جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه‌

چۆن‭ ‬وا‭ ‬له‌‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬ده‌كه‌یت‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬هوشیار‭ ‬و‭ ‬به‌ئاگا‭ ‬بێت؟

‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئێمه‌‭ ‬به‌ده‌گمه‌ن‭ ‬شاره‌زاییان‭ ‬له‌م‭ ‬پرسه‌‭ ‬گرنگه‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌ده‌گمه‌ن‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیاره‌‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬پرسێكی‭ ‬زۆر‭ ‬ناسكه‌‭ ‬و‭ ‬بابه‌تێكی‭ ‬گرنگیشه‌‭.‬

منداڵ‭ ‬ده‌بێ‭ ‬ده‌رباره‌ی‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬به‌ئاگا‭ ‬بێت،‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬سنووره‌كانی‭ ‬جه‌سته‌ى‭ ‬بزانێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬منداڵ‭ ‬خۆی‭ ‬بڕیار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬نادات،‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬ده‌بات‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬و‭ ‬كۆنتڕۆڵی‭ ‬ده‌كات‭. ‬له‌وه‌ش‭ ‬كێشه‌تر‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬منداڵ‭ ‬بێگه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬نازانێت‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬دۆخی‭ ‬نائاساییدا،‭ ‬گه‌وره‌،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬پیاوه‌‭ ‬شازه‌كان،‭ ‬چۆن‭ ‬بیر‭ ‬له‌‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌‭!‬

دیاره‌‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باب،‭ ‬پاشتریش‭ ‬كه‌سانی‭ ‬نزیكی‭ ‬وه‌كو‭ ‬خوشك‭ ‬و‭ ‬برا،‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬په‌روه‌رده‌یی‭ ‬و‭ ‬خزمه‌تكردن‭ ‬و‭ ‬بایه‌خپێدانه‌وه‌‭ ‬نزیكترین‭ ‬كه‌سن‭ ‬له‌‭ ‬منداڵه‌وه‌‭. ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬نزیكانه‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬وایه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬بۆیه‌‭ ‬منداڵ‭ ‬متمانه‌ی‭ ‬پێیانه‌‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌ئاسووده‌ییه‌وه‌‭ ‬ته‌سلیمی‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ده‌كات‭.‬

به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سانی‭ ‬نزیك‭ ‬بترازێت،‭ ‬به‌ده‌ر‭ ‬له‌وان،‭ ‬نابێت‭ ‬هه‌ر‭ ‬كه‌سێك‭ ‬به‌‭ ‬ئاره‌زووی‭ ‬خۆی‭ ‬توخنی‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬بكه‌وێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬به‌ده‌نی‭ ‬منداڵ‭ ‬جه‌سته‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬ناسكه‌،‭ ‬ناسكتره‌‭ ‬له‌‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬گه‌وره‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬شتێك‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌و‭ ‬جه‌سته‌یه‌‭ ‬بكرێت،‭ ‬هه‌تا‭ ‬مردن‭ ‬ئاسه‌واری‭ ‬نه‌ك‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬جه‌سته‌،‭ ‬بگره‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌روون‭ ‬و‭ ‬ڕۆحیش‭ ‬ده‌مێنێته‌وه‌‭.‬

منداڵان‭ ‬هه‌ستیان‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬جه‌سته‌یان،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬گه‌وره‌،‭ ‬زۆر‭ ‬ناسكه‌‭. ‬بەگشتی‭ ‬پێیان‭ ‬خۆش‭ ‬نییه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬كه‌سێك‭ ‬بێت،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬ماچیان‭ ‬بكات،‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬بگوشێت،‭ ‬له‌‭ ‬باوه‌شیان‭ ‬بگرێت،‭ ‬ده‌ستبازییان‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬بكات،‭ ‬یان‭ ‬ده‌ست‭ ‬له‌‭ ‬ده‌موچاو‭ ‬و‭ ‬ڕوومه‌ت‭ ‬و‭ ‬جه‌سته‌یان‭ ‬بدات‭.‬

