێ جاریش ئه‌م گوتارانه ده‌بنه به‌ها و كۆمه‌ڵگه‌ى پێ به‌ڕێوه ده‌برێت. دابونه‌ریت وه‌هایه ره‌خنه‌گرتن تووشى زیان لێكهوتنت ده‌كات، ژینگه نه‌بووەته بابه‌تێكى گرنگ و رۆ چووبێته بوارى پهروهردەوە.
بزووتنه‌وه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى كوردستان له خاڵێكى چه‌قبه‌ستوودایه. ئه‌م هه‌موو گرفته گه‌وره‌یه هه‌یه و ئه‌وان به چاوێكى كز له گرفته‌كان ده‌ڕوانن، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ى بۆ هێزه سیاسییه‌كان كێشه نییه، كه كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییان له‌نێوان ده‌زگاكانى سه‌ر به حزبه‌كانیان دابه‌ش كردووه. ئه‌وه‌ى لێره‌دا ماوه‌ته‌وه ئه‌و هه‌وڵه بچووك و هه‌نگاوانه‌ن، كه وه‌ك هه‌نگاوى منداڵێكى ساڵهوهختهن و حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌ینێت، گوتار و بۆچوونه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى خانمان زۆر جوان بوو، هه‌ر بۆ ئه‌وه باش بوو له ئینجانه‌دا دابنرێن! ئه‌و خۆیان نەبان كرد له‌وه‌ى له كوردستان ده‌ژی.
له ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان، دەسەڵاتداران داواى لێبوردنىان له ژنان و ئافره‌تان نه‌كرد، پێیان نه‌گوتین به‌شێك له هۆكاره‌كانى تووڕه‌كردن و بێزاركردنى مرۆڤه‌كان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
خانمان زۆر شادمان بوون، ئاخر ئەوان وه‌كوو كه‌سوكارى ئه‌و ژنانە نین كه كوژراون، وه‌كوو كه‌سوكارى ئه‌و ژنه پێشمه‌رگانه نین كه به به‌رچاوى خێزانه‌كانیانه‌وه سه‌ربڕاون، وه‌كوو خۆشهوستانى ئه‌و كچانه نین كه به ده‌ستى براكانیان لێدان ده‌خۆن، ئه‌وان وه‌كوو ئه‌و به‌ندكراوانه نین كه به كێبڵ و دار لێ دراون، وه‌كوو دایك و باوكى ئه‌و منداڵانه نین كه لاقه كراون.
بۆیه ئه‌م دۆخه وا ده‌كات توندوتیژى به‌رده‌وام بێت، پێویست ناكات خۆمان له گێلی بده‌ین و بڵێین باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیى كۆمه‌ڵگایه‌ك باش نه‌بێت، زۆر ئاسته‌نگه توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان و ئافره‌تان كه‌م بكرێته‌وه.