چۆن گرووپی وه‌كوو داعش دروست ده‌بن

ئایین و توندوتیژی - 14

 

​قورئان كه‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ره‌ سه‌ره‌كیی ئایینه‌كه‌یه‌ و به‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی وه‌حی دێته‌ ژماردن كه‌ به‌ده‌ربڕینه‌ فیقهیه‌كه‌ (قه‌تعی سبوته‌)، بایه‌خێكی زۆری به‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی وێنه‌ی بێباوه‌ڕان له‌ كۆزه‌ینی باوه‌ڕداراندا داوه‌، ده‌قه‌كان زۆرن، ئێمه‌ لێره‌دا وه‌ك نموونه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:


* بێباوه‌ڕ، كه‌ به‌سه‌ر (كافر) و (مشرك) و (منافق)دا دابه‌ش ده‌بن، كه‌سانێكی لووتبه‌ر، هه‌قنه‌ویست و كه‌لله‌ڕه‌قن، له‌ئاست هه‌قدا كه‌ڕ و لاڵ و كوێرن، بۆیه‌ خوا مۆری له‌ دڵیان داوه‌ و هیدایه‌تیان نادات:


* إِنَّ الَّژِینَ كَفَرُواْ سَۆا‌وٌ عَڵیْهِمْ أَأَنژَرْتَهُمْ أَمْ ڵمْ تُنژِرْهُمْ ڵا یُۆْمِنُونَ . خَتَمَ اللّهُ عَڵی قُلُوبِهمْ ۆعَڵی سَمْعِهِمْ ۆعَڵی أَبْصَاڕهِمْ غِشَاۆه‌ٌ ۆڵهُمْ عَژَابٌ عڤِیمٌ....صُمٌّ بُكْمٌ عُمْیٌ فَهُمْ ڵا ێرْجِعُونَ {البقره‌/6-18}
* ..ۆاللّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْكَافِڕینَ {التوبه‌/37}

* گومڕان، پیسن، وه‌ك ئاژه‌ڵ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵ گومڕاترن، بگره‌ خراپترین بوونه‌وه‌رن كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن:
* ۆمَن ێكْفُرْ بِاللّهِ ۆمَڵائِكَتِهِ ۆكُتُبِهِ ۆرُسُلِهِ ۆالْێوْمِ اڵاخِڕ فَقَدْ چَلَّ چَڵالاً بَعِیدًا {النسا‌و/136}
* ۆالَّژِینَ كَفَرُوا ێتَمَتَّعُونَ ۆێأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ ۆالنَّارُ مَپْوًی لَّهُمْ {محمد/12}
* .. إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَچَلُّ سَبِیلًا {الفرقان/44}
* إِنَّ شَرَّ الدَّۆابِّ عِندَ اللّهِ الَّژِینَ كَفَرُواْ.. {الأنفال/55}
* ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْڕكُونَ نَجَسٌ.. ..{التوبه‌/28}

 

* دوژمنی خوا و ئێوه‌ن و خه‌ڵك له‌ڕێی راست دوور ده‌خه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئێوه‌یش به‌ دوژمنیان بزانن، مه‌یانكه‌نه‌ دۆست با كه‌سی نزیكیشتان بن، به‌ڵكو به‌گژیاندا بچنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان توند بن:


* َیا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ ڵا تَتَّخِژُواْ ێبَا‌وكُمْ ۆإِخْۆانَكُمْ أَوْلِێا‌و إَنِ اسْتَحَبُّواْ الْكُفْرَ عَڵی الإِیمَانِ ۆمَن ێتَۆلَّهُم مِّنكُمْ فَأُوْڵئِكَ هُمُ الڤَّالِمُونَ {التوبه‌/23}
* إِنَّ الْكَافِڕینَ كَانُواْ ڵكُمْ عَدُوًّا مُّبِینًا {النسا‌و/101}
* مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ ۆالَّژِینَ مَعَهُ أَشِدَّا‌و عَڵی الْكُفَّاڕ رُحَمَا‌و بَیْنَهُمْ {الفتح/29}
* ۆقَاتِلُواْ الْمُشْڕكِینَ كَێفَّه‌ً كَمَا یُقَاتِلُونَكُمْ كَێفَّه‌ً {التوبه‌/36}

 

* ئه‌مه‌ بۆ ئه‌م دنیا، بۆ ئه‌ودنیایش كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵه‌، خه‌سارۆمه‌ندن و به‌هه‌تاهه‌تایی له‌نێو سزای سه‌ختی دۆزه‌خدان و به‌هه‌شتیان لێ حه‌رامه‌.
* ۆمَن ێكْفُرْ بِالإِیمَانِ فَقَدْ حَبِگَ عَمَلُهُ ۆهُۆ فِی اڵاخِرَه‌ِ مِنَ الْخَاسِڕینَ {المائده‌/5}
* إِنَّهُ مَن یُشْڕكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَڵیهِ الْجَنَّه‌َ ۆمَأْۆاهُ النَّارُ{المائده‌/72}
* إِنَّ اللّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِینَ ۆالْكَافِڕینَ فِی جَهَنَّمَ جَمِیعًا {النسا‌و/140}

 

ئه‌م وێنه‌یه‌ كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌سی پابه‌ند ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی له‌ (كافر) هه‌بێ و به‌ئه‌ركی شه‌رعیی سه‌رشانی بزانێ كار بۆ نه‌هێشتنی كوفر و كافران بكا.


