مه‌حموود خانى دزڵى

‭ ‬ڕۆژی‭ (‬20ى‭ ‬مایسى‭ ‬1919‭) ‬سه‌ركرده‌ى‭ ‬شۆڕشگێر‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تیى‭ ‬ناسراوى‭ ‬نه‌ته‌وه‌كه‌مان‭ ‬و‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬هه‌ورامان‭ (‬مه‌حموودخانى‭ ‬دزڵى‭) ‬به‌‭ ‬هێزێكه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬گه‌یشته‌‭ ‬شارى‭ ‬سوله‌یمانى،‭ ‬تا‭ ‬به‌هاناى‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموودى‭ ‬نه‌مر‭)‬ه‌وه‌‭ ‬بچێت‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬دواى‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموود‭) ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئینگلیزه‌كان‭ ‬دووچارى‭ ‬گرژى‭ ‬و‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬كێشه‌‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬نێوانیان‭. ‬واته‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانى‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رۆكه‌كه‌ى‭ ‬هاته‌‭ ‬سوله‌یمانى،‭ ‬تا‭ ‬له‌و‭ ‬كاته‌دا‭ ‬ته‌نیایی‭ ‬نه‌كات‭ ‬و‭ ‬به‌جێى‭ ‬نه‌هێڵێت‭. ‬دیاره‌‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬پێچه‌وانه‌ى‭ ‬ئێستامان،‭ ‬كه‌‭ ‬ڕۆژانه‌‭ ‬كه‌سان‭ ‬و‭ ‬لایه‌نانێك‭ ‬سه‌رۆكى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬دووچارى‭ ‬گرفت‭ ‬و‭ ‬كێشه‌یه‌كى‭ ‬ناوخۆیى‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬تا‭ ‬ده‌ره‌فه‌تى‭ ‬به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى‭ ‬پیلانه‌‭ ‬ناوچه‌یى‭ ‬و‭ ‬هه‌رێمه‌كانى‭ ‬نه‌بێت‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬لاواز‭ ‬بیه‌ننه‌‭ ‬به‌رچاو‭! ‬وه‌ك‭ ‬سه‌رچاوه‌كان‭ ‬باسى‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕۆژه‌ى‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬به‌‭ ‬خۆى‭ ‬و‭ ‬هێزه‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬گه‌یشته‌‭ ‬سوله‌یمانى،‭ (‬مێجه‌رسۆن‭) ‬ئه‌فسه‌رى‭ ‬پله‌‭ ‬باڵاى‭ ‬به‌ریتانیا‭ ‬له‌‭ ‬سوله‌یمانى،‭ ‬شاره‌كه‌ى‭ ‬به‌جێهێشت‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ئاماژه‌ى‭ ‬ڕووداوێكى‭ ‬نه‌خوازرازو‭ ‬بوو‭ ‬له‌نێوان‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬ئینگلیز،‭ ‬كه‌‭ ‬خۆرى‭ ‬دۆستایه‌تیان‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬ئاوا‭ ‬ده‌بێت‭. ‬وه‌ك‭ ‬دواتریش‭ ‬ده‌ركه‌وت‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬نه‌خوازاراوه‌كه‌‭ ‬شه‌ڕى‭ (‬ده‌ربه‌ندى‭ ‬بازیان‭) ‬بوو‭ ‬له‌‭ (‬17ى‭ ‬مایسی‭ ‬1919ز‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬تێیدا‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموودى‭ ‬نه‌مر‭) ‬به‌دیلى‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬ئینگلیزه‌كان‭ ‬و‭ ‬دواى‭ ‬دادگایه‌كی‭ ‬ڕووكه‌شیى‭ ‬سه‌ربازى‭ ‬بۆ‭ ‬دوورگه‌ى‭ ‬هینگامى‭ ‬هیندستان‭ ‬دوور‭ ‬خرایه‌وه‌‭. ‬واته‌‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬له‌و‭ ‬ڕۆژه‌دا‭ ‬به‌هاناى‭ ‬سه‌رۆكێكى‭ ‬كورده‌وه‌‭ ‬هات،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كات‭ ‬سه‌رۆكى‭ ‬حكومدارى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬ناسنامه‌ى‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬كورد‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬به‌شى‭ ‬باشوورى‭. ‬كه‌چى‭ ‬دواى‭ ‬نزیك‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ناوخۆمان‭ ‬كێشه‌‭ ‬و‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬بۆ‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕێكى‭ ‬ده‌سته‌ویه‌خه‌ین‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ڕێكخراوی‭ ‬تیرۆریستى‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬پیلانى‭ ‬حكوومه‌تى‭ ‬ئێراق‭ ‬و‭ ‬وڵاتانى‭ ‬هه‌رێمى‭!    ‬

