میرنامه‌‭..‬ 1

ڕۆمانێ‭ ‬له‌‭ ‬خولیای‭ ‬مه‌رگی‭ (‬خانی‭) ‬و‭.. ‬دڵه‌ڕاوكێ‭ ‬و‭ ‬ململانێ‭ ‬و‭ ‬گوماندا

دوستۆیڤسكی‭ ‬1821‭-‬1881‭ ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ڕۆمانه‌كانیدا‭ ‬و‭.. ‬به‌زه‌قیش‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬تاوان‭ ‬و‭ ‬سزا‭)‬ی‭ ‬به‌ناوبانگدا‭.. ‬خۆلقێنه‌ری‭ ‬هونه‌ری‭ ‬فره‌ده‌نگی‭ ‬Polyphone‭ ‬یه‌‭.. ‬فره‌ده‌نگی‭ ‬له‌‭ ‬چیرۆك‭ ‬و‭ ‬ڕۆماندا‭ ‬به‌‭ ‬واتای‭ ‬فره‌كه‌سێتی‭ (‬فره‌‭ ‬كاره‌كته‌ر‭)‬ی‭ ‬بگۆی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬ڕه‌نگ‭ ‬و‭ ‬بیروبۆچونی‭ ‬جیاجیای‭ ‬دوور‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬مه‌نه‌لۆژی‭) ‬ته‌قلیدی‭.. ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌ژێر‭ ‬زه‌بری‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬تاككه‌س‭ ‬و‭ ‬تاكده‌نگ‭ ‬و‭ ‬تاكزمان‭ ‬و‭ ‬تاكڕه‌نگ‭ ‬و‭ ‬تاكگوزاره‌‭ ‬و‭ ‬تاكڕوانگه‌‭ ‬و‭ ‬تاكڕه‌هه‌ند‭ ‬و‭ ‬تاكئایدیا‭ ‬و‭ ‬تاكشێواز‭ ‬و‭ ‬ته‌كنیكی‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬چیرۆكنوسدا‭ ‬ده‌ناڵێنێت‭.. ‬له‌‭ ‬چیرۆكی‭ ‬مه‌نه‌لۆژیدا‭ ‬چیرۆكنووس‭ ‬خواوه‌نده‌‭ ‬و‭.. ‬ئاگای‭ ‬له‌‭ ‬خشه‌ی‭ ‬مار‭ ‬و‭ ‬مێرووه‌‭.. ‬زۆربه‌ی‭ ‬ڕۆمان‭ ‬و‭ ‬چیرۆكه‌‭ ‬كوردییه‌كانمان‭ ‬تا‭ ‬نهایش‭ ‬زۆر‭ ‬به‌زه‌قی‭ ‬هه‌ست‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ژموونی‭ ‬نووسه‌ران‭ ‬به‌سه‌ریانه‌وه‌‭ ‬ده‌كرێت‭.. ‬ئه‌و‭ ‬هه‌ژموونه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆمانی‭ ‬جیهانیدا‭ ‬له‌پاشه‌كشه‌دایه‌‭.. ‬له‌لایه‌كه‌وه‌‭ ‬فره‌ڕاناو‭ ‬له‌‭ ‬شێوازی‭ ‬گێڕانه‌وه‌‭ (‬سه‌رد‭)‬دا‭ ‬جێی‭ ‬تاكه‌‭ ‬ڕاناوی‭ ‬گرتووه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭.. ‬له‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬دییه‌وه‌‭ ‬تاكه‌‭ ‬ڕاناو‭ -‬كه‌سی‭ ‬یه‌كه‌م‭ (‬بگۆ‭-‬ئاخێوه‌ر‭)- ‬له‌سه‌ر‭ ‬زار‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬جوداجودای‭ ‬كه‌سێتیێكان‭ ‬وه‌ك‭ ‬ته‌كنیكێكی‭ ‬نوێی‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬چیرۆك‭ ‬هاته‌‭ ‬ئاراوه‌‭.. ‬كه‌م‭ ‬تا‭ ‬زۆر‭ ‬بارستایی‭ ‬و‭ ‬فشاری‭ ‬ڕاناوی‭ ‬كه‌سی‭ ‬سیێه‌می‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتزانی‭ ‬سووكه‌ڵه‌‭ ‬كرد‭.. ‬هه‌موو‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬ڕه‌نگه‌كانی‭ ‬مینا‭ ‬ئۆركێسترایێ‭.. ‬یان‭ ‬چون‭ ‬ئاوازێ‭ ‬لێكرد‭.. ‬هه‌موو‭ ‬ئامێره‌‭ ‬مۆسیقییه‌كان‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬بژه‌نن،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ناوه‌كه‌یشی‭ (‬پۆلیفۆنی‭) ‬له‌‭ ‬جیهانی‭ ‬موزیكه‌وه‌‭ ‬په‌ڕیوه‌ته‌‭ ‬جیهانی‭ ‬ڕه‌خنه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌ده‌به‌وه‌‭.. ‬وه‌لێ،‭ ‬ئه‌م‭ ‬ته‌كنیكه‌‭ ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬ته‌كنیكه‌‭ ‬ته‌قلیدییه‌كه‌‭ ‬نه‌هێنا‭.. ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ته‌كنیكه‌ش‭ ‬چه‌ندین‭ ‬خه‌سڵه‌تی‭ ‬په‌سه‌ند‭ ‬و‭ ‬جوانی‭ ‬خۆی‭ ‬هه‌یه‌‭.. ‬لێكدابڕانی‭ ‬تێدا‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭.. ‬خوێنه‌ر‭ ‬پابه‌ندی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌كات‭.. ‬له‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬حاڵه‌ته‌كاندا‭ ‬خوێنه‌ر‭ ‬قه‌ناعه‌تی‭ ‬به‌و‭ ‬بیرۆكه‌یه‌‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬به‌لای‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬چیرۆكه‌كه‌وه‌‭ ‬په‌سه‌نده‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬به‌رهه‌مه‌كه‌یدا‭ ‬خستووێتیه‌‭ ‬ڕوو‭.. ‬ئه‌و‭ ‬په‌راوێزه‌‭ ‬ئازادییه‌‭ ‬و‭.. ‬ئه‌و‭ ‬دیموكراسییه‌ی‭ ‬فره‌ده‌نگی‭ ‬له‌‭ ‬گێڕانه‌وه‌دا‭ ‬بۆی‭ ‬ده‌ڕه‌خسێنێت‭ ‬گه‌ڕه‌كی‭ ‬نییه‌‭ ‬و،‭ ‬ئه‌ویانی‭ ‬به‌لاوه‌‭ ‬چێژبه‌خشتره‌‭. ‬

