پاشخانی بیرۆكه‌ی گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت

ئه‌م‭ ‬كتێبه‌‭ ‬بڵاونه‌كراوه‌یه‌،‭ ‬به‌‭ ‬پاشخانێكی‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ند‭ ‬به‌‭ ‬زانیاری‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬​ئاینی‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬چالاكیی‭ ‬ڕه‌وته‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬مه‌ده‌نی‭ ‬و‭ ‬جیهادییه‌كان،‭ ‬له‌‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬ئایینی،‭ ‬جاڕدانی‭ ‬خیلافه‌ت‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬كاردانه‌وه‌ی‭ ‬دامه‌زراوه‌‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان،‭ ‬ڕه‌گوڕیشه‌ی‭ ‬گرووپه‌‭ ‬توندوتیژه‌كانی‭ ‬وه‌كو‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬هاوشێوه‌كانی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ق‭ ‬و‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬فیكری‭ ‬سیاسیی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬كۆن‭ ‬و‭ ‬نوێ،‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬دژی‭ ‬كوردستان،‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬حزب‭ ‬و‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬ئیسلامییه‌‭ ‬ڕه‌سمییه‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی،‭ ‬جیاوازی‭ ‬و‭ ‬لێكچوونی‭ ‬ڕه‌وته‌‭ ‬توندڕه‌و‭ ‬و‭ ‬میانڕه‌وه‌كان،‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬ئایینی،‭ ‬ده‌كۆڵێته‌وه‌‭.‬

 

له‌‭ ‬كۆی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاردانه‌وانه‌ی‭ ‬پێشوو،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ڕه‌وتی‭ ‬سه‌له‌فیه‌تی‭ ‬جیهادی،‭ ‬كه‌‭ ‬داعش‭ ‬خۆی‭ ‬له‌ڕووی‭ ‬فیكری‭ ‬و‭ ‬سیاسییه‌وه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌و‭ ‬ڕه‌وته‌یه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌مان‭ ‬ته‌رزی‭ ‬بیركردنه‌وه‌یان‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌ڕوونی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌رده‌كه‌وێ‭ ‬كه‌‭ ‬گێڕانه‌وه‌ی‭ ‬خه‌لافه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬خه‌ونی‭ ‬هه‌موویانه‌‭ ‬و‭ ‬كه‌سیان‭ ‬لاریی‭ ‬له‌وه‌‭ ‬نییه‌،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌گه‌ری‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناو‭ ‬و‭ ‬فۆرمه‌كه‌یشی‭ ‬ناكه‌ن‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌زهه‌ر‭ ‬و‭ ‬ئیخوان‭ ‬و‭ ‬بیرمه‌نده‌‭ ‬میانڕه‌وه‌‭ ‬ئیسلامییه‌كان‭ ‬ده‌یكه‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬سه‌ره‌كییان‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬داعش‭ ‬یه‌كلایه‌نه‌‭ ‬و‭ ‬به‌بێ‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬گرووپه‌‭ ‬جیهادیه‌كانی‭ ‬تر‭ ‬یان‭ ‬زانایانی‭ ‬ئوممه‌ت،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌ده‌بیاتی‭ ‬سیاسه‌تی‭ ‬شه‌رعیدا‭ ‬به‌‭ (‬ئه‌هلی‭ ‬شوورا‭) ‬یان‭ (‬ئه‌هلی‭ ‬حه‌ل‭ ‬و‭ ‬عه‌قد‭) ‬ناسراوه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاره‌ی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌وه‌یش‭ ‬خۆی‭ ‬وه‌ك‭ ‬تاكه‌‭ ‬كۆمه‌ڵی‭ ‬موسڵمان‭ (‬جماعه‌‭ ‬المسلمین‭)‬،‭ ‬نه‌ك‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬له‌‭ ‬موسڵمانان‭ (‬جماعه‌‭ ‬من‭ ‬المسلمین‭) ‬داناوه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ركه‌س‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬بازنه‌كه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬بێ،‭ ‬به‌‭ ‬موسڵمان‭ ‬حسێب‭ ‬نابێ‭ ‬و‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬و‭ ‬خوێنی‭ ‬حه‌ڵاڵ‭ ‬ده‌بێ‭. ‬ئه‌وه‌یش‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬مایه‌ی‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬و‭ ‬دووبه‌ره‌كی‭ ‬له‌نێوان‭ ‬گرووپه‌‭ ‬جیهادییه‌كاندا‭. ‬

