له‌ كۆكردنه‌وه‌ی 5 دینار به‌رده‌وام بووم

رۆژی‭ ‬دوایی،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌ربازانه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬پێنج‭ ‬دیناریان‭ ‬خستبووه‌‭ ‬ناو‭ ‬زه‌رفێكه‌وه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌و‭ ‬شه‌ش‭ ‬ڕۆژ‭ ‬مۆڵه‌تیان‭ ‬وه‌رگرت،‭ ‬نه‌قیب‭ ( ‬ك‭) ‬مۆڵه‌ته‌كه‌ی‭ ‬منی‭ ‬كرده‌‭ ‬حه‌وت‭ ‬ڕۆژ،‭ ‬سه‌ربازه‌كانی‭ ‬دیكه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بینیان‭ ‬وا‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬مۆڵه‌ت‭ ‬وه‌رده‌گرن،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆیان‭ ‬چاویان‭ ‬ئه‌بڵه‌ق‭ ‬بوو‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬بۆڵه‌‭ ‬بۆڵ،‭ ‬من‭ ‬دڵم‭ ‬به‌وان‭ ‬سووتا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نه‌ده‌كرا‭ ‬ڕووبه‌ڕوو‭ ‬پێیان‭ ‬بڵێم،‭ ‬كه‌‭ (‬حاڵ‭ ‬و‭ ‬مه‌سه‌له‌‭) ‬ئه‌وهایه‌‭.‬

كاری‭ ‬من‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬ڕۆژی‭ ‬شه‌مان،‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬سه‌رباز‭ ‬كۆ‭ ‬بكه‌مه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌یان‭ ‬پێنج‭ ‬دینار‭ ‬بخاته‌‭ ‬ناو‭ ‬زه‌رفێكه‌وه‌‭ ‬ڕۆژی‭ ‬یه‌كشه‌ممان‭ ‬مۆڵه‌ته‌كه‌‭ ‬وه‌ربگرین‭ ‬و‭ ‬شه‌وی‭ ‬هه‌ینی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬شه‌مه‌‭ ‬بگه‌ڕێینه‌وه‌‭ ‬سه‌ربازگه‌،‭ ‬بێگومان‭ ‬من‭ ‬پێنج‭ ‬دیناره‌كه‌م‭ ‬نه‌ده‌خسته‌‭ ‬ناو‭ ‬زه‌رفه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ده‌ڵاڵ‭ ‬بووم‭.‬

جاری‭ ‬وا‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬مۆڵه‌ته‌كان‭ ‬یه‌ك‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژ‭ ‬دوا‭ ‬ده‌كه‌وتن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬نه‌قیب‭ ( ‬ك‭) ‬مۆڵه‌تی‭ ‬وه‌رگرتبوو،‭ ‬ئه‌و‭ ‬یه‌ك‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬بۆ‭ ‬من‭ ‬زۆر‭ ‬زه‌حمه‌ت‭ ‬بوو،‭ ‬دوای‭ ‬ده‌وام‭ ‬ده‌هاتمه‌‭ ‬جه‌له‌ولا،‭ ‬له‌‭ ‬چێشتخانه‌یه‌ك،‭ ‬كه‌‭ ‬خاوه‌نه‌كه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬بوو‭ ‬فراڤینم‭ ‬ده‌خوارد،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬حه‌قی‭ ‬ده‌ستاوی‭ ‬زۆر‭ ‬به‌تام‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬له‌‭ ‬شێست‭ ‬ساڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬بوو،‭ ‬جار‭ ‬جار‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬فڕكردنی‭ ‬چایه‌وه‌‭ ‬ده‌یگوت‭:‬

ـ‭ ‬به‌بیرم‭ ‬دێت‭ ‬ئه‌و‭ ‬جه‌له‌ولایه‌‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مووی‭ ‬سێ‭ ‬ماڵه‌‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬تێدا‭ ‬بوو،‭ ‬ئێستاش‭ ‬سه‌دی‭ ‬هه‌شتای‭ ‬عه‌ره‌به‌‭.‬