نموونه‌یه‌كی‭ ‬ناته‌واوی‭ ‬پۆلیفۆنی‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬خۆره‌لێتی‭ ‬ناوین‭)‬ی‭ ‬ئه‌بدولڕه‌حمان‭ ‬مونیف‭ (‬1933‭-‬2004‭) ‬له‌‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬هه‌فتاكانی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ڕابردودا،‭ ‬له‌ڕووی‭ ‬هونه‌رییه‌وه‌‭ ‬بووه‌‭ ‬مایه‌ی‭ ‬مشتومڕێكی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌نێوماندا‭.. ‬كاریگه‌ریی‭ ‬ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‭ ‬وه‌ك‭ ‬كارێكی‭ ‬به‌رگریی‭ ‬مه‌زن،‭ ‬وای‭ ‬لێ‭ ‬كردبووین‭ ‬وه‌ك‭ ‬ڕۆمانێكی‭ ‬ته‌واو‭ ‬پۆلیفۆنیش‭ ‬بۆی‭ ‬بڕوانین‭.. ‬به‌وه‌دا‭ ‬كه‌‭ ‬دوو‭ ‬ده‌نگی‭ ‬جیاوازی‭ ‬تێدایه‌‭.. ‬ده‌نگی‭ (‬ڕه‌جه‌ب‭)‬ی‭ ‬كه‌سێتیی‭ ‬سه‌ره‌كی‭ ‬و‭.. ‬ده‌نگی‭ (‬ئه‌نیسه‌‭)‬ی‭ ‬خوشكی‭.. ‬وه‌لێ،‭ ‬دواتر‭ ‬تارمایی‭ ‬ئه‌م‭ ‬دوو‭ ‬ده‌نگه‌ش‭ ‬نامێنێت‭ ‬و‭.. ‬ده‌بێته‌وه‌‭ ‬سه‌ردێكی‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭.. ‬ده‌نگی‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ڕۆمانه‌كه‌دا‭ ‬زاڵ‭ ‬ده‌بێت‭.. ‬گه‌رچی‭ ‬ئه‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬هونه‌ری‭ ‬گێڕانه‌وه‌یه‌‭ ‬له‌‭ ‬دۆستۆیڤسكی‭ ‬و‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬تاوان‭ ‬و‭ ‬سزا‭) ‬سه‌رهه‌ڵده‌دات‭.. ‬وه‌لێ‭ ‬تا‭ ‬ئێسته‌یش‭ ‬نموونه‌ی‭ ‬كه‌م‭ ‬و‭ ‬تاكوته‌را‭ ‬له‌به‌رده‌ستدان‭.. ‬دوا‭ ‬نموونه‌ی‭ ‬زۆر‭ ‬زه‌ق‭ ‬و‭ ‬هونه‌رییانه‌ی‭ ‬بالێ‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬چل‭ ‬حیكمه‌ته‌كه‌ی‭ ‬عه‌شق‭)‬ی‭ ‬خاتوو‭ (‬ئیلیف‭ ‬شه‌فه‌ك‭)‬ه‌‭.. ‬ڕۆمانێكه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬ڕۆمانێكی‭ ‬دیدا‭.. ‬تێیدا‭ ‬له‌‭ ‬500‭ ‬لاپه‌ڕه‌دا‭ ‬به‌‭ ‬زه‌مان‭ ‬و‭ ‬مه‌كاندا‭ ‬تێده‌په‌ڕێت‭.. ‬ده‌مانباته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ڕۆژگاری‭ ‬به‌یه‌ك‭ ‬گه‌یشتنی‭ (‬جه‌لاله‌دینی‭ ‬ڕۆمی‭) ‬و‭ (‬شه‌مسی‭ ‬ته‌ورێزی‭).. ‬بۆ‭ ‬800‭ ‬ساڵ‭ ‬له‌مه‌وبه‌ر‭ ‬و‭.. ‬ڕۆماننووس‭ ‬هه‌روه‌كو‭ ‬ده‌رهێنه‌رێكی‭ ‬شانۆیی‭ ‬و،‭ ‬له‌ڕێی‭ ‬ده‌یان‭ ‬كه‌سێتییه‌وه‌‭.. ‬هه‌رجاره‌ی‭ ‬به‌شێكی‭ ‬ڕووداوه‌كانمان‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌گێڕێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬نیشان‭ ‬ده‌دات‭.‬