هه‌روه‌ها‭ ‬ڕه‌خنه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌گرن‭ ‬كه‌‭ ‬مه‌به‌ست‭ ‬له‌‭ ‬خه‌لافه‌ت‭ ‬هه‌ستكردنی‭ ‬خه‌ڵكه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬دڵنیایی،‭ ‬كه‌چی‭ ‬خه‌لافه‌ته‌كه‌ی‭ ‬داعش‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌تۆقێنێ‭ ‬و‭ ‬سووكایه‌تی‭ ‬به‌‭ ‬خوێنی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌كا‭. ‬هه‌ندێكیشیان،‭ ‬له‌وانه‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬قه‌تاده‌،‭ ‬پێیان‭ ‬وایه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬لا‭ ‬پابه‌ندی‭ ‬به‌یعه‌تدان‭ ‬بن‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌یمه‌ن‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬قاعیده‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌‭ (‬دكتۆره‌‭ ‬حه‌كیمه‌كه‌‭) ‬ناوی‭ ‬ده‌بات‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬به‌‭ ‬شكاندنی‭ ‬به‌یعه‌ته‌كه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬تۆمه‌تبار‭ ‬ده‌كا‭.‬

هه‌روه‌ها‭ ‬له‌و‭ ‬مشتومڕه‌ی‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬مونه‌زیرانه‌ی‭ ‬ڕه‌وتی‭ ‬سه‌له‌فیی‭ ‬جیهادی‭ ‬و‭ ‬باقیی‭ ‬گرووپه‌‭ ‬جیهادییه‌كانی‭ ‬تر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬تێده‌گه‌ین‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬ذوه‌ك‭ ‬ئه‌بوقه‌تاده‌یش‭ ‬ڕاشكاوانه‌‭ ‬ده‌یڵێ‭- ‬شه‌ڕیان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬ئیماره‌ته‌‭ ‬نه‌ك‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬ئوممه‌ت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬وا‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬له‌تاو‭ ‬ئه‌وان‭ ‬سه‌رگه‌ردان‭ ‬و‭ ‬ماڵوێران‭ ‬بووه‌،‭ ‬هێشتا‭ ‬نه‌بوونه‌ته‌‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬هه‌ڵناكه‌ن‭ ‬و‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ته‌كفیر‭ ‬و‭ ‬ته‌خوین‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬خوێنی‭ ‬یه‌كتر‭ ‬ده‌ڕێژن‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬نه‌ك‭ ‬هه‌ر‭ ‬هاودین‭ ‬و‭ ‬هاومه‌زهه‌ب،‭ ‬بگره‌‭ ‬هاومه‌شره‌بی‭ ‬فیكری‭ ‬و‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬حه‌ره‌كیشن،‭ ‬ئه‌ی‭ ‬ده‌بێ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬ته‌واویان‭ ‬بكه‌وێته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬چی‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬چ‭ ‬به‌و‭ ‬خه‌ڵكانه‌‭ ‬بكه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بیر‭ ‬ناكه‌نه‌وه‌؟‭ ‬ده‌بێ‭ ‬چاره‌نووسی‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزه‌رانی‭ ‬و‭ ‬پێشكه‌وتنی‭ ‬گه‌لانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬نه‌وه‌كانی‭ ‬ئاینده‌‭ ‬به‌‭ ‬چی‭ ‬بگا؟‭ ‬