‭(‬مه‌حموود‭ ‬خان‭ ‬كوڕى‭ ‬عه‌زیز‭ ‬خان‭ ‬كوڕى‭ ‬بارام‭ ‬به‌گ‭) ‬ساڵى‭ (‬1870ز‭) ‬له‌‭ ‬گوندى‭ (‬دزڵى‭) ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ورامانى‭ ‬ته‌خت‭ ‬هاتووه‌ته‌‭ ‬دونیاوه‌‭. ‬دایكى‭ (‬پیرۆز‭ ‬خانم‭ ‬كچى‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬سوڵتان‭) ‬بووه‌‭. (‬عه‌زیز‭ ‬خان‭)‬ى‭ ‬باوكى‭ ‬خاوه‌نى‭ (‬11‭) ‬كوڕ‭ ‬و‭ (‬6‭) ‬كچ‭ ‬بووه‌،‭ ‬كه‌‭ (‬مه‌حموود‭ ‬خان‭) ‬یه‌كێك‭ ‬بووه‌‭ ‬له‌‭ ‬كوڕه‌كانى‭ ‬دواى‭ ‬كۆچى‭ ‬دوایى‭ ‬باوكى‭ ‬بووه‌ته‌‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬بنه‌ماڵه‌كه‌یان‭ ‬و‭ ‬سه‌ردارى‭ ‬دزڵى‭. ‬

‭(‬مه‌حموود‭ ‬خان‭) ‬هاوكار‭ ‬و‭ ‬پشتیوانێكى‭ ‬گه‌وره‌یى‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموودى‭ ‬نه‌مر‭) ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵه‌‭ ‬نه‌ته‌وه‌یى‭ ‬و‭ ‬كوردستانییه‌كانى‭. ‬ده‌سپێكى‭ ‬ئه‌و‭ ‬پشتیوانى‭ ‬و‭ ‬هاوكارییه‌شى‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕى‭ (‬شوعیبه‌‭)‬ى‭ ‬ئه‌وپه‌ڕى‭ ‬باشوورى‭ ‬ئێراق‭ ‬ده‌ركه‌وت،‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نى‭ (‬45‭) ‬ساڵیدا‭ ‬به‌‭ ‬ژماره‌یه‌كى‭ ‬به‌رچاوى‭ ‬هێزه‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬پشتیوانیى‭ ‬له‌‭ ‬شێخى‭ ‬نه‌مر‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬به‌شداریى‭ ‬شه‌ڕه‌كه‌ى‭ ‬له‌‭ (‬15ى‭ ‬نیسانى1915ز‭) ‬و‭ ‬له‌پشت‭ ‬هێزه‌كه‌ى‭ ‬شێخه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬دژى‭ ‬سوپاى‭ ‬ئینگلیز‭ ‬كرد‭. ‬دیاره‌‭ ‬ئه‌گه‌رچى‭ ‬چاره‌نووسى‭ ‬شه‌ڕه‌كه‌‭ ‬شكست‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌و‭ ‬به‌شدارییه‌‭ ‬ده‌ریخست،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬چاوى‭ ‬له‌‭ ‬كورسیى‭ ‬سه‌رۆكه‌كه‌ى‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭ ‬پیلانى‭ ‬له‌‭ ‬دژ‭ ‬ناگێڕێت،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬هه‌وارز‭ ‬و‭ ‬نشێویه‌كدا‭ ‬پشتیوان‭ ‬و‭ ‬هاوكاریه‌تى‭. ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬بیسته‌مدا‭ ‬پشتیوانیی‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموودى‭ ‬نه‌مر‭) ‬و‭ ‬حكوومه‌تى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانى‭ (‬1918‭-‬1919ز‭)‬و‭ (‬1922‭-‬1924ز‭) ‬و‭ ‬شه‌ڕه‌كانى‭ ‬ساڵانى‭ ‬دواترى‭ ‬كرد‭. ‬