‭ ‬له‌م‭ ‬بواره‌دا‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬ته‌كنیكی‭ ‬فره‌ده‌نگی‭ (‬پۆلیفۆنی‭).. ‬له‌‭ ‬دنیای‭ ‬ئه‌ده‌بی‭ ‬كوردیماندا‭.. ‬ڕۆمانێكی‭ ‬ناوازه‌ی‭ ‬ڕۆماننووسی‭ ‬كورد‭ (‬جان‭ ‬دۆست‭).. ‬به‌ناوی‭ (‬میرنامه‌،‭ ‬شاعیر‭ ‬و‭ ‬شازاده‌‭) ‬به‌‭ ‬دیاله‌كتی‭ ‬كرمانجی‭ ‬ژورو‭ ‬ساڵی‭ ‬2008‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌سته‌موڵ‭ ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬بڵاو‭ ‬بۆوه‌‭.. ‬دواتر‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬خۆی‭ ‬ڕۆمانه‌كه‌ی‭ ‬پاچڤه‌ی‭ ‬عاره‌بی‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬ساڵی‭ ‬2011‭ ‬ده‌سته‌ی‭ ‬ئه‌بوزه‌بی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕۆشنبیری‭ ‬و‭ ‬كه‌له‌پوور‭ ‬و‭ ‬چاپ‭ ‬بڵاوی‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭.. ‬ئه‌وجا‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬خانه‌ی‭ ‬ئیپاكیێوه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌موڵ‭ ‬بۆ‭ ‬زمانی‭ ‬توركی‭ ‬وه‌رگێڕدراوه‌‭.‬

پێده‌چێت‭ ‬ڕه‌وانترین‭ ‬و‭ ‬پاكترین‭ ‬ده‌قی‭ ‬وه‌رگێڕدراوی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕۆمانه‌،‭ ‬ئه‌وه‌كه‌ی‭ (‬سه‌باح‭ ‬ئیسماعیل‭) ‬بێت‭.. ‬به‌م‭ ‬دواییه‌‭ ‬به‌‭ ‬دایله‌كتی‭ ‬كرمانجی‭ ‬ناوین‭.. ‬به‌‭ ‬زمانێكی‭ ‬پاراو،‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬ڕه‌وان،‭ ‬خستییه‌‭ ‬به‌رده‌ستمان‭.. ‬هه‌روه‌كو‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬ده‌ڵێت‭: (‬ئه‌ز‭ ‬دڵنیام‭ ‬به‌و‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬وه‌ری‭ ‬نه‌گێڕاوه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬زمانێكه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬زمانێكی‭ ‬دی‭ ‬ڕوو‭ ‬ده‌دات‭.. ‬به‌ڵكو‭ ‬پتر‭ ‬ڕۆحی‭ ‬كوردانه‌ی‭ ‬تێترنجاندووه‌‭) ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬لێره‌دا‭ ‬جێی‭ ‬سه‌رنجه‌‭.. ‬ڕۆماننوس‭ ‬له‌‭ ‬پێشه‌كێكه‌یدا‭ ‬نوسیوێتی‭ (‬برای‭ ‬وه‌رگێڕ‭ ‬سه‌باح‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬شه‌ونخونی‭ ‬به‌دیار‭ ‬وه‌رگێڕانی‭ ‬ده‌قه‌‭ ‬كرمانجیێكه‌وه‌‭ ‬كرد‭.. ‬ئه‌مه‌یش‭ ‬به‌‭ ‬پشتبه‌ستن‭ ‬به‌‭ ‬وه‌رگێڕانه‌‭ ‬عاره‌بیێكه‌‭) ‬كه‌چی‭ ‬له‌‭ ‬پێناسی‭ ‬كتێبه‌كه‌دا‭ ‬ناوه‌ندی‭ ‬ئه‌ندێشه‌‭ ‬وه‌رگێڕانه‌‭ ‬عاره‌بیێكه‌ی‭ ‬كردووه‌ته‌‭ ‬بنچینه‌‭ ‬و‭ ‬نوسیوێتی‭ (‬ئه‌م‭ ‬كتێبه‌‭ ‬له‌م‭ ‬سه‌رچاوه‌یه‌وه‌‭ ‬كراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬كوردی‭ ‬ذمیرنامه‌‭- ‬الشاعر‭ ‬والامیر،‭ ‬تالیف‭ ‬جان‭ ‬دۆست‭.. ‬هیئه‌‭ ‬ابوظبی‭ ‬للثقافة‭ ‬والتراث،‭ ‬كلمة‌‭ ‬2011‭)‬‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬وه‌رگێڕی‭ ‬كوردی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬نوسینێكدا‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ده‌كات‭ ‬وه‌رگێڕانه‌‭ ‬عاره‌بیێكه‌‭ ‬نوقسانه‌‭ ‬و‭ ‬به‌هۆی‭ ‬سانسۆره‌وه‌‭ ‬به‌شێكی‭ ‬لێقرتێنراوه‌‭ ‬كه‌واته‌‭ ‬گه‌رچی‭ ‬پێویست‭ ‬و‭ ‬دروست‭ ‬ئه‌وه‌بو‭ ‬ده‌قی‭ ‬بنچینه‌یی‭.. (‬كرمانجییه‌كه‌ی‭ ‬ژورو‭) ‬بكرێته‌‭ ‬سۆرانی‭.. ‬وه‌لێ،‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬هه‌رهۆیێ‭ ‬بوبێت‭ ‬وه‌رگێڕ‭ ‬به‌په‌رۆشی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕۆمانه‌‭ ‬ئه‌ركێكی‭ ‬پتری‭ ‬كێشاوه‌‭.. ‬شایانی‭ ‬ده‌سخۆشی‭ ‬و‭ ‬ماندونه‌بونی‭ ‬لێكردنی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭.. ‬زمانه‌‭ ‬پوخت‭ ‬و‭ ‬شیعریێكه‌یه‌تی‭.. ‬هه‌ستده‌كه‌م‭ ‬ئه‌و‭ ‬گوزاره‌‭ ‬شیعریه‌‭ ‬جوانانه‌ی‭ ‬به‌نێو‭ ‬لاپه‌ڕه‌كاندا‭ ‬په‌خش‭ ‬بوونه‌ته‌وه‌‭.. ‬پاچڤه‌وان‭ ‬و‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬هه‌ریێكه‌‭ ‬لای‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬به‌شداریان‭ ‬له‌‭ ‬داڕشتنیاندا‭ ‬كردووه‌‭.. ‬پێكه‌وه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬به‌رهه‌مه‌‭ ‬ناوازه‌یان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕسكاندووین‭. ‬