ئاخر‭ ‬ئه‌بوقه‌تاده‌‭ ‬ئه‌یمه‌ن‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬به‌‭ (‬حه‌كیم‭) ‬وه‌سف‭ ‬ده‌كات‭ ‬كه‌‭ ‬پێویسته‌‭ ‬هه‌مووان‭ ‬به‌یعه‌تی‭ ‬پێبده‌ن،‭ ‬له‌كاتێكدا‭ ‬ئه‌یمه‌ن‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬ئه‌ندازیاری‭ ‬توندوتیژییه‌‭ ‬به‌ربه‌ریه‌كانی‭ ‬ڕێكخراوی‭ ‬قاعیده‌‭ ‬بووه‌‭ ‬له‌‭ ‬دوو‭ ‬ده‌یه‌ی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ته‌قینه‌وه‌ی‭ ‬خۆكوژیی‭ ‬كوێرانه‌‭ ‬له‌نێو‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬داموده‌زگاكانی‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬و‭ ‬حوسه‌ینییه‌ی‭ ‬شیعه‌كان‭ ‬و‭ ‬باره‌گا‭ ‬حزبیه‌كان‭ ‬و‭ ‬سه‌ربڕینی‭ ‬به‌دیلگیراوان،‭ ‬ئیتر‭ ‬كامه‌یه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬حیكمه‌ته‌ی‭ ‬له‌و‭ ‬پیاو‭ ‬باشه‌دا‭ ‬هه‌بووه‌‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬ده‌ستبه‌رداری‭ ‬بووه‌؟‭ ‬داعش‭ ‬ئێستایش‭ ‬ده‌ستپه‌روه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬درێژه‌پێده‌ری‭ ‬فیكری‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬و‭ ‬هاوشێوه‌كانییە‌تی‭ ‬با‭ ‬وه‌ك‭ ‬ڕێكخستنیش‭ ‬لێی‭ ‬جیا‭ ‬بووبێته‌وه‌‭. ‬تاكه‌‭ ‬كێشه‌یان‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬یاخی‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌یه‌وێ‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌ركردایه‌تیی‭ ‬پرۆژه‌كه‌‭ ‬بكا‭. ‬ئاخر‭ ‬خۆ‭ ‬قاعیده‌كه‌ی‭ ‬زه‌واهیریش‭ ‬ئه‌گه‌رچی‭ ‬خه‌لافه‌تی‭ ‬ڕانه‌گه‌یاند‭ ‬و‭ ‬به‌و‭ ‬ناوه‌وه‌‭ ‬خوێنی‭ ‬نه‌یارانی‭ ‬حه‌ڵاڵ‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬خۆ‭ ‬په‌كی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬پاساو‭ ‬نه‌كه‌وتووه‌‭ ‬بۆ‭ ‬حه‌ڵاڵكردنی‭ ‬خوێنی‭ ‬خه‌ڵك،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬ده‌‭ ‬پازده‌‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬دیارده‌ی‭ ‬خۆكوژی‭ ‬و‭ ‬ته‌قاندنه‌وه‌ی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬مینڕێژكراو‭ ‬و‭ ‬سه‌ربڕینیان‭ ‬كرده‌‭ ‬كولتوور‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬ئه‌فغانستان‭ ‬و‭ ‬پاكستان‭ ‬و‭ ‬سۆماڵ‭ ‬و‭ ‬سووریا‭ ‬و‭ ‬یه‌مه‌نیان‭ ‬شه‌ڵاڵی‭ ‬خوێن‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬هێشتایش‭ ‬له‌سه‌ری‭ ‬به‌رده‌وامن‭.‬

