كه‌واته‌.. بژی سیڤه‌ر!

به‌‭ ‬بۆنه‌ی‭ ‬تێپه‌ڕبوونی‭ ‬سه‌د‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌سه‌ر‭ (‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭)‬دا،‭ ‬گه‌لێ‭ ‬قسه‌‭ ‬و‭ ‬باس‭ ‬و‭ ‬خواس‭ ‬هاتنه‌‭ ‬گۆڕێ‭. ‬هه‌ندێكی‭ ‬واقیعی‭ ‬بوون،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌چوونه‌‭ ‬عه‌قڵه‌وه‌،‭ ‬هه‌ندێكیشی‭ ‬به‌پێی‭ ‬مه‌یل‭ ‬و‭ ‬بۆچوون‭ ‬و‭ ‬ئاره‌زووی‭ ‬ئاخێوه‌ر‭ ‬بوون‭. ‬ئه‌و‭ ‬قسانه‌ی‭ ‬به‌پێی‭ ‬مه‌یل‭ ‬و‭ ‬ئاره‌زوو‭ ‬گوتران،‭ ‬وه‌ك‭ ‬هیوا‭ ‬وان،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ڕێكه‌وت‭ ‬نه‌بێ‭ ‬به‌دی‭ ‬نایه‌ن‭. ‬گرێژه‌نه‌ی‭ ‬قسه‌‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬كۆتاییهاتنی‭ (‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭) ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ته‌نیا‭ ‬راگه‌یاندنی‭ ‬كۆتایی‭ ‬هاتنه‌كه‌ی‭ ‬ماوه‌‭. ‬شتێكی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌س‭ ‬گه‌لێ‭ ‬جار‭ ‬دووباره‌ی‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌ی‭ ‬كۆتایی‭ ‬هاتنی‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬راده‌گه‌یه‌نن،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬و‭ ‬رووسیایه‌،‭ ‬كیری‭ ‬و‭ ‬لافرۆفیش‭ ‬نوێنه‌رایه‌تییان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬نزیكه‌ی‭ ‬ساڵێك‭ ‬ده‌بێ‭ ‬به‌و‭ ‬ئاراسته‌یه‌دا‭ ‬كار‭ ‬ده‌كه‌ن‭. ‬خۆ‭ ‬ره‌نگه‌‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئه‌وان‭ ‬له‌‭ ‬كۆتاییهاتنی‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬بێت‭:‬

یه‌كه‌م‭: ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬به‌م‭ ‬كاره‌‭ ‬ده‌یه‌وێ‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬تووشی‭ ‬سه‌رسوڕمان‭ ‬بكات،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬رۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬و‭ ‬له‌نێو‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬به‌وه‌‭ ‬تۆمه‌تباریان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئاست‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئه‌مەریكاش،‭ ‬كه‌مته‌رخه‌م‭ ‬بووه‌‭. ‬ئه‌وانه‌‭ ‬په‌رۆشی‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬ئه‌مریكان‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌وڵه‌تێكی‭ ‬زلهێز‭ ‬و‭ ‬به‌هێز،‭ ‬كه‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬زلهێز‭ ‬و‭ ‬دروستكه‌ری‭ ‬بڕیاری‭ ‬هه‌مووان‭ ‬بوو‭. ‬ئه‌وانه‌‭ ‬سڵیان‭ ‬له‌وه‌‭ ‬نه‌كرده‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ره‌خنه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌دای‭ ‬باراك‭ ‬ئۆباما‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وتی‭ ‬نابه‌جێی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬دۆسێیه‌كانی‭ ‬رۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬و‭ ‬پرسی‭ ‬شۆڕشه‌كانیدا،‭ ‬بگرن‭. ‬ئۆباما‭ ‬ده‌یه‌وێ‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كۆتاییهاتنی‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی،‭ ‬له‌نێو‭ ‬لاپه‌ڕه‌كانی‭ ‬مێژوودا‭ ‬ئه‌و‭ ‬رۆڵه‌‭ ‬بنووسێته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ ‬رۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬یه‌ك‭ ‬سه‌ده‌دا‭ ‬گێڕای،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬راگه‌یاندنی‭ ‬مه‌رگی‭ ‬ریككه‌وتننامه‌ی‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆیه‌،‭ ‬نه‌خشه‌یه‌كی‭ ‬نوێش‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬گه‌ڵاڵه‌‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬و‭ ‬رووسیا‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬پێكهاته‌كه‌ی‭ ‬كۆك‭ ‬بن‭.‬

دووه‌م‭: ‬رووسیاش‭ ‬ئاره‌زووی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬به‌‭ ‬هۆی‭ ‬سه‌ركه‌وتنی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬به‌لشه‌ڤی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬دا،‭ ‬ئێستا‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬بهێنێته‌وه‌‭. ‬ئیدی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌مڕاست‭ ‬ده‌زانێ‭ ‬پتر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬كاتێكی‭ ‬دی،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕینی‭ ‬نه‌خشه‌ی‭ ‬رۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاستدا،‭ ‬ئه‌و‭ ‬یاریزانێكی‭ ‬سه‌ره‌كییه‌،‭ ‬نه‌ك‭ ‬لایه‌نێكی‭ ‬لاوه‌كی‭ ‬بێت‭ ‬وه‌ك‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬قڕاڵ‭. ‬خۆ‭ ‬به‌‭ ‬كرده‌نیش‭ ‬دیاره‌،‭ ‬كه‌‭ ‬پێگه‌ی‭ ‬رووس‭ ‬له‌‭ ‬رێككه‌وتننامه‌ی‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆدا‭ ‬لاوه‌كییه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬نا‭ ‬خۆ‭ ‬به‌لشه‌ڤیانی‭ ‬رووس‭ ‬پێگیری‭ ‬رێككه‌وتننامه‌كه‌‭ ‬ده‌بوون‭. ‬سه‌ركه‌وتنی‭ ‬شۆڕش‭ ‬كار‭ ‬له‌‭ ‬رێككه‌وتننامه‌ی‭ ‬نێوان‭ ‬ده‌وڵه‌تان‭ ‬ناكات،‭ ‬نه‌مازه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌لشه‌ڤی‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان‭ ‬تێدا‭ ‬هه‌بوایه‌‭.‬

