«دوایین شاسوار»* و هەڵگری پەیامەكانی نوور

لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬هونەرەكانی‭ ‬گێڕانەوەدا،‭ (‬ڕۆمان،‭ ‬داستان،‭ ‬چیرۆك،‭ ‬ژیاننامە‭ ‬و‭...) ‬و‭ ‬بەتایبەتیش‭ ‬لەناو‭ ‬جۆرەكانی‭ ‬ڕۆمان،‭ ‬ژانرێك‭ ‬هەیە‭ ‬پێی‭ ‬دەگوترێ‭: ‬ژیاننامەی‭ ‬ڕۆمانئامێز‭ (‬السیره‌‭ ‬الروائیه‌‭).‬

ژیاننامەی‭ ‬ڕۆمانئامێز‭: ‬كارێكی‭ ‬داهێنەرانەی‭ (‬دووڕەگی‭)‬ی‭ ‬ئەدەبییە،‭ ‬تێكەڵاوكردنی‭ ‬دوو‭ ‬هونەری‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬دیار‭ ‬و‭ ‬ناسراوە،‭ ‬كە‭ ‬ئەوانیش‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭ (‬ژیاننامە‭ ‬یاخود‭ ‬یاداشتنامە‭ ‬و‭ ‬بیرەوەری‭) ‬لەگەڵ‭ (‬ڕۆمان‭). ‬واتا‭ ‬ڕەگەزەكانی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬ڕۆمانئامێز‭.‬

لەم‭ ‬ژانرە‭ ‬ئەدەبییەدا،‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬هەر‭ ‬كەسێك‭ ‬بگێڕدرێتەوە،‭ ‬دەبێ‭ ‬بەپێی‭ ‬ئەو‭ ‬مەرجانە‭ ‬بێت‭ ‬كە‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬ئەدەبیی‭ ‬دەیخوازێ،‭ ‬واتا‭ ‬هاوشێوەییەكی‭ ‬تەواو‭ ‬لەنێوان‭ ‬ئەم‭ ‬هونەرە‭ ‬و‭ ‬هونەری‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬ژیاننامە،‭ ‬یان‭ ‬نووسینی‭ ‬یاداشتنامە‭ ‬نییە،‭ ‬كە‭ ‬تەواو‭ ‬واقیعین‭ ‬و‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬ژیانی‭ ‬كەسەكانن‭.‬

ژیاننامەی‭ ‬ڕۆمانئامێز،‭ ‬توانای‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬و‭ ‬بێكۆتا‭ ‬بە‭ ‬نووسەركەی‭ ‬دەدات‭ ‬و‭ ‬دەستكراوەی‭ ‬دەكات‭ ‬تا‭ ‬ڕووداوە‭ ‬ڕاستەقینەكان‭ ‬تێكەڵ‭ ‬بە‭ ‬خەیاڵ‭ ‬و‭ ‬فەنتازیا‭ ‬بكات،‭ ‬كە‭ ‬هەر‭ ‬یەكە‭ ‬لەم‭ ‬دووانە،‭ ‬واتا‭ ‬چ‭ ‬ڕۆمان‭ ‬و‭ ‬چ‭ ‬ژیاننامە،‭ ‬ناتوانن‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬ئەم‭ ‬كارە‭ ‬بكەن‭.‬

هەموو‭ ‬ژیاننامەیەكی‭ ‬ڕۆمانئامێز،‭ ‬ئەندازەی‭ ‬باسكردنی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬كەسەكانیان‭ ‬وەكو‭ ‬یەك‭ ‬نییە،‭ ‬هەندێكیان‭ ‬زیاتر‭ ‬گرنگی‭ ‬بەوە‭ ‬دەدەن‭ ‬كە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬خۆیان،‭ ‬یان‭ ‬ژیانی‭ ‬ئەو‭ ‬كەسانەی‭ ‬دەیانەوێ‭ ‬باسی‭ ‬بكەن،‭ ‬بخەنە‭ ‬ڕوو،‭ ‬بەڵام‭ ‬هەندێكی‭ ‬دیكەیان‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەن‭ ‬ژیانی‭ ‬كەسەكان،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەشێكی‭ ‬زۆری‭ ‬خەیاڵ‭ ‬و‭ ‬فەنتازیا‭ ‬تێكەڵ‭ ‬بكەن،‭ ‬واتا‭ ‬هەوڵ‭ ‬دەدەن‭ ‬كەسایەتییەكە‭ ‬زیاتر‭ ‬وەكو‭ ‬سیمبولێك‭ ‬بەكار‭ ‬بێنن،‭ ‬نەك‭ ‬ئەوەی‭ ‬بیانەوێ‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬كەسەكە‭ ‬بە‭ ‬وردی‭ ‬بنووسنەوە‭.‬