بۆیه‌‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬داعش‭ ‬كردوویه‌تی،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬زه‌بردان‭ ‬بێ‭ ‬له‌‭ ‬زه‌واهیری،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬باجی‭ ‬به‌شێكی‭ ‬كه‌م‭ ‬له‌‭ ‬تاوانه‌كانییە‌تی‭ ‬به‌رانبه‌ر‭ ‬مرۆڤایه‌تی‭ ‬و‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬موسڵمانان‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬لێره‌دا‭ ‬مایه‌ی‭ ‬حه‌په‌سانه‌،‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬هێزێك‭ ‬قاعیده‌‭ ‬له‌‭ ‬چاویدا‭ ‬میانڕه‌و‭ ‬و‭ ‬ئه‌یمه‌ن‭ ‬زه‌واهیری‭ ‬له‌‭ ‬چاو‭ ‬ئه‌میر‭/‬خه‌لیفه‌كه‌یدا‭ (‬حه‌كیم‭) ‬بێ‭ ‬و‭ ‬ئه‌وان‭ ‬به‌‭ ‬توندڕه‌وی‭ ‬ببینن،‭ ‬ده‌بێ‭ ‬چه‌نده‌‭ ‬دڕنده‌‭ ‬بێ‭! ‬هه‌روایشه‌‭. ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬نووسینی‭ ‬ئه‌م‭ ‬چه‌ند‭ ‬دێڕه‌دا‭ ‬ڤیدیۆی‭ ‬كوشتنی‭ ‬30‭ ‬هاووڵاتیی‭ ‬مه‌سیحیی‭ ‬ئه‌سیوبی‭ ‬له‌‭ ‬لیبیا‭ ‬به‌‭ ‬گولله‌باران‭ ‬و‭ ‬سه‌ربڕین‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬پێگه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕێكخراوه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئینته‌رنێت‭ ‬بڵاو‭ ‬كرایه‌وه‌‭. ‬

جگه‌‭ ‬له‌و‭ ‬پاساوه‌‭ ‬لاوه‌كیانه‌‭ ‬پێم‭ ‬وایه‌‭ ‬داعش‭ ‬به‌‭ ‬مه‌نتیقی‭ ‬بیركردنه‌وه‌ی‭ ‬سه‌له‌فی‭ ‬به‌‭ ‬ڕاگه‌یاندنی‭ ‬خه‌لافه‌ت‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬نه‌كردوه‌،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئه‌و‭ ‬پاساوه‌یش‭ ‬باس‭ ‬ده‌كرێ‭ ‬گوایه‌‭ ‬ئه‌هلی‭ ‬حه‌ل‭ ‬و‭ ‬عه‌قد‭ ‬و‭ ‬نوێنه‌ری‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬و‭ ‬فه‌سیله‌كان‭ ‬پرسیان‭ ‬پێ‭ ‬نه‌كراوه‌‭ ‬و‭ ‬شه‌رعیه‌تیان‭ ‬پێ‭ ‬نه‌داوه‌،‭ ‬پاساوێكی‭ ‬زۆر‭ ‬لاوازه‌‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬له‌وه‌دا‭ ‬به‌باشی‭ ‬ئیشی‭ ‬خۆی‭ ‬ڕێكخستووه‌‭ ‬و‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ده‌كا‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌رجه‌‭ ‬ڕێگرێكی‭ ‬شه‌رعی‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌‭ ‬په‌نابردن‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬بڕیاره‌‭ ‬و‭ ‬مه‌رج‭ ‬نییه‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬له‌ڕێی‭ ‬نوێنه‌ره‌كانییە‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬بڕیاره‌كه‌دا‭ ‬به‌شدار‭ ‬بن،‭ ‬به‌شداریی‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬نوێنه‌ران‭ ‬به‌سن‭. ‬ئاخر‭ ‬چه‌مكی‭ (‬ئه‌هلی‭ ‬شوورا‭ ‬و‭ ‬ئه‌هلی‭ ‬حه‌ل‭ ‬و‭ ‬عه‌قد‭) ‬به‌درێژایی‭ ‬مێژووی‭ ‬سیاسیی‭ ‬ئیسلام‭ ‬تەنیا‭ ‬مه‌ره‌كه‌بی‭ ‬نێو‭ ‬كتێبه‌‭ ‬فیقهییه‌كان‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬خه‌لیفه‌یه‌ك‭ ‬به‌پێی‭ ‬ئه‌و‭ ‬سیستمه‌‭ ‬لانه‌براوه‌‭ ‬یان‭ ‬دانه‌نراوه‌‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬بۆچوونێكی‭ ‬قاتیع‭ ‬نییه‌‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬سروشتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌سته‌یه‌‭ ‬و‭ ‬لای‭ ‬سه‌ر‭ ‬و‭ ‬خواری‭ ‬ژماره‌یان‭ ‬و‭ ‬چۆنێتیی‭ ‬هه‌ڵبژاردنی‭ ‬ئه‌ندامه‌كان‭ ‬و‭ ‬سنووری‭ ‬ده‌سه‌ڵاته‌كانی‭. ‬باشترین‭ ‬و‭ ‬په‌سه‌ندترین‭ ‬خه‌لافه‌ت‭ ‬خه‌لافه‌تی‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕاشیدینه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬چوار‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬بوون،‭ ‬هیچكامیان‭ ‬به‌‭ ‬بڕیاری‭ ‬نوێنه‌رانی‭ ‬ئوممه‌ت‭ ‬دانه‌نراون،‭ ‬هه‌ر‭ ‬هه‌موویان‭ ‬ده‌سته‌یه‌ك‭ ‬ڕێكیان‭ ‬خستووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬كه‌سێك‭ ‬تێنه‌په‌ڕیون،‭ ‬بگره‌‭ ‬ناكۆكی‭ ‬و‭ ‬كێشه‌یش‭ ‬له‌سه‌ریان‭ ‬هه‌بووه‌‭.‬