جه‌له‌ولا،‭ ‬وێرانه‌یه‌ك‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬خۆی،‭ ‬ته‌نیا‭ ‬جاده‌یه‌كی‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬تاسه‌‭ ‬و‭ ‬قۆرت‭ ‬و‭ ‬قه‌یسه‌رییه‌كی‭ ‬تێدا‭ ‬بوو،‭ ‬كاتێك‭ ‬له‌‭ ‬چایخانه‌یه‌ك‭ ‬داده‌نیشتم،‭ ‬گوێم‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سانێك‭ ‬ده‌بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬توركی‭ ‬قسه‌یان‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬هه‌قی‭ ‬ده‌یگوت‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬ماڵه‌‭ ‬توركمانی‭ ‬شێعه‌‭ ‬مه‌زهه‌ب‭ ‬له‌‭ ‬جه‌له‌ولادا‭ ‬هه‌ن‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬ده‌یگوت‭ ‬دوای‭ ‬نسكۆی‭ ‬ساڵی‭ ‬1975،‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬هه‌زاران‭ ‬خێزانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬به‌دوی،‭ ‬له‌‭ ‬باشووری‭ ‬عێراقه‌وه‌‭ ‬هێنایه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌،‭ ‬زۆربه‌یان‭ ‬له‌‭ ‬گونده‌كان‭ ‬جێگیر‭ ‬كران،‭ ‬كورده‌كانیان‭ ‬ده‌ركرد‭ ‬و‭ ‬ئه‌وان‭ ‬بوونه‌‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬زه‌وی‭ ‬و‭ ‬زار‭.‬

ئه‌و‭ ‬ڕۆژانه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ربازگه‌‭ ‬ده‌مامه‌وه‌،‭ ‬پاش‭ ‬بانگی‭ ‬عه‌سر‭ ‬ده‌ستم‭ ‬ده‌دایه‌‭ ‬كتێبێك‭ ‬و‭ ‬تۆزێك‭ ‬دوور‭ ‬ده‌كه‌وتمه‌وه‌،‭ ‬گوندێكی‭ ‬چوار‭ ‬ماڵی‭ ‬عه‌ره‌ب،‭ ‬كه‌‭ ‬مه‌ڕدار‭ ‬بوون‭ ‬له‌و‭ ‬ناوه‌‭ ‬بوو،‭ ‬پێده‌چوو‭ ‬یه‌ك‭ ‬خانه‌واده‌‭ ‬بن،‭ ‬من‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬گردۆڵه‌یه‌ك‭ ‬داده‌نیشتم‭ ‬و‭ ‬ده‌ستم‭ ‬ده‌كرد‭ ‬به‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌،‭ ‬كیژێكی‭ ‬چاوڕه‌شی‭ ‬خوێنشیرین،‭ ‬كه‌‭ ‬مه‌كسییه‌كی‭ ‬سووری‭ ‬له‌به‌ردابوو،‭ ‬ده‌هاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬بیره‌كه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ولك‭ ‬ئاوی‭ ‬ڕاده‌كێشا،‭ ‬به‌‭ ‬زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك‭ ‬وه‌رامی‭ ‬ده‌دامه‌وه‌،‭ ‬ڕۆژێكیان،‭ ‬پاش‭ ‬عه‌سرێكی‭ ‬دره‌نگ،‭ ‬زه‌لامێكی‭ ‬حوچی‭ ‬عه‌گار‭ ‬به‌سه‌ری‭ ‬گونده‌كه‌‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬لای‭ ‬من‭ ‬هات،‭ ‬به‌ڕێزه‌وه‌‭ ‬سڵاوی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌ستی‭ ‬گوشیم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ماوه‌یه‌كه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬لێره‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ده‌تبینم،‭ ‬دیاره‌‭ ‬له‌‭ ‬كه‌شوهه‌وای‭ ‬عه‌سكه‌ری‭ ‬بێزاریت‭. ‬وتم‭:‬

ـ‭ ‬من‭ ‬زۆر‭ ‬حه‌زم‭ ‬له‌‭ ‬خوێندنه‌وه‌یه‌،‭ ‬ناو‭ ‬سه‌ربازگه‌ش‭ ‬بۆ‭ ‬خوێندنه‌وه‌‭ ‬له‌بار‭ ‬نییه‌،‭ ‬كابرای‭ ‬عاره‌ب‭ ‬ناوی‭ (‬جوه‌ید‭) ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬زانی‭ ‬كوردم‭ ‬زۆر‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬په‌رده‌‭ ‬قسه‌ی‭ ‬دڵی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬خانه‌واده‌یه‌كی‭ ‬مه‌ڕداری‭ ‬بیابانه‌كانی‭ ‬لای‭ ‬سنووری‭ ‬ئوردن‭ ‬بووین،‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬هه‌ر‭ ‬خانه‌واده‌‭ ‬و‭ ‬ده‌‭ ‬هه‌زار‭ ‬دیناری‭ ‬پێ‭ ‬داین‭ ‬به‌‭ ‬مه‌رجێك‭ ‬بێینه‌‭ ‬ناوچه‌‭ ‬كوردنشینه‌كانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌ڤه‌ره‌،‭ ‬له‌‭ ‬زه‌وی‭ ‬و‭ ‬زاریش‭ ‬درێخیی‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬هه‌ر‭ ‬یه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌ندان‭ ‬دۆنممان‭ ‬دابڕیوه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬كه‌ره‌سته‌یه‌كمان‭ ‬پێویست‭ ‬بێت‭ ‬زوو‭ ‬بۆمان‭ ‬دابین‭ ‬ده‌كرێت‭.‬

سه‌رو‭ ‬جگه‌ره‌ی‭ ‬دیكه‌مان‭ ‬داگیرساند،‭ ‬كابرا‭ ‬بانگی‭ ‬كچه‌‭ ‬مه‌كسی‭ ‬سووره‌كه‌ی‭ ‬كرد،‭ ‬ماستاوی‭ ‬ساردمان‭ ‬بۆ‭ ‬بێنه‌‭ ‬هه‌نده‌ی‭ ‬نه‌برد‭ ‬كچه‌كه‌‭ ‬جامه‌‭ ‬ماستاوێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬به‌رداخی‭ ‬هێنا،‭ ‬كه‌‭ ‬بینیم‭ ‬به‌‭ ‬ڕاست‭ ‬سه‌رم‭ ‬سوڕما‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌‭ ‬وشك‭ ‬و‭ ‬برینگه‌،‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬چۆن‭ ‬وا‭ ‬جوان‭ ‬خوڵقاوه‌،‭ ‬ئه‌سمه‌رێكی‭ ‬چاو‭ ‬كه‌سكی‭ ‬به‌ژن‭ ‬زراڤی‭ ‬سینگ‭ ‬و‭ ‬مه‌مك‭ ‬قیت،‭ ‬به‌‭ ‬زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌‭ ‬جامه‌‭ ‬ماستاوه‌كه‌ی‭ ‬دانا‭ ‬و‭ ‬پشتی‭ ‬له‌‭ ‬پاش‭ ‬كرد‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬له‌نجه‌ولار‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ماڵ‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌‭.‬

كابرای‭ ‬عاره‌ب‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئه‌و‭ ‬بوكمه‌‭ ‬مێرده‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬دیوانییە‌‭ ‬عه‌سكه‌ره‌‭ ‬كوڕێك‭ ‬و‭ ‬كچێكی‭ ‬دیكه‌شم‭ ‬هه‌یه‌‭.‬

ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬دنیا‭ ‬تاریك‭ ‬داده‌هات،‭ ‬ده‌بوایه‌‭ ‬بچمه‌وه‌‭ ‬ناو‭ ‬سه‌ربازگه‌،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬بڕۆم،‭ ‬كابرا‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬ئه‌فسه‌ره‌كانی‭ ‬ئێره‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬براده‌رمن،‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬قه‌یماغ‭ ‬و‭ ‬ماست‭ ‬و‭ ‬كولێره‌یان‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌نێرم،‭ ‬نه‌قیب‭ (‬ك‭) ‬كورده‌‭ ‬و‭ ‬پیاوی‭ ‬زۆر‭ ‬چاكه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬پێویستت‭ ‬به‌‭ ‬مۆڵه‌ت‭ ‬بوو‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ڕایان‭ ‬ده‌سپێرم‭.‬

سوپاسی‭ ‬كابرای‭ ‬عاره‌بم‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕامه‌وه‌‭ ‬ناو‭ ‬سه‌ربازگه‌،‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬ڕاخستنی‭ ‬جێگه‌‭ ‬و‭ ‬خه‌ریكی‭ ‬ئاماده‌كردنی‭ ‬شیو‭ ‬بوون،‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ئێواران‭ ‬ته‌ماته‌‭ ‬و‭ ‬ڕوون،‭ ‬یان‭ ‬هێلكه‌ی‭ ‬كوڵاویان‭ ‬ده‌خوارد،‭ ‬خواردنی‭ ‬سه‌ربازگه‌‭ ‬زۆر‭ ‬بێتام‭ ‬و‭ ‬ئاوه‌كه‌شی‭ ‬سوێر‭ ‬بوو‭.‬

خاكی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ده‌ڤه‌ره‌،‭ ‬به‌‭ ‬زۆری‭ ‬خۆڵه‌په‌تان‭ ‬و‭ ‬زاخێر‭ ‬و‭ ‬سه‌رته‌ل‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬كێلان‭ ‬ده‌ستی‭ ‬نه‌ده‌دا،‭ ‬دووپشك‭ ‬زه‌نده‌قی‭ ‬هه‌موومانی‭ ‬بردبوو،‭ ‬زۆربه‌مان‭ ‬شه‌وانه‌‭ ‬به‌‭ ‬پۆستاڵه‌وه‌‭ ‬ده‌نووستین،‭ ‬من‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌ربازێك‭ ‬بن‭ ‬هه‌یوانێكمان‭ ‬بۆ‭ ‬خۆمان‭ ‬چێ‭ ‬كردبوو،‭ ‬له‌‭ ‬ترسی‭ ‬دووپشك،‭ ‬هه‌رچی‭ ‬كون‭ ‬و‭ ‬كه‌له‌به‌ر‭ ‬هه‌بوو‭ ‬هه‌موومان‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬شووشه‌‭ ‬و‭ ‬بلۆك‭ ‬و‭ ‬به‌رد‭ ‬كردبوو،‭ ‬به‌‭ ‬گه‌چ‭ ‬سواقدابوو،‭ ‬كه‌چی‭ ‬له‌پڕ‭ ‬دووپشك‭ ‬له‌‭ ‬قوژبنێك‭ ‬به‌ده‌ر‭ ‬ده‌كه‌وت‭.‬

رۆژی‭ ‬پاشتر،‭ ‬دوای‭ ‬مه‌شقی‭ ‬سه‌رله‌به‌یانی،‭ ‬نه‌قیب‭ (‬ك‭) ‬ناردی‭ ‬به‌دوامدا‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬منیش‭ ‬مۆڵه‌ت‭ ‬وه‌رده‌گرم،‭ ‬تا‭ ‬زووه‌‭ ‬هیمه‌ت‭ ‬بكه‌‭ ‬خانووه‌كه‌م‭ ‬سه‌ببه‌‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬پێویستم‭ ‬به‌‭ ‬پاره‌یه‌‭.‬

گه‌ڕامه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬سه‌ربازه‌كان،‭ ‬تازه‌‭ ‬بوومه‌‭ ‬ده‌ڵاڵ‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌ك‭ ‬شه‌رمم‭ ‬شكابوو،‭ ‬سه‌ره‌تا‭ ‬له‌وانه‌وه‌‭ ‬ده‌ستم‭ ‬پێكرد،‭ ‬كه‌‭ ‬دوای‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬مۆڵه‌ت‭ ‬كاریان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬پاره‌یان‭ ‬په‌یدا‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬به‌‭ ‬سی‭ ‬كه‌سم‭ ‬گوت‭ ‬و‭ ‬زه‌رفه‌كانم‭ ‬لێ‭ ‬وه‌رگرتن،‭ ‬ئێواره‌ش‭ ‬برایم‭ ‬20‭ ‬كه‌سی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬كۆ‭ ‬كردبۆوه‌،‭ ‬به‌ره‌‭ ‬به‌ری‭ ‬مه‌غریب‭ ‬زه‌رفه‌كانم‭ ‬برده‌‭ ‬لای‭ ‬نه‌قیب‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬

ـ‭ ‬هه‌فته‌ی‭ ‬داهاتوو‭ ‬لێره‌‭ ‬نیم،‭ ‬دوو‭ ‬مۆڵه‌تم‭ ‬بۆ‭ ‬كردوویت،‭ ‬یه‌كێكیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌فته‌یه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌فته‌كه‌ی‭ ‬تر،‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌ڕایته‌وه‌،‭ ‬ده‌بێت‭ ‬زیاتر‭ ‬هیمه‌ت‭ ‬بكه‌یت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬مانگێكی‭ ‬ترتان‭ ‬لێره‌‭ ‬ماوه‌‭.‬گوتم‭:‬

ـ‭ ‬گه‌وره‌م‭ ‬بۆ‭ ‬كوێ‭ ‬نه‌قڵ‭ ‬ده‌بین،‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬جارێ‭ ‬دیار‭ ‬نییه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬شه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬مۆڵه‌ته‌كان‭ ‬ته‌واو‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬ده‌نێرم‭ ‬به‌‭ ‬دواتدا‭.‬

سه‌عات‭ ‬نۆی‭ ‬شه‌و‭ ‬عه‌ریفه‌كه‌‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬نه‌قیب‭ ‬داوات‭ ‬ده‌كات‭ ‬كه‌‭ ‬چوومه‌‭ ‬لای‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬مۆڵه‌ته‌كانی‭ ‬ته‌واو‭ ‬كردبوو،‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌مشه‌و‭ ‬ده‌توانن‭ ‬بڕۆن‭.‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬برایم،‭ ‬مۆڵه‌ته‌كانمان‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬سه‌ربازه‌كاندا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ربازگه‌‭ ‬چووینه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬برایم‭ ‬گوتی‭:‬

ـ‭ ‬تۆ‭ ‬بڵێی‭ ‬خوا‭ ‬له‌و‭ ‬قاعیده‌ی‭ ‬ڕا‭ ‬بگرێت‭.‬

گوتم‭:‬

ـ‭ ‬ئینشائه‌ڵا،‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬سه‌عات‭ ‬11‭:‬5ی‭ ‬شه‌و‭ ‬بوو،‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬سێته‌ره‌‭ ‬تا‭ ‬سه‌عات‭ ‬هه‌شتی‭ ‬سه‌ر‭ ‬له‌به‌یانی‭ ‬ڕێگه‌مان‭ ‬نادات،‭ ‬له‌‭ ‬گه‌راجه‌كه‌‭ ‬دوو‭ ‬شیش‭ ‬جگه‌ری‭ ‬برژاوم‭ ‬خوارد‭ ‬و‭ ‬لێی‭ ‬نووستم