ئێستا وەڵامتان چییە؟


ئەمڕۆ‪ ‬میدیا کوردییەکان بوونەتە گەورەترین سەرچاوەی‪ ‬ھەواڵ بۆ‪ ‬خەڵکی‪ ‬کوردستان. رکەبەرایەتیی حزبییش وای لەو ھەواڵانە کردووە ببنە  بنێشتەخۆشەی سەرزار و تاکە سەرچاوە و جێگەی‪ ‬متمانە و باوەڕکردن لەلای ھەواداران و ناحەزانی ئەو حزب و ئەم حزب دژ بە یەکتر.
ئەو‪ ‬میدیایانە بە شێوەیەک‪ ‬وایان لە و خەڵکەکە کردووە ھەرچی بڵاو بکرێتەوە خەڵکی سادە و ساکار بێ ئاگا لە باگگراوندە خراپەکانی ئەو سەرچاوەی ھەواڵە بۆ یەکتری بگوازنەوە، گواستنەوەی ئەو ھەواڵانەش ھێندەی دیکە کێشە کان قوڵتر دەکاتەوە و ڕقەکان لە یەکتر ئەستوورتر دەکەن، وەک ئەو دەرھاوێشتانەی کە ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەیبینن. لەو ھەموو‪ ‬ڕق کینە و بێ متمانەییەی کە لەنێوان حزبەکان و خەڵکی شەقامدا دروست بووە،‪ ‬ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لەو ھەواڵە ناڕاست و‪ ‬نادروستانە بەپەلە تەفسیری سیاسییانەی بۆ دەکرێ، لەخوا بەزیاد بێت ئێمەش‪ ‬ھێندە چاودێری سیاسییمان زۆرن لە حیساب نایەن، ئەو موحەلیلە سیاسییانەش‪ ‬خەڵکیان وا لە سیاسەت گەیاندووە‪ ‬کە‪ ‬سیاسەت ژمارەیەکی ڕۆتینە و ھەموو کەسێک بۆی‪ ‬ھەیە و دەتوانێ بەئاسانی‪ ‬ئەوەی مەبەستیەتی بەدڵی خۆی شی بکاتەوە‪ ‬،‪ ‬ڕۆژانە دەیان ھەواڵی جیا جیا دەخرێنە سەر ڕووپەلی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکان و‪ ‬ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان، بەشێک لەو ھەواڵانە تا ڕادەیەک جێگەی متمانەن‪ ‬چونکە سەرچاوە و کەسەکانیان دیارن. بەشێکیان سەرچاوە و کەسەکانیان دیارن‪ ‬بەڵام ئەوەی لەپشت ئەو ھەواڵ و کەسەدایە ئەو نادیارە، ئەو دیار و نادیار و‪ ‬نیمچە دیار و زۆر نادیارانە، حاڵەتێکی زۆر خراپی لە میدیای کوردیدا دروست کردووە،‪ ‬ھۆکاری ئەو حاڵەتە خراپەش بۆ بەدوانەچوونەوە و نەوەستان لەسەر ھەواڵەکان‪ ‬دەوەستێ. بۆ نموونە ماوەیەکە لە بەشێک لە میدیاکان مقومقۆی ئەوەیە کە گوایە‪ ‬پارتی چەند بیرەنەوتێکی فرۆشتووەتە تورکیا، ئەو ھەواڵە وەکو باڵۆنی ھەوا‪ ‬ھەر لە ئاسمان دەسوڕایەوە و یەک ڕۆژنامەنووس یا یەک دەزگای میدیای یا حکوومیم نەدی ڕاستەوخۆ ئەو ھەواڵە ڕووبەڕووی بەرپرسێکی باڵای پارتی یا‪ ‬قوباد تاڵەبانی‪ ‬جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بکاتەوە و بەدواچوون بۆ ئەو‪ ‬ھەواڵە بکات تا  ڕاستیی ئەو ھەواڵە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت ‪ بەڵکو‪ ‬ئەو فرۆشتنە تەنیا تەنیا لە تەلەڤزیون و ماڵپەڕەکان قسەوباسی‪ ‬لەسەر کرا، بەڵام دواجار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوێنی لەو دەنگۆیە ھاتە دەنگ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم ھەموو میدیاکاندا گوتی‪ )‬ئێمە ھیچ‪ ‬شوێنێکمان بە تورکیا نەفرۆشتووە، دیارە لە کاتی کۆبوونەوەکان وەک‪ ‬بابەتێکی ئاسایی قسەی لەسەر کراوە‪( ‬ دیارە مەبەستی لە کۆبوونەوە‪ ‬ئاساییەکانیش ئەو دیدار و کۆبوونەوانە بوو کە پارتی لەم دواییدا‪ ‬سەردانی‪ ‬حزبەکانی کردبوو‪. ‬ بەو وەڵامە کورتەی، سەرۆک وەزیران ‪ ‬بەرپەرچی ھەموو ئەو‪ ‬میدیایانەی دایەوە‪ ‬کە ماوەیەکە کردوویانەتە  مانشێتی سەرەکی میدیاکانیان‪ .‬ فەرموون موحەلیلە سیاسییەکان ڕۆژنامەنووسە بەتواناکان مەبەستم ئەوانەی بابەتی فرۆشتنەوەی ئەو بیرەنەوتانەیان لە میدیاکاندا زۆر جویەوە فەرموون ئەگەر ڕاستگۆ بوونە لە قسەکانتان  بەدواچوون بۆ‪ ‬ئەو وەڵامەی سەرۆک وەزیران بکەن‪ . ‬لە ڕاست و درووستی ئەو وەڵامەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان‪ ‬بکۆڵنەوە‪ ‬ڕاستیەکان وەک خۆی بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن . بێدەنگییشتان لەو وەڵامەی‪ ‬بەڕێز سەرۆک وەزیران‪ . ‬مانای ئەوەیە ئەوەی‪ ‬لە ڕابردوو نووسیوتانە‪ ‬و‪ ‬لە ڕاگەیاندنەکاندا گوتووتانە و تەحلیلی (ئیستخباریتان) بۆ کردووە‪ ‬ھەرھەموو‪ ‬درۆی شاخدار و تێکبەردانی شەقامی کوردی و تیژکردنەوەی حزبەکان بووە دژ‪ ‬بە یەکتر. و دەستی دەرەکییش ڕۆڵی سەرەکیی بینیوە لەو تێکبەردان و بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە.