​ئینتیمای کۆمه‌ڵایه‌تیی ئوسامه‌ بن لادن

​له‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬سه‌ره‌تاکانه‌وه‌‭ ‬خانه‌واده‌ی‭ ‬بن‭ ‬لادن‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ڕووبه‌رێکی‭ ‬جوگرافی‭ ‬که‌‭ ‬به‌‭ ‬دۆڵی‭ ‬دۆحان،‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬حه‌زره‌موتی‭ ‬یه‌مه‌نی‭ ‬ناسراوه‌‭ ‬و‭ ‬تەنیا‭ ‬سه‌د‭ ‬کیلۆمه‌ترێك‭ ‬له‌‭ ‬ئۆقیانووسی‭ ‬هیندییه‌وه‌‭ ‬دووره‌‭. ‬بن‭ ‬لادنه‌‭ ‬حه‌زره‌موتییه‌کان،‭ ‬له‌بری‭ ‬جه‌نگی‭ ‬خێڵه‌کی‭ ‬و‭ ‬خه‌ونه‌‭ ‬بچووکه‌کانی‭ ‬خێڵ‭ ‬و‭ ‬ناوچه‌گه‌رایی،‭ ‬ڕێگای‭ ‬کۆکردنه‌وه‌ی‭ ‬سه‌رمایه‌‭ ‬و‭ ‬وه‌به‌رهێنانیان‭ ‬گرته‌‭ ‬به‌ر‭. ‬به‌درێژایی‭ ‬مێژووی‭ ‬ئه‌م‭ ‬بنه‌ماڵه‌یه‌،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌بری‭ ‬ڕووتکردنه‌وه‌ی‭ ‬قافڵه‌کانی‭ ‬بیابان‭ ‬یاخود‭ ‬هاوڕێیه‌تیکردنیان،‭ ‬بازرگانیییان‭ ‬له‌ڕێگای‭ ‬ده‌ریاوه‌‭ ‬هه‌ڵبژارد‭! ‬

محەمەد‭ ‬بن‭ ‬لادن،‭ ‬که‌‭ ‬هێشتا‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬هه‌رزه‌کاریدا‭ ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌م‭ ‬گه‌شته‌‭ ‬ده‌ریاییانه‌دا،‭ ‬چاوێکی‭ ‬له‌ده‌ست‭ ‬ده‌دات‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ناچاری‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬حه‌زره‌موت‭. ‬پاش‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬که‌‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬گه‌نجێتی،‭ ‬به‌‭ ‬چاوێکی‭ ‬کوێره‌وه‌،‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌دات‭ ‬کۆڵنه‌دات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رکێشیه‌کانی‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مجاره‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌کی‭ ‬دیکه‌‭. ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1925دا،‭ ‬محەمەد،‭ ‬له‌بری‭ ‬ده‌ریا،‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬شاری‭ ‬جه‌دده‌ی‭ ‬سعودی‭ ‬ده‌که‌وێته‌‭ ‬ڕێ‭. ‬لێره‭ ‬‌به‌دواوه‭ ‬و‭ ‬هاوزه‌مان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬گه‌یشتنی‭ ‬ئه‌مه‌ریکاییه‌کان‭ ‬به‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬جه‌دده‌دا،‭ ‬له‌بری‭ ‬وه‌به‌رهێنان‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬بازرگانیدا،‭ ‬ده‌ست‭ ‬ده‌کات‭ ‬به‌‭ ‬وه‌به‌رهێنان‭ ‬له‌بواری‭ ‬بیناسازیدا‭.‬‌‭ ‬ئاماده‌یی‭ ‬ئه‌مه‌ریکاییه‌کان‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕانیان‭ ‬به‌دوای‭ ‬بیره‌‭ ‬نه‌وتیه‌کاندا،‭ ‬شانسێکی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬به‌رده‌ست‭ ‬بۆ‭ ‬کۆکردنه‌وه‌ی‭ ‬سه‌رمایه‌یه‌کی‭ ‬فراوان‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬تۆرێك‭ ‬له‌‭ ‬په‌یوه‌ندی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬وڵاته‌‭ ‬یه‌کگرتوه‌کانی‭ ‬ئه‌مه‌ریکادا؛‭ ‬که‌‭ ‬75‭ ‬ساڵ‭ ‬دواتر،‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجا‭ ‬منداڵه‌که‌ی،‭ ‬له‌‭ ‬11ی‭ ‬سێپته‌مبه‌ری‭ ‬2001دا،‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ئه‌مه‌ریکا‭ ‬خه‌ڵتانی‭ ‬خوێنێك‭ ‬ده‌کات،‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬که‌‭ ‬هه‌رگیزا‭ ‬و‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬له‌بیریان‭ ‬نه‌چێته‌وه‌‭!‬

له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1931دا،‭ ‬محەمەد‭ ‬و‭ ‬عه‌بدوڵای‭ ‬بن‭ ‬لادن‭ ‬متمانه‌ی‭ ‬کۆشکی‭ ‬پاشایه‌تیش‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬ده‌هێنن‭ ‬و‭ ‬به‌شێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬له‌‭ ‬گرێبه‌سته‌کانیان‭ ‬ده‌که‌وێته‌‭ ‬ده‌ست،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬ڕیازی‭ ‬پایته‌ختدا‭. ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬دروستکردن‭ ‬و‭ ‬دروستکردنه‌وه‌ی‭ ‬ڕێگاوبانه‌کان،‭ ‬قوتابخانه‌کان،‌‭ ‬زانکۆکان،‭ ‬مزگه‌وته‌کان،‭ ‬کۆشکه‌‭ ‬گه‌وره‌کان،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬نه‌خشه‌‭ ‬خه‌یاڵکراوه‌کانی‭ ‬بن‭ ‬لادنییە‌کان،‭ ‬وه‌ك‭ ‬پرۆسێسێکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬ده‌که‌ونه‌‭ ‬ڕێ‭.‬

له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1950دا،‭ ‬واته‌‭ ‬تەنیا‭ ‬25‭ ‬ساڵ‭ ‬پاش‭ ‬به‌جێهێشتنی‭ ‬حه‌زره‌موت‭ ‬و‭ ‬نیشته‌جێبوون‭ ‬له‌‭ ‬جه‌دده‌دا،‭ ‬پادشای‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬سعودیه‌،‭ ‬عه‌بدولعه‌زیز‭ ‬بن‭ ‬سعود،‭ ‬به‌پێی‭ ‬بڕیارێکی‭ ‬شاهانه‌،‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬لادن‭ ‬وه‌ك‭ ‬به‌ڕێوبه‌ری‭ ‬گشتیی‭ ‬بیناسازی‭ ‬له‌‭ ‬سعودیه‌دا،‭ ‬ده‌ستنیشان‭ ‬ده‌کات‭. ‬به‌‭ ‬گوزارشتێکی‭ ‬دیکه‌،‭ ‬ته‌واوی‭ ‬ئه‌م‭ ‬مه‌له‌فه‌‭ ‬ده‌که‌وێته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬بنه‌ماڵه‌ی‭ ‬بن‭ ‬لادن‭! ‬ساڵی‭ ‬1957،‭ ‬عه‌بدوڵا‭ ‬بن‭ ‬لادن،‭ ‬پاش‭ ‬کۆکردنه‌وه‌ی‭ ‬سه‌رمایه‌یه‌کی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬خه‌یاڵی،‭ ‬مه‌یدانه‌که‌‭ ‬به‌ته‌واوی‭ ‬بۆ‭ ‬محەمەدی‭ ‬برای‭ ‬به‌جێ‭ ‬ده‌هێڵێت‭ ‬و‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭ ‬حه‌زره‌موت‭.‬

محەمەد‭ ‬بن‭ ‬لادن،‭ ‬وه‌ك‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ندێکی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕووبه‌ره‌‭ ‬جوگرافیه‌،‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬چوار‭ ‬ژن‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌وانه‌‭ ‬که‌‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬15‭ ‬ساڵیدا‭ ‬هێناویه‌تی‭ ‬ناوی‭ ‬عالیه‌‭ ‬غانم‭ ‬بووه‌‭. ‬عالیه‌‭ ‬کچی‭ ‬خێزانێکی‭ ‬هه‌ژاری‭ ‬شاری‭ ‬لازیقیه‌‌‌ی‭ ‬سووریایه‌‭ ‬که‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌ریای‭ ‬سپیی‭ ‬ناوه‌ڕاسته‌‭. ‬ساڵی‭ ‬1957‭ ‬کوڕێك‭ ‬به‌ناوی‭ ‬ئوسامه‌‭ ‬به‌‭ ‬مێرده‌که‌ی‭ ‬ده‌به‌خشێت‭ ‬و‭ ‬کاتێك‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬ئه‌م‭ ‬کوڕه‌‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬4‭ ‬ساڵ،‭ ‬محەمەدی‭ ‬باوکی‭ ‬بڕیار‭ ‬ده‌دات‭ ‬عالیه‌‭ ‬ته‌ڵاق‭ ‬بدات‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬له‌‭ ‬محەمەد‭ ‬عه‌تاس،‭ ‬که‌‭ ‬یه‌کێك‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬به‌ڕێوبه‌ری‭ ‬مقاولاته‌کانی،‭ ‬ماره‌ی‭ ‬بکات‭! ‬ساڵی‭ ‬1968،‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬لادن‭ ‬له‌‭ ‬ڕووداوێکی‭ ‬ناکاودا،‭ ‬به‌ریه‌ککه‌وتنی‭ ‬فڕۆکه‌که‌ی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬چیای‭ ‬تائیفدا،‭ ‬ده‌مرێت‭ ‬و‭ ‬پاش‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌رمایه‌یه‌کی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬خه‌یاڵی‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌کانی‭ ‬به‌جێ‭ ‬ده‌هێڵێت‭. ‬دواتر‭ ‬سالمی‭ ‬کوڕه‌‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬کاروباره‌کانی‭ ‬ده‌گرێته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬و‭ ‬جێگای‭ ‬باوکی‭ ‬ده‌گرێته‌وه‌‭.‬