ئه‌یهاووار‭! ‬ئه‌مه‌‭ ‬چییه‌‭! ‬مه‌ره‌كه‌ب‭ ‬ده‌بارێت‭!‬

 

ڕۆمانه‌كه‌‭ ‬به‌م‭ ‬به‌یتانه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێده‌كات‭:‬

ئه‌وه‌‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌‭ ‬تێكه‌ڵ‭ ‬به‌‭ ‬خوێن‭ ‬و‭ ‬ڕۆندك‭ ‬ده‌كرێت

هه‌روه‌ها‭ ‬به‌‭ ‬ژاریش

ده‌شێت‭ ‬گیان‭ ‬به‌به‌ردا‭ ‬بكاته‌وه‌‭..‬

یان‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬ڕۆح‭ ‬بكێشێت‭.. ‬

حكایه‌تی‭ ‬مه‌ره‌كه‌ب‭ ‬و‭ ‬ڕۆندك‭.. ‬ئه‌وجا‭ ‬ژار‭ ‬و‭ ‬مه‌رگ‭.. ‬به‌سه‌ر‭ ‬لاپه‌ڕه‌كانی‭ ‬ڕۆمانه‌كه‌دا‭ ‬په‌خش‭ ‬بوونه‌ته‌وه‌‭.. ‬خانی‭ (‬كه‌وچكێك‭ ‬خۆڵه‌مێشی‭ ‬ناوكه‌‭ ‬زه‌یتوونی‭ ‬سووتاوی‭ ‬له‌‭ ‬قوتویه‌كی‭ ‬داخراو‭ ‬له‌‭ ‬هه‌گبه‌یه‌كی‭ ‬قه‌یفه‌‭ ‬ده‌رده‌هێنێت‭.. ‬تێكه‌ڵ‭ ‬به‌كه‌مێ‭ ‬كه‌تیره‌ی‭ ‬ده‌كات‭.. ‬هه‌ندێ‭ ‬ئاوی‭ ‬تێده‌كات،‭ ‬تا‭ ‬تێكه‌ڵه‌كه‌‭ ‬نه‌رم‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بتاوێته‌وه‌‭).. ‬به‌ده‌م‭ ‬كاركردنه‌وه‌‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬هه‌ندێ‭ ‬جار‭ ‬له‌بری‭ ‬ئاو‭ ‬فرمێسكی‭ ‬خۆمی‭ ‬تێده‌كه‌م‭.. ‬پاشان‭ ‬پارچه‌‭ ‬شوشه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬گڕی‭ ‬مۆمه‌كه‌‭ ‬نزیك‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭ ‬تاكو‭ ‬دوكه‌ڵه‌كه‌ی‭ ‬بگرێت‭.. ‬ئه‌وجا‭ ‬به‌‭ ‬چه‌قۆیێكی‭ ‬بچوك‭ ‬ڕه‌شایی‭ ‬سه‌ر‭ ‬شوشه‌كه‌‭ ‬ده‌كڕێنێت‭ ‬و‭ ‬ده‌یكاته‌‭ ‬نێو‭ ‬تێكه‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌‭.. ‬ده‌ڵێت‭: ‬ئاوا‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌كه‌م‭ ‬چریسكه‌دارتر‭ ‬ده‌بێت‭..‬ل38‭ ‬و39‭ ‬