لە‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬دوایین‭ ‬شاسوار‭)‬دا،‭ ‬دكتۆر‭ ‬فەرید‭ ‬ئەلئەنساڕی‭ ‬زیاتر‭ ‬كاری‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوە‭ ‬كردووە‭ ‬كە‭ ‬وردەكارییەكانی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬زانای‭ ‬گەورە‭ ‬و‭ ‬ناوداری‭ ‬كورد‭ (‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭) ‬بنووسێتەوە،‭ ‬هەوڵی‭ ‬داوە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬ئەوە‭ ‬بخاتە‭ ‬ڕوو‭ ‬كە‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسی‭ ‬چۆن‭ ‬ژیاوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬كوێ‭ ‬ژیاوە‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬كردووە‭ ‬و‭ ‬وردەكارییەكانی‭ ‬ژیانی‭ ‬چین؟‭!. ‬بۆ‭ ‬ئەمەش‭ ‬سوودی‭ ‬لە‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬كتێبەكانی‭ ‬خودی‭ (‬نوورسی‭)‬ی‭ ‬و‭ ‬قوتابییەكانی‭ ‬وەرگرتووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬توركیا‭ ‬سەردانی‭ ‬قوتابییەكانی‭ ‬نوورسی‭ (‬ئەوانەی‭ ‬لە‭ ‬ژیاندا‭ ‬ماون‭) ‬كردووە‭.‬

دكتۆر‭ ‬فەرید‭ ‬ئەلئەنساری‭ (‬1960‭-‬2009ز‭)‬،‭ ‬خۆی‭ ‬زانایەكی‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬ئەدیبێكی‭ ‬مەغریبییە،‭ ‬لە‭ ‬مەغریب‭ ‬لەدایك‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬توركیا‭ ‬كۆچی‭ ‬دوایی‭ ‬كردووە،‭ ‬هەڵگری‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬دكتۆرا‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬ئیسلامی،‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬ئایینیی‭ ‬و‭ ‬فیكرییەكانی،‭ ‬چەندین‭ ‬دیوانەشیعر‭ ‬و‭ ‬ڕۆمانی‭ ‬هەیە،‭ ‬پێ‭ ‬دەچێت‭ ‬دكتۆر‭ ‬فەرید‭ ‬ئەنساری،‭ ‬كاریگەریی‭ ‬زۆری‭ (‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭) ‬و‭ ‬پەیامەكانی‭ ‬نووری‭ ‬لەسەر‭ ‬بووبێ،‭ ‬هەر‭ ‬بۆیەش‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆمانەكەی‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬نوورسی،‭ ‬دیوانە‭ ‬شیعرێكیشی‭ ‬بە‭ ‬ناونیشانی‭ (‬بینینەكانی‭ ‬بەدیعوززەمان‭ ‬نوورسی‭) ‬نووسیوە‭.‬