راسته‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬بابه‌ته‌‭ ‬له‌‭ ‬كولتوورێكه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كولتوورێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬جیاوازه‌‭. ‬واته‌‭ ‬زوون‭ ‬و‭ ‬فه‌زای‭ ‬شه‌خسی‭ ‬له‌‭ ‬لای‭ ‬میلله‌تان‭ ‬جیاوازن،‭ ‬له‌‭ ‬كورده‌واریی‭ ‬خۆماندا‭ ‬منداڵی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ماچ‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬چاوپێكه‌وتنماندا‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كه‌سێك‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬جاریش‭ ‬بێت،‭ ‬منداڵه‌كه‌ی‭ ‬ماچ‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬مانای‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕه‌فتاره‌ی‭ ‬پێ‭ ‬په‌سه‌نده‌‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬خۆشه‌‭.  ‬ئه‌وروپایییه‌كان‭ ‬ئه‌م‭ ‬ڕه‌فتاره‌یان‭ ‬به‌لاوه‌‭ ‬په‌سه‌ند‭ ‬نییه‌،‭ ‬منداڵه‌كانیان‭ ‬فێر‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬سنوورێك‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌ستپێشخه‌ریی‭ ‬فیزیكی‭ ‬گه‌وران،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬پیاوان،‭ ‬دابنێن‭.‬

هه‌ر‭ ‬له‌م‭ ‬ڕووه‌وه‌،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬زمانی‭ ‬جه‌سته‌‭ ‬پێیانوایه‌،‭ ‬منداڵان‭ ‬پێیان‭ ‬خۆش‭ ‬نییه‌‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬بیانی‭ ‬و‭ ‬غه‌ریبه‌‭ ‬به‌ده‌ر‭ ‬له‌‭ ‬بازنه‌ی‭ ‬خێزان‭ ‬و‭ ‬خزمی‭ ‬نزیكه‌وه‌،‭ ‬ده‌ست‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ریاندا‭ ‬بێنێ،‭ ‬ماچیان‭ ‬بكات،‭ ‬باوه‌شیان‭ ‬پێدا‭ ‬بكات،‭ ‬ده‌ست‭ ‬له‌‭ ‬ڕوومه‌تیان‭ ‬بدات،‭ ‬یان‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬جار،‭ ‬به‌‭ ‬بیانووی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬منداڵێكی‭ ‬جوان‭ ‬و‭ ‬شیرینه‌،‭ ‬نوقورچێك‭ ‬له‌‭ ‬گۆنایان‭ ‬بگرن‭.‬

یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬بواره‌‭ ‬ناسكه‌كانی‭ ‬زمانی‭ ‬جه‌سته‌،‭ ‬زوون‭ ‬یان‭ ‬پانتایی‭ ‬كه‌سێتییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬نزیكترین‭ ‬و‭ ‬گه‌رمترینیان‭ ‬زوونی‭ ‬گیانی‭ ‬به‌گیانییه‌‭.‬

زوونی‭ ‬گیانی‭ ‬به‌گیانی‭ ‬فه‌زایه‌كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سانی‭ ‬نزیك‭ ‬ته‌رخانی‭ ‬ده‌كه‌ین‭.‬

ئه‌م‭ ‬زوونه‌‭ ‬ئه‌وه‌نده‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵ‭ ‬بایه‌خی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌وران‭ ‬ئه‌و‭ ‬بایه‌خه‌ی‭ ‬نه‌بێت‭.‬

منداڵ‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كۆرپه‌ییه‌وه‌‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬ئامێزی‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باوكه‌،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬باوه‌شی‭ ‬گه‌رم‭ ‬و‭ ‬پڕسۆزی‭ ‬دایك‭.‬