‭(‬شه‌نگێ‭)‬ی‭ ‬دڵداریشی‭.. ‬وه‌ك‭ ‬هاوبه‌شێكی‭ ‬سه‌ره‌كیی‭ ‬له‌‭ ‬گرتنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬دروستكردنی‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌دا‭.. ‬دوای‭ ‬كوتان‭ ‬و‭ ‬تێكه‌ڵكردنی‭ ‬دارچینی‭ ‬و،‭ ‬بڕێ‭ ‬داوه‌‭ ‬ئاوریشم‭.. ‬چه‌ند‭ ‬تاڵێكیش‭ ‬له‌‭ ‬گیسوی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬بنی‭ ‬و‭.. ‬دواتر‭ ‬چه‌ند‭ ‬چه‌ند‭ ‬دڵۆپێ‭ ‬ڕۆندكی‭ ‬چاوانی‭ ‬تێده‌كات‭.. ‬له‌‭ ‬كۆتاییشدا‭ ‬خانی‭ ‬داوای‭ ‬چۆڕێ‭ ‬مه‌ی‭ (‬چه‌ند‭ ‬تكه‌‭ ‬ئاره‌قێ‭) ‬له‌‭ (‬ته‌یموری‭ ‬فاسق‭) ‬ده‌كات‭.. ‬تا‭ ‬ئاوێته‌ی‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی‭ ‬بكات‭.. ‬چونكه‌‭ ‬به‌‭ ‬مه‌ره‌كه‌بی‭ ‬مه‌ست‭ ‬و‭ ‬خومار‭ ‬نه‌بێت‭.. ‬مه‌زنه‌‭ ‬داستانی‭ ‬عیشقی‭ (‬مه‌م‭ ‬و‭ ‬زین‭) ‬نانووسرێته‌وه‌‭.‬

ئای‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬چ‭ ‬مه‌ره‌كه‌بێكه‌‭! ‬هێنده‌‭ ‬به‌بریسك‭ ‬و‭ ‬باقه‌‭.. ‬ئه‌مه‌‭ ‬بۆن‭ ‬و‭ ‬به‌رامه‌ی‭ ‬شیرینی‭ ‬به‌هه‌شته‌‭..‬یان‭ ‬هی‭ ‬مه‌مكۆلێنی‭ ‬یار‭! ‬ئه‌مه‌‭ ‬گیراوه‌یێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئاوێته‌ی‭ ‬سیحری‭ ‬ڕه‌شی‭ ‬نه‌فره‌تی‭.. ‬مینا‭ ‬عه‌تره‌كه‌ی‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬به‌رامه‌،‭ ‬یان‭ ‬عه‌تر‭).. ‬یان‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌رامه‌یێكی‭ ‬دانسقه‌‭ ‬و‭ ‬له‌وه‌وبه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬دنیادا‭ ‬نه‌بوو‭.. ‬نا‭.. ‬مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی‭ ‬حه‌زره‌ت‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌وه‌‭.. ‬به‌‭ ‬نووسینی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬داستان‭ ‬و‭ ‬ڕۆمانی‭ ‬كوردی‭ (‬مه‌م‭ ‬و‭ ‬زین‭)‬،‭ ‬جیهانی‭ ‬پێ‭ ‬مه‌ست‭ ‬و‭ ‬شه‌یدا‭ ‬كرد‭ ‬و‭.. ‬تۆوی‭ ‬خۆشه‌ویستی‭ ‬و‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬مه‌عریفه‌ی‭ ‬له‌نێو‭ ‬نه‌ته‌وه‌كه‌یدا‭ ‬چاند‭ ‬و‭.. ‬به‌و‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌‭ ‬ئاوی‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬چه‌كه‌ره‌ی‭ ‬كرد‭.‬

