تازه‌ كڵاو با بردی

كۆتایی‭ ‬شه‌سته‌كان‭ ‬و‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬حه‌فتاكان،‭ ‬گه‌رمه‌ی‭ ‬خۆشنودی‭ ‬و‭ ‬سه‌یران‭ ‬و‭ ‬گه‌شتی‭ ‬به‌كۆمه‌ڵ‭ ‬بوو‭ ‬له‌ناو‭ ‬كوردستاندا،‭ ‬هاوڕێیه‌تی‭ ‬و‭ ‬خزمایه‌تی‭ ‬و‭ ‬خۆشه‌ویستی‭ ‬به‌‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬پته‌و‭ ‬بوو،‭ ‬ناتوانرێ‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێك‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئێسته‌دا‭ ‬به‌راورد‭ ‬بكرێت‭! ‬شه‌و‭ ‬نه‌بوو‭ ‬هیچ‭ ‬ماڵێك‭ ‬بێ‭ ‬میوان‭ ‬ڕۆژ‭ ‬بكاته‌وه‌‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئه‌و‭ ‬خێزانانه‌شی‭ ‬كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬خزمایه‌تییان‭ ‬به‌‭ ‬هێز‭ ‬بوایه‌،‭ ‬شه‌وان‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌چوون‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵی‭ ‬یه‌كتر،‭ ‬نه‌ده‌هاتنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬شه‌و‭ ‬له‌‭ ‬ماڵی‭ ‬یه‌كتردا‭ ‬ده‌مانه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كێك‭ ‬یان‭ ‬دوان‭ ‬له‌‭ ‬خێزانه‌كه‌‭ ‬ده‌گوترا‭ - ‬بۆچی‭ ‬ئه‌مشه‌و‭ ‬لامان‭ ‬نامێننه‌وه‌؟‭- ‬ئیتر‭ ‬كه‌س‭ ‬باسی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬نه‌ده‌كرد‭ ‬كه‌‭ ‬شوێنم‭ ‬لێ‭ ‬ده‌گۆڕێت‭ ‬و‭ ‬خه‌وم‭ ‬لی‭ ‬ناكه‌وێت‭ ‬و‭ ‬له‌م‭ ‬جۆره‌‭ ‬قسانه‌‭.‬

‭ ‬خۆشی‭ ‬و‭ ‬به‌خته‌وه‌ریی‭ ‬ئه‌وده‌م،‭ ‬به‌شێكی‭ ‬زۆری‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌‭ ‬توندوتۆڵه‌كان‭ ‬دروستی‭ ‬كردبوون،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬وه‌رزی‭ ‬به‌هار‭ ‬ده‌هات،‭ ‬شوێنێك‭ ‬نه‌ده‌مایه‌وه‌‭ ‬سه‌یرانی‭ ‬لێ‭ ‬نه‌كرێت،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬دوور‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬نزیك‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬ئوتۆمبێلیان‭ ‬نه‌بوایه‌،‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬گردی‭ ‬مامه‌یاره‌‭ ‬و‭ ‬و‭ ‬كارێزی‭ ‬وه‌ستا‭ ‬شه‌ریف‭ ‬له‌‭ ‬سلێمانی‭ ‬ده‌ڕۆشتن‭ ‬و‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬خێزانه‌كه‌‭ ‬هه‌ریه‌كه‌یان‭ ‬شتێكیان‭ ‬له‌‭ ‬پێداویستییه‌كان‭ ‬هه‌ڵده‌گرت،‭ ‬ئه‌وانه‌شی‭ ‬كه‌‭ ‬ئۆتۆمبێلیان‭ ‬هه‌بوایه‌،‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬دووكان‭ ‬و‭ ‬سه‌رچنار‭ ‬ده‌ڕۆشتن‭. ‬