جا سه‌نگی مه‌حه‌ك و خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئاییندارانی میانڕه‌و و توندڕه‌و لێره‌دایه‌، كه‌ په‌لكێشمان ده‌كا بۆ خاڵی سێیه‌م، كه‌ بریتییه‌ له‌ رۆحیه‌تی جه‌نگاوه‌رانه‌ له‌ ده‌قه‌كاندا.


سێیه‌م- رۆحیه‌تی جه‌نگاوه‌رانه‌:


ئه‌گه‌ر موسڵمانی په‌روه‌رده‌كراوی ئه‌م ئاراسته‌ قورئانیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی كافران و زه‌روره‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی كوفر و سه‌رخستنی وشه‌ و ئایینی خوا له‌ سه‌رزه‌وی و ئه‌و بایه‌خه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌قه‌كان به‌ جیهادی چه‌كدارییان داوه‌ و رۆحیه‌تێكی جه‌نگاوه‌رانه‌ به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن (پاشتر به‌درێژی باسی ده‌كه‌ین)، عه‌قڵانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌ بكات و پێی وابێ ئامانج و سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌ ناردنی هه‌ر ده‌قێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یه‌ نه‌ك شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی، لێره‌یشه‌وه‌ رێبازی (جیهادی مه‌ده‌نی) هه‌ڵبژێرێ و پێی وابێ به‌و جۆره‌ ئامانجه‌كه‌ دێته‌ دی، جا له‌ڕێی بانگه‌وازی هێمنانه‌ و به‌كارهێنانی زمانی لۆژیك و گفتوگۆوه‌ ئه‌و كاره‌ی كرد، ئه‌وا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ توخمه‌كانی ژیانێكی ئازاد و ئاسایی كۆمه‌ڵگه‌ جیاجیاكان و جیهان، كه‌ پێكهاته‌كان به‌خسوسیه‌تی خۆیانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌یارانیان ده‌كه‌ن.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ له‌و ده‌قانه‌ گه‌یشت كه‌ فه‌رمان و سه‌رپشككردنێكی ئیلاهیانه‌ی بێ مه‌رجن بۆ جاڕدانی شه‌ڕێكی پیرۆزی بێئامان و نه‌بڕاوه‌ دژی هه‌موو دیمه‌ن و فۆرمێكی بێباوه‌ڕی و بێباوه‌ڕان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و دنیادا و جیهادی چه‌كداری به‌ تاكه‌ رێگه‌ی حه‌تمی و ئه‌به‌دی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و چه‌سپاندنی ئایینه‌كه‌ زانی، ئه‌وا زۆر نزیكه‌ گرووپی له‌ شێوه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵبده‌ن و گه‌شه‌ بكه‌ن. كاتێك په‌نا بۆ زه‌بر و زه‌نگیش برا ئیتر شه‌ڕه‌كه‌ ئه‌مسه‌ری دیاره‌ به‌ڵام ئه‌وسه‌ری دیار نییه‌ و چاوه‌ڕوانی هه‌ر جۆره‌ كارێكی وه‌حشییانه‌ له‌ جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌كرێ، چونكه‌ ئیتر شه‌ڕ ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ ململانێی ئه‌و دوو ره‌وته‌ ئیسلامیه‌دا تای ترازوو به‌لای دووه‌میان، واته‌ ره‌وته‌ چه‌كداریه‌كه‌دا، ده‌شكێنێته‌وه‌، دوو شته‌: دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ مه‌دینه‌ و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و رێگه‌دان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ك و جیهاد دژی كافران، جیهادی چه‌كداری ده‌ستی پێكردوه‌ و به‌بێ پسانه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر خۆی و پاش ئه‌ویش له‌ سه‌رده‌می خیلافه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا به‌ناوی پرۆسه‌ی فه‌تح درێژه‌ی پێ دراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رووبه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ مێژووی سیاسیی ئیسلام و له‌ فیقهی ئیسلامی داگیر كردووه‌ و وه‌ك به‌ڵگه‌نه‌ویستێكی پیرۆز له‌ زه‌ین و هۆش و هه‌ستی موسڵماندا چه‌سپیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك تا كۆتا رۆژه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیش خه‌ڵك به‌ناوی غه‌زای كافرانه‌وه‌ ده‌چوونه‌ ریزی سوپای عوسمانی و كوردیش له‌وه‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌. ئه‌وه‌ له‌ مێژوودا به‌ڕوونی باس كراوه‌ كه‌مال ئه‌تاتورك كه‌ به‌ (غازی) ناسرابوو (واته‌ موجاهید) كوردی به‌ناوی جیهاده‌وه‌ له‌دژی دوژمنانی جۆش ده‌دا.