له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬ساڵدا‭ ‬ئوسامه‌‭ ‬بن‭ ‬لادن‭ ‬ده‌خرێته‌‭ ‬خوێندنگایه‌کی‭ ‬تایبه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬پرۆگرامێکی‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬مۆدێرن‭ ‬په‌روه‌رده‌‭ ‬ده‌کرێت‭. ‬ئه‌و‭ ‬منداڵانه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬له‌م‭ ‬خوێندنگایه‌دان،‭ ‬هه‌موویان‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌و‭ ‬خانه‌وادانه‌ن‭ ‬که‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ری‭ ‬سه‌ره‌وه‌ی‭ ‬کۆمه‌ڵگادا‭ ‬نیشته‌جێن‭. ‬به‌پێی‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬چاوه‌کان،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬کتێبی‭ ‬نۆ‭ ‬ژیانی‭ ‬ئه‌لقاعیده‌‭ ‬که‌‭ ‬پێشتر‭ ‬ئاماژه‌مان‭ ‬پێ‭ ‬دا،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬14‭ ‬ساڵیدا،‭ ‬ئوسامه‌‭ ‬ده‌که‌وێته‌‭ ‬ژێر‭ ‬کاریگه‌ریی‭ ‬یه‌کێك‭ ‬له‌‭ ‬مامۆستاکانییە‌وه‌‭ ‬که‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬برایانی‭ ‬موسڵمان‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬پاش‭ ‬ته‌واوبوونی‭ ‬ده‌وامی‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬به‌شێوه‌یه‌کی‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بینیویه‌تی‭ ‬و‭ ‬به‌شداریی‭ ‬کردووه‌‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسێسی‭ ‬به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنیدا‭. ‬ئه‌م‭ ‬مامۆستایه‌،‭ ‬که‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬دایکی‭ ‬خه‌ڵکی‭ ‬سووریایه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬زه‌بروزه‌نگی‭ ‬ڕژێم‭ ‬هه‌ڵهاتوو‌ه‌،‭ ‬سیستمێکی‭ ‬ئاماده‌باشی‭ ‬بیناکراو‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئیسلامیزم‭ ‬له‌‭ ‬چاپه‌‭ ‬ئیخوانییە‌که‌یدا،‭ ‬له‌‭ ‬خه‌یاڵدانی‭ ‬ئوسامه‌دا‭ ‬دروست‭ ‬ده‌کات‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬داهاتوودا‭ ‬به‌‭ ‬ئاسانی‭ ‬بتوانێت‭ ‬ئه‌زموونی‭ ‬ململانێی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬هه‌رس‭ ‬بکات‭. ‬من‭ ‬پێموایه‌،‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌م‭ ‬سیستمی‭ ‬ئاماده‌باشییه‌ی‭ ‬که‌‭ ‬له‌‭ ‬14‭ ‬ساڵیدا‭ ‬له‌‭ ‬که‌سایه‌تیی‭ ‬ئوسامه‌دا‭ ‬چێنرا،‭ ‬ڕووداوی‭ ‬11‭ ‬ی‭ ‬سێپته‌مبه‌ری‭ ‬2001‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌نجامه‌کانیشی،‭ ‬شانسی‭ ‬دروستبوونیان‭ ‬ده‌بوو‭ ‬به‌‭ ‬گریمانه‌یه‌کی‭ ‬ته‌واو‭ ‬لاواز‭.‬