سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان زۆر گرنگ بوو


وڵاتی فەرەنسا یەکێکە لە دەوڵەتە ھەرە گرنگەکانی دونیا ، گرنگیەکەش لە چەند خاڵێکی زۆر ئەکتیڤیدا دەدۆزرێتەوە لەوانەش فەرەنسا بە یەکەمین وڵاتی کشت و کاڵی و پیشەسازی لە ناو یەکێتی ئەوروپادا پێناسە دەکرێت و خاوەن ئابووریەکی بەھێز و سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و یەکێکە بیرۆکەی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا و یەکێکە لە پێنج ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو ئەنجومەنەی بڕیار لەسەر چارەنووسی ھەموو پرسە گرنگەکانی دونیا دەدەن. فەرەنسا ئەو وڵاتەی لە ڕابردوودا زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقیای داگیر کردبوو و ئێستا ھێندێک لەو وڵاتانە سەربەخۆن و ھێندێکیشیان نیمچەسەربەخۆن لەگەل ئەوەشدا تا ئەمڕۆ بە پێی ڕێکەوتنی ئابووری درێژ خایەن سەدا پەنجای پارەکانیان دەچێتە خەزێنەی لە وڵاتی فەرەنسا. سیاسەتمداران لە وڵاتی فەرەنسا بەسەر دوو ھێزی سەرەکی دابەش بوونە ، زۆرینەی گەنجان پشتیوانی لە ھێزە چەپڕەوەکاندا دەکەن و بەشی دووھەمیشیان پشتیوانی لە خەڵکە بەتەمەنەکانن بەلای ڕاستڕەوی موحافیزکاردا دەشکێنەوە، لەگەل ئەوەشدا لە زۆر حاڵەتدا لەسەر مەسەلە گرنگ چارەنووس ساسەکاندا ھاوڕان، بۆ نموونە لەسەر ھاوکاریکردنی عیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی شەر لەگەل داعش، سەردانەکەی بەڕێز فرنسوا ھولاند سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان و سەردانیکردنی شەڕەگەکانی دژ بەداعش، بە یاوەری بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دەنگۆیەکی یەکجار گەورەی لە میدیاکانی دونیا دروست کرد بەتایبەتی میدیاکانی فەرەنسا زۆرێک لە ڕۆژنامە ئەوروپیەکان نووسیبویا . ئەو جۆرە پێشیوازیکردنە گەرمە لەلایەن بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکی فەرەنسا بەو مەراسیمە پڕ لە شکۆیە سەرۆکایەتیە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر .جۆرێکە لە ئامادەگی ووڵاتی فەرەنسا لە ئایندە بۆ دانپێنان بە سەربەخۆی کوردستان وەک کوردەکان خۆیان ماوەی چەند ساڵێکە باس لەو سەربەخۆیەی خۆیندا دەکەن. ھەروەھا چاودێران پێیان وایە.ئەوگەرم و گوڕیە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی فەرەنسا لە کوردستان، دووپاتکردنەوەیە کێ حاشا ھەڵنەگرە لە پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە. نەوەک تەنیا فەرەنسا بەڵکو ھەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی خستە بە مەحەکی پشتیوانیکردن و ھاوکاریکردنی گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،زۆرێک لە چاودێرە سیاسیە ئەوروپی و عەرەبەکان پێیان وابوو ، ئەو سەردانەی بەڕێز فرانسوا ھۆلاند بۆ کوردستان تەنیا بۆ موجامەلەو دۆستایەتی دێرینەی کەسایەتی بەڕێز فرانسوا ھولاند نەبوو، وەک دۆستێکی دێرینی گەلی کوردستان ، بەڵکو ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە بوو بۆ ئامادەگی نیشنادانی فەرەنسا، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵە گەوریەبوو کە فەرەنسا لە ڕابردوو لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم دەرھەق بە گەلی کوردستان لە ئیتفاقیەی (سایکس و بیکو) مۆریکردبوو و ئەنجامی دابوو، بەشێکیشیان لە چاودێرە ئەڵمانەکان پێیان وابوو ئەوسەردانەی بەڕێز ھولاند بۆ عیراق و کوردستان وەرچەرخانێکی سیاسی و ئابوری گرنگە لە ئایندەدا. بۆی ھەیە براوەی یەکەمی ئەو وەرچەرخانە بایەخ پێدانەی فەرەنسا بە عیراق کوردەکان پشکی شێریان لەو بایەخ پێدانە بەربکەوێی و  قەرەبوی ئەو زوڵمە مێژووییەیان بۆ بکرێتەوە کە لە ڕابردوو ولاتە زلھێزەکان دەرھەقیان کردبوون. مەزەندەی ئەوەش دەکرێت دوائ ئەو سەردانە ی سەرۆک ھولاندا ووڵاتی فەرەنسا فشاریکی بەھێز بخاتە سەر یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پشتیوانیکردن لەدۆزی ڕەوای کێشەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سەربەخۆیی ئەو بەشەی باشووری کوردستان بەتایبەتی.