یه‌كه‌میشیان كه‌ له‌ دووه‌م گرنگتره‌ ئه‌و بایه‌خه‌ گه‌وره‌ و به‌رفراوانه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌قه‌ ته‌ئسیسیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌قی یه‌كه‌مدا واته‌ قورئان، به‌ مه‌سه‌له‌ی (جیهاد یاخود شه‌ڕكردن له‌پێناوی خوا) دراوه‌، كه‌ ده‌یان و ره‌نگه‌ سه‌دان ئایه‌تی بۆ جێگیر و فه‌رزكردن، هه‌ڵنانی موسڵمانان بۆ جیهاد و وره‌ به‌رزكردنه‌وه‌ویان و به‌ڵێندان به‌ سه‌ركه‌وتن و هۆشداریدان له‌ پاڵدانه‌وه‌ و رێكخستنی كاروباره‌كانی ته‌رخان كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موولا وه‌ك فه‌ریزه‌یه‌كی پیرۆز ته‌ماشای بكه‌ن و كه‌س نه‌توانێ نكوڵیی لێ بكا.


واته‌ ئایه‌ته‌كان (جگه‌ له‌ حه‌دیس و خودی رووداوه‌كان) هێنده‌ زۆرن بوار بۆ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ نكوڵی له‌ واجببوونی بكرێ، به‌ڵام جیاوازیی نێوان ره‌وتی میانڕه‌و و توندڕه‌و له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ و سروشتی جیهاده‌كه‌وه‌یه‌، كه‌ ئاخۆ جیهادێكی بێ قه‌ید و شه‌رتی هێرشبه‌رانه‌یه‌ دژی خودی كوفر و كافران كه‌ ئه‌وان ده‌ستدرێژی بكه‌ن یان نه‌یكه‌ن، هه‌ر پێویسته‌ موسڵمان ده‌ستپێشخه‌رانه‌ پڕیان بداتێ (جیهادی ته‌ڵه‌ب)، یان نه‌خێر ئه‌و جیهاده‌ دژی ئه‌و كافرانه‌یه‌ ده‌ستدرێژكارن و بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌ سنوور و ژیان و ئاسایشی موسڵمانان (جیهادی ده‌فع)؟! دیاره‌ هه‌رلایه‌كیان ئه‌وه‌ی خۆی پێ راسته‌ و به‌و شێوه‌یه‌یش لێكدانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕه‌كانی مێژووی به‌رایی ئیسلام ده‌كا كه‌ پاڵپشتی له‌ دیدگه‌كه‌ی خۆی بكا.


له‌ ده‌ره‌نجامدا ده‌توانین به‌كورتی بڵێین:


ته‌بشیریبوونی ئایینه‌كه‌ كه‌ سروشتێكی هێرشبه‌رانه‌ی پێ ده‌به‌خشێ + ئه‌و وێنه‌یه‌ی به‌ كافران به‌خشراوه‌، جا به‌ئه‌سڵ كافر بن یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕابنه‌وه‌ (مرتد) + ئه‌و رۆحیه‌ته‌ جه‌نگاوه‌ریه‌ی له‌ كۆی ده‌قه‌كانی جیهاد و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا له‌پێناو خوا (دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات واته‌ ته‌مكین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌)، هه‌موو ئه‌مانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌كرێ، ده‌ڵێم ده‌كرێ (نه‌ك به‌ حه‌تم، چونكه‌ حه‌تمی نییه‌) ببێته‌ بناغه‌یه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی گرووپی توندڕه‌وی جیهادی.


ئه‌م رۆحیه‌ته‌یش رۆڵی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی پرۆسه‌ی فتوحاتی ئیسلامی له‌ مێژوودا ریشه‌ دابكوتێ، كه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سیازده‌ سه‌ده‌ به‌به‌رده‌وام یان به‌ پچڕپچڕ ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ بووه‌ته‌ مه‌رجه‌عیه‌تێكی تری مێژوویی پاڵپشت بۆ مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ده‌قییه‌كه‌ كه‌ گرووپه‌ جیهادییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌یكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ و پاڵپشت بۆ كاره‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه‌ زۆر له‌و كاره‌ دڕندانه‌ له‌و مێژووه‌دا ئه‌نجام دراون و ئه‌و گرووپه‌ هاوچه‌رخانه‌یش ئه‌و ره‌فتارانه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ره‌وایی ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن.


به‌رله‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر ورده‌كاریی هه‌ندێ له‌ كاره‌كانی داعش له‌به‌ر تیشكی ده‌قه‌كان و فیقه و مێژوودا، به‌گرنگی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌مكی جیهاد و تێڕوانینی ره‌وته‌ ئایینییه‌ جیاوازه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكه‌م، كه‌ داعش و گرووپه‌ جیهادیه‌كانی تر به‌یداخیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ تێگه‌یشتنێكی وردتر له‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ.