لاپه‌ڕه‌ی (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی)م له فەیسبووكدا به‌سه‌ر كرده‌وه، كه له راستیدا ماڵپه‌ڕێكی گرنگه، بۆ كه‌سێك كه بایه‌خ به بواری گه‌شه‌پێدان و تواناسازی بدات به‌سووده، به‌وه‌ی مه‌شق و زانیاری و داتاش ده‌خاته به‌رده‌ست. به چه‌شنێك ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌وادارانی ماڵپه‌ڕه‌كه بیت، تووشی سه‌رسوڕمان، یان شۆك و په‌شیمانی ده‌بیت، كه زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌بینی، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێك كه شاره‌زای بواری ئه‌و زانیارییه بێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی قورس‌تر دەبێت.
دوایین شتێك كه له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا دیتم، چاوگی وشه‌ی (ستان) بوو، ماڵپه‌ڕه‌كه یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی له‌باره‌ی هۆی لكاندنی (ستان)ی به ناوی ده‌وڵه‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه خستووه‌ته روو، سه‌باره‌ت به‌و گه‌لانه‌ی پاشگری (ستان) ده‌خرێته پاڵ ده‌وڵه‌تانیان هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، ئه‌و له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووه، كه ده‌ڵێ ئه‌و گه‌لانه هیندۆ ئه‌وروپین، به‌ڵام له ژماردن و ناوی ئه‌و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانه‌دا هه‌ڵه‌ی كردووه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوی هێناون، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی پاشگر (ستان) ناگرێته‌وه. سه‌رباری هه‌ڵه‌كردنی له‌باره‌ی بنه‌چه‌ی وشه‌كه‌وه، كه ماڵپه‌ڕه‌كه پێی وایه، له ریشه‌دا وشه‌یه‌كی رووسییه، واتای (ئاوایی: نشینگه) ده‌گه‌یه‌نێت، له‌و كاته‌ی كه هه‌موو كورد ده‌زانن كه (ستان) واته (نیشتمان) یان (وڵات).
له‌به‌راییدا ره‌نگه یه‌كێك پێی وا بێت، ئێمه شتێكی نوێ ناخه‌ینه روو، ره‌نگه به چه‌شنێكی دیكه‌ش بڕیار له‌باره‌ی وتارهكهمانهوه بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌وه بكێشێت، كه خواست و مه‌به‌ستی ئێمه له‌مه‌دا چییه.
هه‌ر كوردێك به‌گشتی ده‌ڵێ، كه گرفتی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و رژێمهكانه، هیچ گرفتێكیش نه‌كه‌وتووه‌ته بواری په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و گه‌لانی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه ریشه‌ی كێشه‌كه سیاسییه. ره‌نگه زه‌ینی هه‌ندێكیش بۆ دوورتر بڕوات، كه مانه‌وه‌ی ره‌وشی كورد به‌م جۆره، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه بۆی ده‌چین، بۆ فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی یان به‌رژه‌وه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێویستی به هه‌بوونی نیشتمانێك نییه هه‌موو كورد بگرێته خۆ.
لاپه‌ڕه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه ماڵپه‌ڕێكه نازانم كێی له‌پشته، ناوی حه‌وت ده‌وڵه‌ت بێ له كوردستان ده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌شدا ده‌چێته سه‌ر ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ر حه‌وت نه‌ته‌وه‌كه و باسیان ده‌كات، هیچیش له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه ناڵێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بن.
ئه‌و ناوی: پاكستان، ئه‌فغانستان، قیرغیزستان، توركمانستان، تاجیكستان، ئۆزبه‌كستان، كازاخستانی هێناوه.
له راستیدا هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێین ته‌نیا رژێمه‌كان دژایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن و خۆیان له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌ی ده‌دزنه‌وه، له‌بیرمان ده‌چێت كه كه‌سانێك هه‌ن نه‌خشه‌ی سیاسه‌ت داده‌ڕێژن، كه‌شی گشتییش بۆ رژێمه‌كان ساز ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ش به ته‌بیعه‌تی حاڵ ده‌سته‌بژێر و رۆشنبیر و نووسه‌ران... هتد.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیی زمانی (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) هه‌ڵه له زانیارییه‌كدا بكات، ئه‌مه نیشانه‌ی زوڵمایهتییهكی دووسه‌ره‌یه:
یه‌كه‌م: مێژوو، هه‌روه‌ها ره‌فتاری راستگۆیانه و به ویژدانی زیندوو، له‌گه‌ڵ بنه‌چه و مێژووی گه‌لان.
دووه‌م: نه‌وه‌كان، كه چۆن رواندن یان پێدانی زانیارییه‌كی هه‌ڵه، كۆهۆشی نه‌وه‌كان ده‌شێوێنێ.
ئه‌و زانیارییه‌ی لێره و له‌وێوه ده‌درێت، هۆش و عه‌قڵ و زانیاری داده‌مه‌زرێنێت، دواتر باوه‌ڕ و را دروست ده‌كات، پاشان هه‌ڵوێست.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوونووسانی سه‌رده‌م زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كاندا راستگۆ نه‌بوون، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مێژووه‌وه بۆیان ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وا رووبه‌ڕووی هه‌ره تاڵ و تفت ده‌بنه‌وه: دیكتاتۆریه‌تی رژێمه‌كان و چه‌قبه‌ستنی بیر و باوه‌ڕی ده‌سته‌بژێر، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایان له پرسی كورد.
گومانی تێدا نییه، كوردیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شدار بوو له گهڵاڵهنهكردنی مێژوو و جوگرافیا و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كی خۆی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، ئه‌م دۆخه‌ش به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سیاسه‌تمه‌داران و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی كوردیشه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن پێشوازی له بچووكترین رۆژنامه‌نووسی ناكورد بكه‌ن، كه‌چی خۆیان له دیدار و دیمانه‌ی رۆژنامه‌نووسی كورد به‌دوور ده‌گرن. هه‌ر بۆ ئاگاداری، رۆژنامه‌نووسانی كورد تا ئێستا دیوی پشته‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركرده‌كانیان له رێی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانه‌وه ده‌ناسن. به واتای تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، ئێمه مێژووی خۆمان به زمان و له روانگه‌ی ئه‌وانی دی ده‌نووسینه‌وه، نه‌ك له روانگه‌ی خۆمانه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئێمه له‌به‌رده‌م گرفتێكی زه‌حمه‌تداین، گرفتی زانیاری، ئه‌گه‌ر جاران كورد رووبه‌ڕووی مێژوونووسان و هه‌ندێك كتێب بوونه‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و جیهانگیریدا، له‌به‌رده‌م لێشاوێكی گه‌وره و خێرای زانیاریدان، جگه له‌وه‌ی كورد له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌شدا نین، جا ئه‌وه‌ی هه‌یانه به‌با ده‌چێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه ئێمه ده‌بێ كار بۆ خۆناساندن به ئه‌وانی دی بكه‌ین.
په‌ندی وتاره‌كه‌ش ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر تۆ بۆ مردووی خۆت نه‌گری، كه‌س یه‌ك فرمێسكی بۆ ناڕژێت".