ئه‌مه‌‭ ‬نه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌مه‌ڕ‭ ‬گرتنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬درستكردنی‭ ‬به‌رامه‌‭ (‬عه‌تر‭)‬ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬و،‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی‭ ‬خانیێوه‌،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬له‌ڕووی‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌ی‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬ڕۆماننووسی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬جێڕمه‌ن‭ ‬بۆ‭ ‬ڕابردوو‭.. ‬بۆ‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬هه‌ژده‌م‭.. ‬لێكه‌وه‌‭ ‬نزیكن‭.‬

ئه‌مه‌یه‌‭ ‬حكایه‌تی‭ ‬چێكردنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌ی‭ ‬سیحر‭ ‬و‭ ‬به‌رامه‌ی‭ ‬مسك‭ ‬و‭ ‬عه‌مبه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬قوله‌پێیدا‭ ‬ڕاناگات‭.. ‬بۆیی‭ ‬له‌‭ ‬ئان‭ ‬و‭ ‬ساتی‭ ‬مه‌رگ‭ ‬و‭ ‬ناشتنی‭ ‬حه‌زره‌تی‭ ‬خانیدا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئاماده‌بوان‭ ‬ده‌بینن‭ ‬بارانێكی‭ ‬ڕه‌ش‭ ‬چون‭ ‬مه‌ره‌كه‌ب‭ ‬ده‌بارێیت‭.. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬مورید‭ ‬و‭ ‬خۆشه‌ویستانی‭ ‬خانی‭ ‬سوورن‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ی،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬مه‌ره‌كه‌ببارین‭ ‬شتێكی‭ ‬دی‭ ‬نییه‌‭.. ‬مه‌ره‌كه‌به‌‭ ‬دانسقه‌‭ ‬و‭.. ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬مه‌ره‌كه‌به‌‭ ‬دزراوه‌كه‌ی‭ ‬حه‌زره‌ته‌‭ ‬ده‌بارێت،‭ ‬ئیسته‌ره‌م‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬بۆن‭ ‬و‭ ‬به‌رامه‌كه‌ی‭ ‬به‌سه‌ریاندا‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬هه‌موو‭ ‬شاری‭ ‬بایه‌زیدی‭ ‬گرتووه‌ته‌وه‌‭.. ‬یاخود‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬شینی‭ ‬خاتوونی‭ ‬ئاسمانه‌‭.. ‬بۆ‭ ‬مه‌رگی‭ ‬حه‌زره‌ت‭ ‬ڕۆندكی‭ ‬تێكه‌ڵ‭ ‬به‌‭ ‬كلی‭ ‬چاوانی‭ ‬به‌سه‌رماندا‭ ‬ده‌بارێنێت‭.. ‬كتومت‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سرینه‌كانی‭ ‬نێو‭ ‬دڵی‭ ‬هه‌ڵقرچاوی‭ (‬شه‌نگێ‭)‬ی‭ ‬دڵدار‭ ‬و،‭ ‬فرمێسكه‌كانی‭ (‬په‌ری‭) ‬چاو‭ ‬به‌‭ ‬كلی‭ ‬خوشكی‭ ‬خانی‭ ‬ده‌كه‌ن‭. ‬