ئەوەی‭ ‬بۆ‭ ‬من‭ ‬جێگای‭ ‬سەرنجە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬كە‭ ‬بیرمەندێك‭ ‬لە‭ ‬مەغریبەوە‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬درك‭ ‬بە‭ ‬گەورەیی‭ ‬كەسایەتییەكی‭ ‬كوردی‭ ‬وەكو‭ (‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭) ‬دەكات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ملیۆنان‭ ‬كەسی‭ ‬دیكەی‭ ‬غەیرە‭ ‬كوردیش‭ ‬هەن‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬بیروبۆچوونە‭ ‬گەش‭ ‬و‭ ‬گرنگەكانی‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەدەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬كورد‭ ‬بە‭ ‬ئەندازەی‭ ‬پێویست‭ ‬گرنگی‭ ‬پێ‭ ‬نادات‭ ‬و‭ ‬زۆربەی‭ ‬خوێنەر‭ ‬و‭ ‬نووسەرانی‭ ‬كورد،‭ ‬تەنیا‭ ‬گوێیان‭ ‬لە‭ ‬ناوی‭ ‬نوورسی‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬شتێكی‭ ‬ئەوتۆی‭ ‬لەبارەوە‭ ‬نازانن،‭ ‬نابێ‭ ‬ئەوەش‭ ‬نادیدە‭ ‬بگرین‭ ‬كە‭ ‬سەرجەمی‭ ‬پەیامەكانی‭ ‬نوور‭ (‬دانراوەكانی‭ ‬سەعید‭ ‬نوورسی‭) ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬مامۆستا‭ ‬فاروق‭ ‬ڕەسووڵ‭ ‬یەحیاوە‭ ‬كراونەتە‭ ‬كوردی‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەك‭ ‬كتێبی‭ ‬دیكەشی‭ ‬لەبارەوە‭ ‬نووسراون،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬ئەندازەی‭ ‬گەورەیی‭ ‬نوورسی‭ ‬و‭ ‬بیروبۆچوونەكانی‭ ‬نین‭ ‬و‭ ‬سوودیشیان‭ ‬لێ‭ ‬وەرنەگیراوە‭.‬

گوتراوە‭ ‬اكورد‭ ‬زیندووكوژی‭ ‬مردووپەرستەب،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەم‭ ‬وتەیە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬گەلێ‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬سەركردەی‭ ‬كورد‭ ‬ڕاست‭ ‬نییە،‭ ‬اكورد‭ ‬هەم‭ ‬زیندووكوژە‭ ‬و‭ ‬هەم‭ ‬مردووەكانیشی‭ ‬فەرامۆش‭ ‬دەكاتب‭. ‬بۆ‭ ‬نموونە،‭ ‬كەسێكی‭ ‬مەغریبی‭ ‬دێت،‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسیمان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆمانێكدا‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ (‬دوایین‭ ‬شاسوار‭) ‬بۆ‭ ‬ئامادە‭ ‬دەكاتەوە‭ ‬و‭ ‬پێمانی‭ ‬دەناسێنێتەوە،‭ ‬نكوڵیش‭ ‬لەوە‭ ‬ناكات‭ ‬كە‭ ‬ئەم‭ ‬زانا‭ ‬گەورەیە‭ ‬كوردە‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬كوردستانیش‭ ‬دەكات‭.‬

یان‭ ‬ڕۆماننووسێكی‭ ‬فارسی‭ ‬وەكو‭ ‬یەحیا‭ ‬یەسریبی‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ڕۆمانێك‭ (‬ڕۆمانی‭ ‬قەلەندەر‭ ‬و‭ ‬قەڵا‭)‬،‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬زانایەكی‭ ‬گەورەی‭ ‬كوردی‭ ‬وەكو‭ ‬شەهابەدین‭ ‬یەحیا‭ ‬سوهرەوەردی‭ (‬1154‭-‬1191زایینی‭) ‬دەنووسێتەوە‭.‬

بەڵام‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬كورد‭ ‬دەیان‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬كەسایەتی‭ ‬و‭ ‬سەركردە‭ ‬و‭ ‬زانای‭ ‬مەزنی‭ ‬دیكەی‭ ‬هەن،‭ ‬كە‭ ‬دەكرێ‭ ‬لە‭ ‬دەقە‭ ‬ئەدەبییەكاندا‭ ‬سوودیان‭ ‬لێ‭ ‬وەربگیرێ‭ ‬و‭ ‬ژیاننامەیان‭ ‬بكرێتە‭ ‬بابەتی‭ ‬دەقەكان،‭ ‬بەڵام‭ ‬سەرەڕای‭ ‬هەندێ‭ ‬هەوڵ،‭ ‬بۆ‭ ‬نموونە‭ ‬هەندێ‭ ‬لە‭ ‬ڕۆمانەكانی‭ ‬عەتا‭ ‬محەمەد،‭ ‬كە‭ ‬وەكو‭ ‬سیمبولێك‭ ‬كاری‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬كەسایەتیی‭ ‬هەندێ‭ ‬شاعیر‭ ‬و‭ ‬نووسەری‭ ‬كورد‭ ‬كردووە،‭ ‬هێشتا‭ ‬كەمتەرخەمییەكی‭ ‬گەورە‭ ‬لەم‭ ‬بوارەدا‭ ‬هەیە‭.‬

لە‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬دوایین‭ ‬شاسوار‭)‬دا،‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬هەوڵی‭ ‬داوە‭ ‬زیاترین‭ ‬وردەكاریی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬نوورسی‭ ‬بنووسێتەوە،‭ ‬تەكنیكێكی‭ ‬جوانی‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬بەكار‭ ‬هێناوە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬گوزارشت‭ ‬و‭ ‬دەربڕینی‭ ‬زۆر‭ ‬هونەری،‭ ‬كاری‭ ‬كردووە،‭ ‬گێڕەرەوەی‭ ‬ڕۆمانەكە‭ (‬كە‭ ‬پێ‭ ‬دەچێت‭ ‬خودی‭ ‬نووسەری‭ ‬ڕۆمانەكە‭ ‬خۆی‭ ‬بێت‭)‬،‭ ‬لە‭ ‬وڵاتی‭ (‬مەغریب‭)‬ـەوە‭ ‬بیر‭ ‬لە‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬نووسینەكانی‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەكاتەوە،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬مەبەستەش‭ ‬سەردانی‭ ‬توركیا‭ ‬دەكات‭ ‬و‭ ‬لەوێ‭ ‬بیر‭ ‬و‭ ‬هۆشی‭ ‬هەر‭ ‬لە‭ ‬لای‭ ‬نوورسییە،‭ ‬لێرەوە‭ ‬تارمایی‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسی،‭ ‬لە‭ ‬چەند‭ ‬شوێنێك‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬بەدیار‭ ‬دەخات‭ ‬و‭ ‬ڕووداوەكانی‭ ‬ژیانی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬باس‭ ‬دەكات،‭ ‬هەروەها‭ ‬لە‭ ‬زۆر‭ ‬شوێن‭ ‬ئامۆژگاریی‭ ‬دەكات،‭ ‬بەمەش‭ ‬خوێنەر‭ ‬وا‭ ‬هەست‭ ‬دەكات‭ ‬كە‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسی‭ ‬خۆی‭ ‬قسەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەكات‭ ‬و‭ ‬ئامۆژگارییەكانیش‭ ‬بۆ‭ ‬خوێنەرن‭. ‬ئەوەی‭ ‬گرنگە‭ ‬لەم‭ ‬ڕۆمانەدا،‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬هەوڵی‭ ‬داوە‭ ‬قۆناغەكانی‭ ‬ژیانی‭ ‬نوورسی،‭ ‬بەوردی‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬یەك‭ ‬بخاتە‭ ‬ڕوو،‭ ‬واشی‭ ‬كردووه‌‭ ‬خوێنەریش‭ ‬وەكو‭ ‬زانیارییەك‭ ‬و‭ ‬خوێندنەوەی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬شێخ‭ ‬سەعید،‭ ‬سوودی‭ ‬لێ‭ ‬وەربگرێ،‭ ‬نەك‭ ‬تەنیا‭ ‬وەكو‭ ‬ڕۆمانێك‭ ‬و‭ ‬كارێكی‭ ‬ئەدەبی‭ ‬و‭ ‬خەیاڵی‭.‬

لە‭ ‬نووسینێكی‭ ‬دیكەدا‭ ‬ئەو‭ ‬ڕەخنەیەم‭ ‬لە‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬قەلەندەر‭ ‬و‭ ‬قەڵا‭) ‬گرتووە‭ ‬كە‭ ‬باسی‭ ‬ژیاننامەی‭ (‬سوهرەوەردی‭) ‬دەكات،‭ ‬لە‭ ‬میانەی‭ ‬ڕۆمانەكەدا‭ ‬باسی‭ ‬كات‭ ‬و‭ ‬نووسینی‭ ‬هیچێك‭ ‬لەو‭ ‬هەموو‭ ‬كتێبە‭ ‬نەكراوە،‭ ‬كە‭ ‬سوهرەوەردی‭ ‬لە‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬خۆیدا‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬تەمەنێكی‭ ‬كەم‭ (‬38ساڵ‭) ‬نووسیونی‭ ‬و‭ ‬نزیكەی‭ ‬پەنجا‭ ‬كتێب‭ ‬دەبن‭.‬