خاڵێكی‭ ‬تر‭ ‬كه‌‭ ‬جێی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬وه‌ستانه‌،‭ ‬بوونی‭ ‬كۆمه‌ڵێ‭ ‬ده‌قه‌،‭ ‬چ‭ ‬به‌ناوی‭ ‬حه‌دیس‭ ‬یان‭ ‬بۆچوون‭ ‬و‭ ‬فتوای‭ ‬زانایانی‭ ‬كۆن،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬وای‭ ‬كردووه‌‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬غه‌یری‭ ‬داعش‭ ‬هار‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬به‌بێ‭ ‬سڵه‌مینه‌وه‌‭ ‬به‌ناوی‭ ‬شه‌رعیه‌تی‭ ‬خه‌لیفه‌وه‌‭ ‬خوێنی‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬نه‌یارانی‭ ‬حه‌ڵاڵ‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬داعشیش‭ ‬له‌‭ ‬خه‌لافه‌تنامه‌كه‌یدا‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌قانه‌ی‭ ‬كردووه‌ته‌‭ ‬بناغه‌‭ ‬و‭ ‬به‌ڵگه‌‭ ‬تا‭ ‬داوا‭ ‬له‌‭ ‬چه‌كداره‌كانی‭ ‬بكا‭ ‬مێشكی‭ ‬نه‌یارانیان‭ ‬بپژێنن،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌و‭ ‬حه‌دیسه‌ی‭ ‬باسی‭ ‬پێویستیی‭ ‬له‌ملدانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬خه‌لیفه‌یه‌‭ ‬ده‌كا‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌رانبه‌ر‭ ‬خه‌لیفه‌ی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬په‌یدا‭ ‬ده‌بێ،‭ ‬یان‭ ‬ئه‌و‭ ‬فتوایه‌ی‭ ‬ئیمامی‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭ (‬هه‌ركه‌س‭ ‬به‌‭ ‬شمشێر‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬موسڵماناندا‭ ‬زاڵ‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬بووه‌‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌میری‭ ‬ئیماندارانی‭ ‬لێ‭ ‬نرا،‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سێك‭ ‬دروست‭ ‬نییه‌‭ ‬باوه‌ڕی‭ ‬به‌خوا‭ ‬هه‌بێ‭ ‬و‭ ‬شه‌و‭ ‬بكاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئیمامی‭ ‬نه‌بینێ،‭ ‬جا‭ ‬پیاوخراپ‭ ‬بێ‭ ‬یان‭ ‬پیاوچاك‭).‬