هه‌ڵبه‌ت‭ ‬قسه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬له‌بیر‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬دڵ‭ ‬به‌‭ ‬سیڤه‌ر‭ ‬خۆش‭ ‬بكه‌ن‭). ‬سیڤه‌ریش‭ ‬له‌‭ ‬پاش‭ ‬چوار‭ ‬ساڵی‭ ‬دی،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬سه‌د‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬واژۆكردنه‌كه‌یدا‭ ‬تێپه‌ڕ‭ ‬ده‌بێت‭. ‬له‌‭ ‬ئێستاوه‌‭ ‬تا‭ ‬چوار‭ ‬ساڵی‭ ‬دی،‭ ‬دیدی‭ ‬جیهان‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬سنووری‭ ‬ده‌وڵه‌تانمان،‭ ‬پتر‭ ‬نه‌خشه‌ڕێژ‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬خۆ‭ ‬ره‌نگه‌‭ ‬دوای‭ ‬تێپه‌ڕبوونی‭ ‬سه‌د‭ ‬ساڵ،‭ ‬دووباره‌‭ ‬سیڤه‌ر‭ ‬زیندوو‭ ‬بكرێته‌وه‌،‭ ‬نه‌مازه‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬رێككه‌وتنه‌‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬به‌ریه‌ككه‌وتنی‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لی‭ ‬نێوده‌وڵه‌تی،‭ ‬پیاده‌‭ ‬نه‌كرا،‭ ‬رێككه‌وتننامه‌ی‭ ‬لۆزانیش‭ ‬به‌خێرایی‭ ‬برووسك‭ ‬واژۆ‭ ‬كرا،‭ ‬ئیدی‭ ‬ترسی‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬دووباره‌بوونه‌وه‌ی‭ ‬لۆزان،‭ ‬پاساوێكی‭ ‬نییه‌‭.‬

بمانه‌وێ‭ ‬یان‭ ‬نه‌مانه‌وێ،‭ ‬مه‌نجه‌ڵێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬خراوه‌ته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئاگر،‭ ‬مخابن‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پاش‭ ‬سه‌د‭ ‬ساڵ‭ ‬نه‌مانتوانی‭ ‬به‌شدار‭ ‬بین‭ ‬له‌‭ ‬داڕشتن‭ ‬و‭ ‬دروستكردنی‭ ‬نه‌خشه‌یه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬خۆمان‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ندازه‌ی‭ ‬خه‌ونه‌كه‌مان‭. ‬كه‌چی‭ ‬له‌پڕ‭ ‬ده‌بینین‭ ‬خه‌ڵكانی‭ ‬دی‭ ‬نه‌خشه‌مان‭ ‬بۆ‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬چوارچێوه‌ی‭ ‬ژیانمان‭ ‬بۆ‭ ‬دیاری‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬گریمانه‌‭ ‬وایه‌‭ ‬به‌‭ ‬شكۆ‭ ‬و‭ ‬سه‌ربه‌رزانه‌‭ ‬بێت،‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ ‬دوو‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬دروستكه‌ری‭ ‬نه‌خشه‌ش‭ ‬مسۆگه‌ر‭ ‬بكات‭.‬

به‌‭ ‬لامانه‌وه‌‭ ‬سه‌یر‭ ‬نییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬پیاده‌‭ ‬نه‌كرا،‭ ‬سنووری‭ ‬ئاسایی‭ ‬سایكس‭ ‬پیكۆ‭ ‬تا‭ ‬ئامه‌د‭ ‬بوو،‭ ‬به‌‭ ‬ئاسنه‌ڕێی‭ ‬به‌غدا‭ - ‬به‌رلین‭.. ‬هتد​،‭ ‬كۆتایی‭ ‬نه‌ده‌هات‭. ‬لۆزان‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌ندانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سیڤه‌ردا‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬بوون‭ ‬به‌‭ ‬كورد،‭ ‬قووتی‭ ‬دان،‭ ‬بواری‭ ‬به‌‭ ‬گه‌ل‭ ‬نه‌دا‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سیڤه‌ردا‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬پیاده‌ی‭ ‬بكات،‭ ‬كه‌چی‭ ‬ده‌بینین،‭ ‬دوای‭ ‬تێپه‌ڕبوونی‭ ‬سه‌د‭ ‬ساڵ،‭ ‬جارێكی‭ ‬دی‭ ‬سیڤه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬په‌نجه‌ره‌ی‭ ‬كیری‭ ‬لافرۆفه‌وه‌،‭ ‬سه‌ره‌تاتكێ‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭.‬