شێلان‭ ‬و‭ ‬مه‌ساج‭ ‬و‭ ‬پشت‭ ‬خوراندن‭ ‬و‭ ‬سه‌رخوراندن‭ ‬و‭ ‬شووشتن‭ ‬و‭ ‬پرچ‭ ‬داهێنان‭ ‬و‭ ‬جۆلانێ‭ ‬پێكردن‭ ‬و‭ ‬جووڵه‌ی‭ ‬ڕیتمیك،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬جار‭ ‬ختووكه‌دان‭ ‬به‌‭ ‬مه‌به‌ستی‭ ‬پێكه‌نین‭ ‬و‭ ‬شادی،‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگن‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵ‭. ‬ئه‌و‭ ‬كۆنتاكتانه‌‭ ‬یاده‌وه‌ریی‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬پێك‭ ‬دێنن،‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌وره‌یش‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ئه‌و‭ ‬كردارانه‌‭ ‬ده‌بنه‌‭ ‬مایه‌ی‭ ‬سۆز‭ ‬و‭ ‬به‌لانس‭ ‬و‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬خۆشه‌ویستی‭.‬

ئه‌م‭ ‬كردارانه‌‭ ‬بۆ‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵ‭ ‬گه‌لێك‭ ‬گرنگن،‭ ‬هێوری‭ ‬و‭ ‬ئاسووده‌یی‭ ‬به‌‭ ‬منداڵ‭ ‬ده‌به‌خشن،‭ ‬به‌‭ ‬مه‌رجێك‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬باب‭ ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌‭ ‬بشێلن،‭ ‬خۆیان‭ ‬هێور‭ ‬بكه‌نه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬یه‌كێك‭ ‬ده‌شێلێت‭ ‬و‭ ‬مه‌ساجی‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌كات‭ ‬پێویسته‌‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬ده‌ستی‭ ‬به‌‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬بكه‌وێت،‭ ‬خۆی‭ ‬هیۆر‭ ‬بێته‌وه‌،‭ ‬ئاسووده‌‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێك‭ ‬شپرزه‌یی‭ ‬و‭ ‬سترێس‭ ‬و‭ ‬ده‌ماگرژی‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵچوون‭ ‬له‌‭ ‬جه‌سته‌یدا‭ ‬نه‌مێنێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌گه‌ری‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌سته‌‭ ‬نێگه‌تیڤانه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕێگه‌ی‭ ‬ده‌سته‌كانییه‌وه‌‭ ‬داچۆڕێته‌‭ ‬ناو‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌وه‌،‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬هه‌ستی‭ ‬پۆزه‌تیڤ،‭ ‬هێوری‭ ‬و‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬ئاسووده‌یی‭ ‬بۆ‭ ‬جه‌سته‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬بگوازرێته‌وه‌‭.‬

بۆیه‌‭ ‬فێری‭ ‬ئه‌وه‌یان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬بوێرن‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬گه‌وره‌دا‭ ‬ده‌ست‭ ‬به‌رز‭ ‬بكه‌نه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬پێیان‭ ‬بڵێن‭: ‬ستۆپ،‭ ‬له‌وه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬مه‌یه‌‭ ‬پێشه‌وه‌‭.‬

 

سیناریۆ‭ ‬1‭:‬

بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تاوه‌‭ ‬بوێرێت‭ ‬به‌‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بڵێت‭: ‬ستۆپ،‭ ‬ڕاوه‌سته‌‭!‬

سویدییه‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬یارییه‌ك‭ ‬وه‌كو‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬به‌كار‭ ‬دێنن‭.‬

‭ ‬فه‌رموو‭ ‬خوتووكه‌ی‭ ‬منداڵه‌كه‌ت‭ ‬بده‌،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كه‌نێت‭. ‬به‌رده‌وام‭ ‬به‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌ر‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كه‌نێت‭. ‬تۆیش‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬به‌‭ ‬تاكو‭ ‬ئه‌و‭ ‬چتیر‭ ‬نه‌یه‌وێت‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بێت،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬هاوار‭ ‬ده‌كات‭: ‬به‌سه‌‭! ‬كه‌‭ ‬منداڵه‌كه‌‭ ‬گوتی‭ ‬به‌سه‌،‭ ‬تۆیش‭ ‬ڕاوه‌سته‌‭ ‬و‭ ‬چیتر‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬مه‌به‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬فێر‭ ‬ده‌بێت‭ ‬بڵێت‭ ‬به‌سه‌،‭ ‬نه‌ك‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌نده‌،‭ ‬بگره‌‭ ‬فێری‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬كه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬گه‌وره‌یش‭ ‬گوێی‭ ‬لێ‭ ‬بگرێت‭ ‬و‭ ‬گوێرایه‌ڵی‭ ‬بێت‭.‬