ئێمه‌‭ ‬ماڵی‭ ‬پوورێكمان‭ ‬هه‌بوو‭ ‬كه‌‭ ‬مێرده‌كه‌ی‭ ‬شۆفێری‭ ‬لۆری‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ (‬به‌كری‭ ‬مه‌لا‭ ‬عه‌زیز‭) ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬ئێسته‌‭ ‬كۆچی‭ ‬دوایی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬پیاوه‌‭ ‬زۆر‭ ‬خزمدۆست‭ ‬و‭ ‬ڕووخۆش‭ ‬و‭ ‬ده‌ست‭ ‬و‭ ‬دڵ‭ ‬كراوه‌‭ ‬بوو،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬چاكه‌‭ ‬و‭ ‬پیاوه‌تیمان‭ ‬له‌بیر‭ ‬ناچێته‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬كۆتایی‭ ‬حه‌فتاكاندا‭ ‬شه‌هید‭ (‬ئاواتی‭) ‬برام‭ ‬بڕیاری‭ ‬له‌سێداره‌دانی‭ ‬درا‭ ‬له‌‭ ‬زیندانی‭ ‬مووسڵ،‭ ‬چه‌ند‭ ‬دڵسۆزانه‌‭ ‬یارمه‌تیی‭ ‬ئێمه‌ی‭ ‬ده‌دا‭ ‬و‭ ‬وره‌ی‭ ‬به‌رز‭ ‬ده‌كردینه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬خۆڕاگر‭ ‬بین‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬دوژمنان‭. ‬كاك‭ ‬به‌كر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ڕۆژه‌كاندا‭ ‬بۆ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬پشتێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوو،‭ ‬به‌‭ ‬لۆرییه‌كه‌ی‭ ‬ڕۆژانی‭ ‬هه‌ینی‭ ‬هه‌موومانی‭ ‬كۆ‭ ‬ده‌كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬زیاد‭ ‬له‌‭ ‬پێنچ‭ ‬بۆ‭ ‬شه‌ش‭ ‬خێزانی‭ ‬خۆمان‭ ‬ده‌چووینه‌‭ ‬پشتی‭ ‬لۆرییه‌كه‌وه‌،‭ ‬پوره‌‭ (‬عه‌تێم‭) ‬كه‌‭ ‬هاوسه‌ری‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬خوشكی‭ ‬باوكم‭ ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬شه‌وه‌وه‌‭ ‬فه‌رشی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬سه‌رینی‭ ‬كوردی‭ ‬و‭ ‬دۆشه‌كی‭ ‬له‌ناو‭ ‬لۆرییه‌كه‌دا‭ ‬ڕاده‌خست‭ ‬و‭ ‬پێداویستییه‌كانی‭ ‬سه‌یرانه‌كه‌ی‭ ‬وا‭ ‬ده‌پێچایه‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نه‌كه‌‭ ‬برنج‭ ‬و‭ ‬ڕۆنی‭ ‬ده‌هێنا،‭ ‬له‌به‌رئه‌وه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬زۆر‭ ‬بووین‭ ‬تا‭ ‬به‌شمان‭ ‬بكات،‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌م‭ ‬بوون‭ ‬له‌و‭ ‬خێزانانه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬تەنیا‭ ‬بچنه‌‭ ‬سه‌یران‭! ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬یه‌كی‭ ‬یه‌ك‭ ‬دوو‭ ‬ده‌ست‭ ‬جلیشمان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆمان‭ ‬ده‌برد‭. ‬من‭ ‬كڵاوێكی‭ ‬پووله‌كه‌ی‭ ‬به‌زه‌نگیانه‌م‭ ‬هه‌بوو‭ ‬بۆ‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬ئاهه‌نگه‌‭ ‬هونه‌رییه‌كان‭ ‬له‌سه‌رم‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كێك‭ ‬له‌و‭ ‬سه‌یرانانه‌ش‭ ‬له‌سه‌رم‭ ‬كرد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌موومان‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬پیر‭ ‬و‭ ‬گه‌نج‭ ‬له‌‭ ‬پشتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬لۆرییه‌دا‭ ‬به‌‭ ‬گۆرانی‭ ‬و‭ ‬چه‌پڵه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵپه‌ڕكێ‭ ‬كاته‌كه‌مان‭ ‬ده‌برده‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬تا‭ ‬ده‌گه‌یشتینه‌‭ ‬قه‌شقۆڵی،‭ ‬سه‌ری‭ ‬لۆرییه‌كه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬چادر‭ ‬داپۆشرابوو‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ندێ‭ ‬شوێنیشه‌وه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌مان‭ ‬ده‌بینی،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬به‌شی‭ ‬پێشه‌وه‌ی‭ ‬لۆرییه‌كه‌ش‭ ‬به‌تاڵییه‌ك‭ ‬هه‌بوو‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵه‌‭ ‬ئازا‭ ‬و‭ ‬چاونه‌ترسه‌كان‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كان‭ ‬ته‌رخان‭ ‬ده‌كرا‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌چوون‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌وه‌ی‭ ‬داده‌نیشتن‭ ‬و‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬دوو‭ ‬یان‭ ‬سێ‭ ‬كه‌س‭ ‬زیاتر‭ ‬نه‌ده‌بووه‌وه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬جاره‌‭ ‬منیش‭ ‬خۆم‭ ‬پێ‭ ‬نه‌گیرا‭ ‬و‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كوڕه‌كان‭ ‬چووم‭ ‬دانیشتم‭ ‬و‭ ‬كڵاوه‌كه‌شم‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌سه‌ردا‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌و‭ ‬شوێنه‌‭ ‬به‌رزه‌‭ ‬به‌‭ ‬به‌رده‌وامی‭ ‬بایه‌ك‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ڕووت‭ ‬ده‌هات‭ ‬و‭ ‬نه‌تده‌توانی‭ ‬ده‌ست‭ ‬نه‌گریت،‭ ‬منیش‭ ‬له‌‭ ‬ترسی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬نه‌كه‌وم،‭ ‬نه‌مده‌توانی‭ ‬ئاگام‭ ‬له‌‭ ‬كڵاوه‌كه‌ی‭ ‬سه‌رم‭ ‬بێت،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئه‌وه‌نده‌م‭ ‬زانی‭ ‬كڵاوه‌كه‌م‭ ‬با‭ ‬بردی‭ ‬و‭ ‬به‌گریان‭ ‬هاتمه‌وه‌‭ ‬ناو‭ ‬لۆرییه‌كه‌،‭ ‬هه‌موو‭ ‬كوڕوكاڵ‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬گاڵته‌‭ ‬و‭ ‬پێكه‌نین‭ ‬و‭ ‬چه‌پڵه‌لێدان‭ ‬و‭ ‬به‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نگی‭ ‬به‌رز‭ ‬به‌‭ ‬ئاوازێكه‌وه‌‭ ‬هاواریان‭ ‬ده‌كرد‭ (‬تازه‌‭ ‬كڵاو‭ ‬با‭ ‬بردی‭). ‬