 

1‭.‬‭ ‬‭ ‬میخائیل‭ ‬باختین‭: ‬شعریة‌‭ ‬دویستفسكي،‭ ‬ترجمة‌‭: ‬الدكتور‭ ‬جمیل‭ ‬نصیف‭ ‬التكریتي،‭ ‬دارتوبقال‭ ‬للنشر،‭ ‬الدار‭ ‬البیضا‭ ‬ء،‭ ‬المغرب،‭ ‬الطبعة‭ ‬الأولی‭ ‬سنة‌‭ ‬1986م،‭ ‬ص59

2‭.‬‭ ‬الیف‭ ‬شافاق‭- ‬قواعد‭ ‬العشق‭ ‬الأربعون‭- ‬ترجمه‌‭: ‬خالد‭ ‬الدجیلی‭ ‬2012‭ ‬دار‭ ‬الجمل‭ ‬ذبغداد‭..‬

ئه‌م‭ ‬ڕۆمانه‌م‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬هاوڕێی‭ ‬چیرۆكنوسم‭ ‬مامۆستا‭ (‬فه‌رهاد‭ ‬مسته‌فا‭)‬وه‌‭ ‬پێگه‌یشت‭.‬

3‭. ‬Elef Shafak‭ ‬خاتونه‌‭ ‬ڕۆماننوسێكی‭ ‬توركه‌‭.. ‬1971‭ ‬له‌‭ ‬فه‌ڕه‌نسه‌‭ ‬له‌داییكبووه‌‭.. ‬ڕۆماننوسێكی‭ ‬بوێره‌‭.. ‬له‌‭ ‬ڕیزی‭ (‬یه‌شار‭ ‬كه‌مال‭ ‬و‭ ‬ئۆرهان‭ ‬پاموك‭ ‬و‭...‬تد‭) ‬داده‌نرێت‭.. ‬هه‌شت‭ ‬ڕۆمانی‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬توركی‭ ‬و‭ ‬ئينگلیزی‭ ‬بڵاو‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭.. ‬

4‭.‬‭ ‬جان‭ ‬دۆست‭ ‬Jan Dost‭: ‬ساڵی‭ ‬1965‭ ‬له‌‭ ‬جێرمه‌نستان‭ ‬له‌‭ ‬بنه‌ماڵه‌یێكی‭ ‬كوردی‭ ‬شاری‭ ‬كۆبانی‭ ‬كوردستانی‭ ‬ڕۆژئاوا‭ ‬له‌دایكبووه‌‭.. ‬داستانی‭ (‬مه‌م‭ ‬و‭ ‬زین‭)‬ی‭ ‬به‌‭ ‬ڕاڤه‌ی‭ ‬وشه‌كانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬عاره‌بی‭ ‬وه‌رگێڕاوه‌

5‭.‬‭ ‬جان‭ ‬دۆست‭/ ‬میرنامه‌‭/ ‬و‭: ‬سه‌باح‭ ‬ئیسماعیل‭/ ‬سلێمانی‭ ‬1913‭ ‬ل9

6‭.‬‭ ‬حه‌زره‌تی‭ ‬خانی‭ (‬1650-1708‭) ‬خاوه‌نی‭ ‬شاكاری‭ ‬مه‌م‭ ‬و‭ ‬زین‭ ‬و‭.. ‬داهێنه‌ری‭ ‬بیرۆكه‌ی‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬نه‌ته‌وه‌ییه‌‭.. ‬له‌‭ ‬بایه‌زید‭ (‬سه‌رحه‌دان‭)‬ی‭ ‬سنوری‭ ‬لێكدانی‭ ‬عوسمانلی‭ ‬و‭ ‬سه‌فه‌وی‭ ‬له‌داییكبووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌وێ‭ ‬ژیاوه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌رله‌وێش‭ ‬كۆچیدوایی‭ ‬كردووه‌‭  ‬