كاتێكش‭ ‬هه‌وڵه‌كانى‭ ‬شێخ‭ ‬له‌‭ ‬سییه‌كانى‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬بیست‭ ‬شكستیان‭ ‬خوارد،‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌ى‭ ‬خۆى‭ ‬خه‌باتى‭ ‬له‌‭ ‬دژى‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬شاهه‌شناهى‭ ‬ئێران‭ ‬كرد‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌ساڵانى‭ ‬جه‌نگى‭ ‬جیهانیى‭ ‬دووه‌م‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ (‬مه‌حموود‭ ‬خانى‭ ‬كانى‭ ‬سانان‭) ‬كه‌وته‌‭ ‬كێشه‌وه‌‭. ‬به‌وه‌ى‭ (‬مه‌حموود‭ ‬خانى‭ ‬كانى‭ ‬سانان‭) ‬ده‌یویست‭ ‬به‌هۆى‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌وه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬هه‌وراماندا‭ ‬بگرێت‭ ‬و‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬له‌ناو‭ ‬به‌رێت‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬بگێڕێته‌وه‌‭ ‬ناوچه‌ى‭ ‬هه‌ورامان،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬له‌پێناو‭ ‬ڕێگرى‭ ‬له‌و‭ ‬كاره‌‭ ‬په‌ناى‭ ‬بۆ‭ (‬حه‌مه‌ڕه‌شیدخانى‭ ‬بانه‌‭) ‬برد،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬كات‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتێكى‭ ‬كوردی‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كانى‭ (‬بانه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌قز‭ ‬و‭ ‬سه‌رده‌شت‭). ‬له‌به‌رامبه‌ردا‭ (‬حه‌مه‌ڕه‌شیدخانى‭ ‬بانه‌‭) ‬هێزێكى‭ (‬سێ‭ ‬سه‌د‭) ‬كه‌سیى‭ ‬له‌ژێر‭ ‬فه‌رمانده‌یی‭ (‬حه‌مه‌ئه‌مین‭ ‬خان‭)‬ی‭ ‬برای‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیى‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬ڕه‌وانه‌ی‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬مه‌ریوان‭ ‬كرد‭. ‬هێزه‌كه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬كۆتایی‭ ‬وه‌رزی‭ ‬پاییزی‭ ‬ساڵی‭ (‬1943ز‭) ‬گه‌یشته‌‭ ‬گوندی‭ (‬ساوجی‭)‬ى‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬شارستانى‭ ‬مه‌ریوان‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هێزێكی‭ (‬مه‌حموودخانی‭ ‬كانی‭ ‬سانان‭) ‬گه‌یشت،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬كوڕه‌كه‌یه‌وه‌‭ (‬محەمەدخان‭) ‬سه‌ركردایه‌تی‭ ‬ده‌كرا‭. ‬له‌و‭ ‬گونده‌ش‭ ‬شه‌ڕێكی‭ ‬قورس‭ ‬ڕووی‭ ‬دا،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬كۆتاییدا‭ ‬هێزه‌كه‌ى‭ (‬موحه‌ممه‌دخان‭) ‬تێكشكا‭ ‬و‭ ‬ناچار‭ ‬به‌‭ ‬پاشه‌كشه‌‭ ‬بۆ‭ ‬شاری‭ (‬مه‌ریوان‭) ‬كرا‭. ‬به‌‭ ‬دوایدا‭ ‬هێزی‭ ‬به‌گزاده‌كان‭ ‬درێژه‌یان‭ ‬به‌‭ ‬شاڵاوه‌كه‌‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬توانیان‭ ‬دوای‭ ‬ململانێیه‌كی‭ ‬سه‌خت‭ ‬شاره‌كه‌‭ ‬ئازاد‭ ‬بكه‌ن‭. ‬دوای‭ ‬ئازادكردنی‭ ‬شاره‌كه‌ش‭ (‬حه‌مه‌ڕه‌شیدخان‭) ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌‭ (‬شێخ‭ ‬عه‌بدولقادری‭ ‬چوێسه‌‭ ‬و‭ ‬قازی‭ ‬ڕه‌حیم‭)‬ی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێكخستنی‭ ‬كاروباری‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تیی‭ ‬شاره‌كه‌‭ ‬نارده‌‭ ‬ئه‌وێ‭. ‬به‌دوای‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌ردانی‭ ‬شاره‌كه‌ی‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬له‌‭ ‬ڕیوڕه‌سمی‭ ‬ئاهه‌نگی‭ ‬ئازادكردنی‭ ‬شاره‌كه‌دا،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ (‬قه‌ڵای‭ ‬مه‌ریوان‭) ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬چوو،‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬بۆ‭ (‬مه‌حموود‭ ‬خانی‭ ‬دزڵی‭) ‬بگه‌ڕێنێته‌وه‌‭. ‬به‌و‭ ‬ڕووداوه‌ش‭ ‬كوردپه‌روه‌رى‭ ‬و‭ ‬كوردستانیبوونى‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬ده‌ركه‌وت،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬دوو‭ ‬سه‌رده‌مى‭ ‬جیادا‭ ‬ملى‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كه‌چ‭ ‬نه‌كرد‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬به‌ره‌ى‭ ‬شۆڕشگێڕانى‭ ‬كوردستاندا‭ ‬خه‌باتى‭ ‬كرد‭. ‬قۆناغێك‭ ‬له‌‭ ‬پشتى‭ ‬شێخى‭ ‬نه‌مر‭ ‬و‭ ‬قۆناغێكى‭ ‬تر‭ ‬له‌‭ ‬پشتى‭ ‬خانى‭ ‬بانه‌وه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬هۆكارى‭ ‬دوورخستنه‌وه‌ى‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬چه‌ندین‭ ‬جار‭ ‬له‌‭ ‬زێد‭ ‬و‭ ‬نیشتمانى‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ (‬هیندستان،‭ ‬تاران،‭ ‬ڕومادى،‭ ‬به‌غدا‭) ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬دوورخراونه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ستبه‌سه‌رى‭ ‬بۆ‭ ‬شاره‌كانى‭ (‬سنه‌‭ ‬و‭ ‬سوله‌یمانى‭) ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬ئێراقى‭ ‬و‭ ‬ئێرانییه‌وه‌‭.‬