 

سیناریۆ‭ ‬2‭:‬

شوێن‭ ‬شارێك‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬ئه‌وروپا‭..‬

باوك‭: ‬وه‌كو‭ ‬پێشتر‭ ‬بڕیارمان‭ ‬دابوو‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬ده‌چین‭ ‬بۆ‭ ‬سینه‌ما‭.‬

منداڵ‭: ‬به‌شی‭ ‬دووه‌می‭ ‬فیلمی‭ ‬هاری‭ ‬پۆته‌ر‭ ‬ده‌بینین‭!‬

باوك‭: ‬وایه‌‭.‬

منداڵ‭: ‬ئه‌ی‭ ‬دواى‭ ‬سینه‌ما؟‭ ‬چی‭ ‬ده‌كه‌ین؟

باوك‭: ‬ئایس‭ ‬كرێم‭ ‬ده‌خۆین‭.‬

منداڵ‭: ‬ئۆی‭ .. ‬زۆرم‭ ‬پێ‭ ‬خۆشه‌‭.‬

باوك‭: ‬هه‌ر‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬ئایس‭ ‬كرێم‭ ‬ده‌خۆین،‭ ‬بو‭ ‬چه‌ند‭ ‬چركه‌یه‌ك‭ ‬چاوم‭ ‬به‌‭ ‬هاوڕێیه‌كی‭ ‬خۆم‭ ‬ده‌كه‌وێت‭.‬

منداڵ‭: ‬بابه‌‭ ‬هاوڕێیه‌كه‌ت‭ ‬كورده‌؟

باوك‭: ‬به‌ڵێ‭. ‬چییه‌؟‭ ‬بۆ‭ ‬نیگه‌ران‭ ‬بوویت؟

بابه‌‭: ‬زۆر‭ ‬جار‭ ‬هاوڕێ‭ ‬كورده‌كانت‭ ‬ده‌ڵێن‭: ‬چه‌ند‭ ‬منداڵێكی‭ ‬جوانه‌،‭ ‬ئه‌وجا‭ ‬نوقورچێكی‭ ‬توند‭ ‬له‌‭ ‬گۆنام‭ ‬ده‌گرن‭! ‬ده‌زانی‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬كارێكی‭ ‬زۆر‭ ‬ناشیرینه‌‭!‬

سیناریۆ3‭:‬

كه‌‭ ‬ڕاگری‭ ‬كۆلێژ‭ ‬بووم،‭ ‬چه‌ند‭ ‬قوتابییه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬كچه‌كان‭ ‬گله‌ییان‭ ‬له‌‭ ‬مامۆستایه‌ك‭ ‬كرد،‭ ‬گوایه‌‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬ستایش‭ ‬و‭ ‬هاندان‭ ‬و‭ ‬ده‌ستخۆشییه‌وه‌،‭ ‬جار‭ ‬و‭ ‬بار‭ ‬نوقورچێك‭ ‬له‌‭ ‬گۆنایان‭ ‬ده‌گرێت‭. ‬

رۆژێك‭ ‬مامۆستاكه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬لام،‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬وتارێكی‭ ‬منی‭ ‬خوێندبووه‌وه‌،‭ ‬گوتی‭:‬

‭- ‬دكتۆر‭ ‬وتارێكی‭ ‬جوان‭ ‬بوو،‭ ‬ده‌ستخۆش‭.‬

‭- ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌نده‌؟

‭- ‬تێ‭ ‬ناگه‌م؟

‭- ‬ده‌‭ ‬نوقورچێك‭ ‬له‌‭ ‬ئێمه‌یش‭ ‬بگره‌‭ ‬گیانه‌‭! ‬

مامۆستاكه‌‭ ‬تێگه‌یشت،‭ ‬باش‭ ‬بوو‭ ‬چیدی‭ ‬ئه‌و‭ ‬خووه‌ی‭ ‬دووباره‌‭ ‬نه‌كرده‌وه‌‭. ‬