بە‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬ئەمەوە،‭ ‬لە‭ ‬ڕۆمانی‭ (‬دوایین‭ ‬شاسوار‭)‬دا،‭ ‬فەرید‭ ‬ئەنساری،‭ ‬بە‭ ‬ڕۆیشتن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕەوتی‭ ‬ڕووداوەكان‭ ‬و‭ ‬كات‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی،‭ ‬باسی‭ ‬نووسراو‭ ‬و‭ ‬دانراوەكانی‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەكات‭.‬

بۆ‭ ‬تەواوكردنی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬نوورسی‭ ‬و‭ ‬وێنەی‭ ‬كۆچی‭ ‬دواییەكەی‭ ‬و‭ ‬ڕووداوەكانی‭ ‬دوای‭ ‬مردنی،‭ ‬ڕۆماننووس‭ ‬زیرەكانە‭ ‬ڕەوتی‭ ‬ڕووداوەكان‭ ‬لە‭ ‬دەستی‭ ‬تارماییەكەی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەردەهێنێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێی‭ ‬قوتابییەكانییەوە،‭ ‬یان‭ ‬بە‭ ‬جێناوی‭ ‬كەسی‭ ‬سێیەم‭ ‬درێژە‭ ‬بە‭ ‬گێڕانەوەی‭ ‬ڕووداوەكان‭ ‬دەدات،‭ ‬بەمەش‭ ‬ڕۆمانەكە‭ ‬بێ‭ ‬كەموكووڕی‭ ‬هەموو‭ ‬ڕووداوەكان‭ ‬دەخاتە‭ ‬ڕوو‭.‬

كورتەیەك‭ ‬لە‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی

دیارە‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬خۆی‭ ‬ژیاننامەی‭ ‬خۆی‭ ‬نەنووسیوەتەوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬لەو‭ ‬كاتەی‭ ‬هێشتا‭ ‬لە‭ ‬ژیاندا‭ ‬بووە،‭ ‬لە‭ ‬چەند‭ ‬قۆناغێكدا‭ ‬قوتابییەكانی‭ ‬ئەم‭ ‬كارەیان‭ ‬كردووە‭ ‬و‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسیش‭ ‬خۆی‭ ‬ژیاننامەكانی‭ ‬بینیوە‭ ‬و‭ ‬پێیاندا‭ ‬چووەتەوە‭ ‬و‭ ‬دەسكاری‭ ‬كردوون،‭ ‬بەتایبەتیش‭ ‬ئەو‭ ‬شوێنانەی‭ ‬مەدح‭ ‬و‭ ‬سەنایان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬تێدا‭ ‬بووە‭ (‬وەكو‭ ‬قوتابییەكانی‭ ‬دەڵێن‭) ‬لای‭ ‬داون،‭ ‬ئێنجا‭ ‬ڕێگەی‭ ‬داوە‭ ‬بڵاو‭ ‬بكرێنەوە‭.‬

شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1877ز‭-‬1294ك‭) ‬لە‭ ‬گوندی‭ (‬نوورس‭)‬ی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬قەزای‭ (‬خیزان‭)‬ی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬پارێزگای‭ (‬بەدلیس‭)‬ی‭ ‬باكووری‭ ‬كوردستان‭ ‬لەدایك‭ ‬بووە،‭ ‬لە‭ ‬تەمەنی‭ ‬هەشت‭ ‬ساڵیدا‭ ‬چووەتە‭ ‬بەر‭ ‬خوێندن‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1892ز‭) ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬سێ‭ ‬مانگدا،‭ ‬نزیكەی‭ ‬هەشتا‭ ‬كتێبی‭ ‬سەرەكیی‭ ‬زانستەكانی‭ ‬شەریعەت‭ ‬دەخوێنێت‭ ‬و‭ ‬زۆربەشیان‭ ‬بەبێ‭ ‬مامۆستا‭ ‬دەخوێنێتەوە،‭ ‬بەمەش‭ ‬مامۆستایەك‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬مەلا‭ ‬فەتحوڵڵا،‭ ‬بە‭ ‬هۆی‭ ‬ئەم‭ ‬زیرەكی‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬خوێندنەوە‭ ‬و‭ ‬زوو‭ ‬لەبەركردنەی‭ ‬زانستەكان،‭ ‬نازناوی‭ (‬بەدیعوززەمان‭)‬ی‭ ‬پێ‭ ‬دەبەخشێت‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1907ز‭) ‬داواكارییەك‭ ‬پێشكەشی‭ ‬سوڵتان‭ ‬عەبدولحەمیدی‭ ‬عوسمانی‭ ‬دەكات‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چاكسازی‭ ‬لە‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ناوچەكانی‭ ‬كوردستان،‭ ‬هەروەها‭ ‬داوایەك‭ ‬پێشكەش‭ ‬دەكات‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ (‬زانكۆی‭ ‬زەهڕا‭).‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1916‭) ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬ڕووسەكانەوە‭ ‬بە‭ ‬دیل‭ ‬دەگیرێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1918‭) ‬لە‭ ‬دەستی‭ ‬ڕووسەكان‭ ‬ڕادەكات‭ ‬و‭ ‬دەگەڕێتەوە‭ ‬ئەستەمبووڵ‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1918‭) ‬دەبێتە‭ ‬ئەندامی‭ (‬دار‭ ‬الحكمه‌‭ ‬الاسلامیه‌‭)‬ی‭ ‬دەەوڵەتی‭ ‬عوسمانی‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1927ز‭) ‬بۆ‭ ‬گوندی‭ (‬بارلا‭) ‬دوور‭ ‬دەخرێتەوە‭ ‬و‭ ‬لەوێوە‭ ‬بۆ‭ ‬یەكەمجار‭ ‬دەست‭ ‬دەكات‭ ‬بە‭ ‬بڵاوكردنەوەی‭ ‬پەیامەكانی‭ ‬نوور‭.‬

لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ژیانیدا‭ ‬چەندین‭ ‬جار‭ ‬دەستگیر‭ ‬كراوە‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬خراوەتەوە‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەر‭ ‬كراوە‭. ‬نزیكەی‭ ‬پازدە‭ ‬جار‭ ‬ژەهرخواردوو‭ ‬كراوە‭ ‬و‭ ‬هەوڵی‭ ‬كوشتنی‭ ‬دراوە‭.‬

لە‭ ‬سه‌عات‭ ‬سێی‭ ‬به‌ره‌به‌یانی‭ (‬23‭-‬3‭-‬1960‭)‬،‭ ‬لە‭ ‬ئورفە‭ ‬كۆچی‭ ‬دوایی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ڕۆژی‭ ‬دواتر‭ ‬لە‭ ‬ڕێوڕەسمێكی‭ ‬گەورەدا‭ ‬بە‭ ‬خاك‭ ‬سپێردراوە‭.‬

لە‭ ‬مانگی‭ ‬حەوتی‭ ‬هەمان‭ ‬ساڵدا،‭ ‬تەرمەكەی‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬كاربەدەستانی‭ ‬دەوڵەتەوە‭ ‬دەرهێنرا‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬شوێنێكی‭ ‬نادیار‭ ‬نێژرا،‭ ‬ئەمەش‭ ‬كۆكە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەسیەتەكەی‭ ‬خۆی،‭ ‬كە‭ ‬داوای‭ ‬كردبوو‭ ‬كەس‭ ‬گۆڕەكەی‭ ‬پێ‭ ‬نەزانێت،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬نەكرێتە‭ ‬مەزارگە،‭ ‬قوتابییەكانی‭ ‬نەیانتوانی‭ ‬ئەم‭ ‬كارەی‭ ‬بۆ‭ ‬بكەن‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬خەڵكی‭ ‬بزر‭ ‬كەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬دوژمنەكانی‭ (‬دەسەڵاتداران‭) ‬بەهۆی‭ ‬ڕقەوە‭ ‬لێی‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئاگاداری‭ ‬وەسیەتەكەی‭ ‬بن،‭ ‬بۆیان‭ ‬كرد‭.‬