‭   ‬كۆتایی‭ ‬ژیانى‭ ‬ئه‌و‭ ‬شۆڕشگێڕه‌ى‭ ‬كوردیش،‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬پیلانى‭ ‬نه‌یارانى‭ ‬كورد‭ ‬بوو،‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬1946ز‭) ‬له‌لایه‌ن‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬شاهه‌نشاى‭ ‬ئێرانه‌وه‌‭ ‬ده‌رمانخوارد‭ ‬كرا‭ ‬و‭ ‬دواى‭ (‬9‭) ‬ڕۆژ‭ ‬له‌و‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬كۆچى‭ ‬دوایی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬گوندى‭ (‬هانه‌ى‭ ‬قوڵ‭) ‬به‌‭ ‬خاك‭ ‬سپێردرا‭. ‬به‌مه‌ش‭ ‬خۆرى‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬خه‌بات‭ ‬و‭ ‬شۆڕشگێڕێكى‭ ‬كورد‭ ‬ڕووى‭ ‬له‌‭ ‬ئاوابوون‭ ‬كرد‭.‬

دواى‭ (‬96‭) ‬ساڵ‭ ‬له‌و‭ ‬ڕووداوه‌‭ ‬مێژووییه‌ى‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬به‌‭ ‬هاناى‭ ‬شێخى‭ ‬نه‌مره‌وه‌‭ ‬هات،‭ ‬كوردى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌بری‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌به‌رامبه‌ر‭ ‬نه‌یارانیان‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌ڵوێست‭ ‬بن،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌م‭ ‬قۆناغه‌دا‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تى‭ ‬ناوه‌ندیى‭ ‬ئێراق‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوی‭ ‬تیرۆریستى‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬وڵاتانى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬ده‌بیننه‌وه‌،‭ ‬كه‌چى‭ ‬ململانێ‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬كێشه‌‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كتر‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬به‌رنامه‌‭ ‬و‭ ‬پلانى‭ ‬وڵاتانى‭ ‬هه‌رێم‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬یه‌كتر‭ ‬جێبه‌جێ‭ ‬ده‌كه‌ن‭. ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ده‌بوا‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬كات‭ ‬یه‌كگرتووتر‭ ‬بوونایه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌مووان‭ ‬له‌‭ ‬پشت‭ ‬سه‌رۆكایه‌تىی‭ ‬هه‌رێم‭ ‬و‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬و‭ ‬په‌رله‌مانه‌وه‌‭ ‬كار‭ ‬بۆ‭ ‬گشتپرسى‭ ‬و‭ ‬سه‌ربه‌خۆیى‭ ‬كوردستان‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬نه‌وه‌ك‭ ‬جارێكى‭ ‬تر‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬بۆ‭ ‬باوه‌شى‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬ئێراقى‭ ‬بگێڕنه‌وه‌‭. ‬وه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬سه‌ركرده‌كانى‭ ‬وه‌ك‭ (‬شێخ‭ ‬مه‌حموودى‭ ‬نه‌مر‭ ‬و‭ ‬مه‌حموود‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭ ‬و‭ ‬حه‌مه‌ڕه‌شیدخانى‭ ‬بانه‌‭) ‬خه‌باتیان‭ ‬بۆ‭ ‬كرد‭.‬

 

سه‌رچاوه‌كانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬باسه‌‭:‬

عومه‌ر‭ ‬مارف‭ ‬به‌رزنجى‭: ‬مه‌حموود‭ ‬خانى‭ ‬دزڵى‭-‬شۆڕشگێڕى‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتى‭ ‬كوردستان‭.‬

د‭. ‬كه‌یوان‭ ‬ئازاد‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭: ‬حه‌مه‌ڕه‌شیدخانى‭ ‬بانه‌‭.‬