شێخی‭ ‬نوورسی‭ ‬و‭ ‬سیاسەت

دیارە‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬چالاكیی‭ ‬سیاسیی‭ ‬هەبووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬لە‭ ‬قۆناغێكی‭ ‬تەمەنیدا‭ ‬واز‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬جۆرە‭ ‬كارێكی‭ ‬سیاسی‭ ‬دێنێت‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوكردنەوەی‭ ‬زانست‭ ‬و‭ ‬گوتنەوەی‭ ‬وانە‭ ‬و‭ ‬ئامۆژگارییەكان‭ ‬تەرخان‭ ‬دەكات،‭ ‬لەم‭ ‬قۆناغەی‭ ‬ژیانیدا‭ ‬وتەیەكی‭ ‬بەناوبانگی‭ ‬هەیە‭ ‬كە‭ ‬دەڵێت‭ ‬‮«‬اعوذ‭ ‬بالله‭ ‬من‭ ‬الشیطان‭ ‬و‭ ‬من‭ ‬السیاسه‌‭- ‬نەفرەتی‭ ‬خوا‭ ‬لە‭ ‬شەیتان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬سیاسەت‭ ‬بێتب،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬مانای‭ ‬ئەوە‭ ‬نییە‭ ‬كە‭ ‬بەڕەهایی‭ ‬باسی‭ ‬سیاسەت‭ ‬ناكات‭ ‬و‭ ‬لێی‭ ‬دوور‭ ‬دەكەوێتەوە،‭ ‬ئەوەتا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1957ز‭) ‬كاتێ‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬گشتی‭ ‬لە‭ ‬توركیا‭ ‬ئەنجام‭ ‬درا،‭ ‬ڕكابەری‭ ‬لەنێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬پارتی‭ ‬سەرەكیی‭ ‬ئەوكات‭ (‬پارتی‭ ‬گەلی‭ ‬كۆماری‭) ‬و‭ (‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬توركیا‭) ‬بوو،‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكرات،‭ ‬بیروباوەڕێكی‭ ‬ئازاد‭ ‬و‭ ‬كراوەی‭ ‬هەبوو،‭ ‬ئازادییەكی‭ ‬زیاتری‭ ‬بە‭ ‬هاووڵاتیان‭ ‬دەدا،‭ ‬بۆیە‭ ‬شێخ‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەنگی‭ ‬بەو‭ ‬پارتە‭ ‬دا،‭ ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬كاتێكدا‭ ‬كە‭ ‬ئەو‭ ‬پارتە‭ ‬پارتێكی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬و‭ ‬جووڵانەوەیەكی‭ ‬ئایینی‭ ‬نەبوو،‭ ‬بەڵام‭ ‬وەكو‭ ‬شێخی‭ ‬نوورسی‭ ‬دەیگوت‭: ‬اپێویستە‭ ‬تای‭ ‬تەرازووی‭ ‬خێر‭ ‬قوڕس‭ ‬بكرێت،‭ ‬یان‭ ‬پاڵ‭ ‬بە‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬خراپەوە‭ ‬بنرێت،‭ ‬بە‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬خراپەیەكی‭ ‬لەو‭ ‬كەمترب‭.‬

‭* ‬دواین‭ ‬شاسوار‭ (‬ڕۆمان‭) ‬فەرید‭ ‬ئەلئەنساڕی،‭ ‬وەرگێڕانی‭: ‬دەستەیەك‭ ‬وەرگێڕ،‭ ‬لە‭ ‬بڵاوكراوەكانی‭ ‬دەزگای‭ ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬پەخشی‭ ‬كانی‭ ‬عیرفان،‭ ‬چاپی‭ ‬یەكەم‭ (‬2015‭).‬

1.‭ ‬سەرجەمی‭ ‬پەیامەكانی‭ ‬نوور‭ (‬9‭) ‬ژیاننامەی‭ ‬بەدیعوززەمان‭ ‬سەعیدی‭ ‬نوورسی‭- ‬وەرگێڕانی‭: ‬فاروق‭ ‬ڕەسووڵ‭ ‬یەحیا،‭ ‬نشر‭ ‬احسان،‭ ‬چاپی‭ ‬یەكەم‭ (‬2013‭).‬

2.‭ ‬السیره‌‭ ‬الروائیة‌،‭ ‬اشكالیة‌‭ ‬النوع‭ ‬و‭ ‬التهجین‭ ‬السردی‭- ‬د‭. ‬عبدالله‭ ‬ابراهیم،‭ ‬مجلة‌‭ ‬نزوی،‭ ‬عدد‭ (‬14‭) ‬ابریل‭ (‬1998‭).‬